Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (177) Surja: Suretu El Bekare
۞ لَّيۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلۡكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُوفُونَ بِعَهۡدِهِمۡ إِذَا عَٰهَدُواْۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِي ٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلۡبَأۡسِۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ
{شێوازی چاكە كردن } [ لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ] چاكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ڕووبكه‌نه‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، دیسان ڕه‌دده‌ بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه‌ زۆر قسه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی قیبله‌ [ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به‌ فریشته‌كان و به‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان و به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ [ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ ] وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه‌ ببه‌خشێ و بیدات به‌ خزمی نزیكی خۆی و به‌ بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه‌ خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن [ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا ] وه‌ نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه‌ [ وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئارامگرن له‌كاتی سه‌غڵه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیدا، وه‌ له‌ كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمندا [ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (١٧٧) ] ئا ئه‌مانه‌ ڕاستگۆن له‌ ئیمانه‌كه‌یاندا، وه‌ ئه‌مانه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و موتته‌قین نه‌ك جوله‌كه‌و گاور
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (177) Surja: Suretu El Bekare
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll