Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (115) Surja: Suretu En Nahl
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
{هەندێك لە حەرامكراوەكان} [ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ته‌نها خوای گه‌وره‌ مرداره‌وه‌بووی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه‌ جگه‌ له‌ كولله‌و ماسی [ وَالدَّمَ ] وه‌ خوێنی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه‌ جگه‌ له‌ جگه‌رو سپڵ و ئه‌و خوێنه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كانی ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌مێنێته‌وه‌ [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه‌ گۆشتی به‌رازی لێتان حه‌رام كردووه‌ [ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] وه‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك بۆ غه‌یری خوای گه‌وره‌ سه‌ر ببڕێت حه‌رامى كردووه‌ [ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] به‌ڵام كه‌سێك ناچار بێ ئه‌له‌مانه‌ش بخوات له‌ گۆشتی به‌رازو مرداره‌وه‌بوو ئه‌وا دروسته‌و حه‌ڵاڵه‌ به‌ڵام زیادڕه‌وی تیادا نه‌كات و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بخوات له‌ برسا نه‌مرێ، وه‌ جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٥) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (115) Surja: Suretu En Nahl
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll