Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (79) Surja: Suretu El Bekare
فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ يَكۡتُبُونَ ٱلۡكِتَٰبَ بِأَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشۡتَرُواْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ فَوَيۡلٞ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتۡ أَيۡدِيهِمۡ وَوَيۡلٞ لَّهُم مِّمَّا يَكۡسِبُونَ
[ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ] تیاچوون و له‌ناوچوون و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستی خۆیان و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و كتابانه‌ ئه‌نووسنه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر زانایانی جوله‌كه‌ دابه‌زیووه‌ [ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] پاشان ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ [ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دونیایه‌كی كه‌می پێ بكڕن و پاره‌یه‌كی كه‌میان پێ ده‌ست بكه‌وێ [ فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ ] تیابچن بۆ شتێك كه‌ به‌ده‌ستی خۆیان نوسیویانه‌ [ وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ (٧٩) ] وه‌ تیابچن بۆ ئه‌و پاره‌ كه‌مه‌ی دونیا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی كه‌لامی خوای گه‌وره‌ ده‌ستی ئه‌خه‌ن
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (79) Surja: Suretu El Bekare
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll