Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (189) Surja: Suretu El Bekare
۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَهِلَّةِۖ قُلۡ هِيَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلۡحَجِّۗ وَلَيۡسَ ٱلۡبِرُّ بِأَن تَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِنۡ أَبۡوَٰبِهَاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ تۆ پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ میقات و كاتی دیاریكراوه‌ بۆ خه‌ڵكی بۆ به‌ڕۆژوو بوونیان و بۆ هاتنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و حه‌ج و بۆ عیدده‌ی خێزانه‌كانیان [ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ ظُهُورِهَا وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى ] وه‌ چاكه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ له‌ پشته‌وه‌ بچنه‌ ناو ماڵه‌كانی خۆتانه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات [ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] ئه‌نصاریه‌كان سه‌ره‌تا وابوون له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌جیان ته‌واو ئه‌كرد له‌ پشته‌وه‌ ئه‌چوونه‌وه‌ ناو ماڵی خۆیان، پیاوێك له‌ ده‌رگاوه‌ چووه‌ ماڵی خۆیان ره‌خنه‌یان لێ گرت، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: وه‌ له‌ ده‌رگاوه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌، یان هه‌موو ئیشێك له‌ شوێنی دیاریكراو تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ بكه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٨٩) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازتان بكات
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (189) Surja: Suretu El Bekare
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll