Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (86) Surja: Suretu Taha
فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَمۡ يَعِدۡكُمۡ رَبُّكُمۡ وَعۡدًا حَسَنًاۚ أَفَطَالَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡعَهۡدُ أَمۡ أَرَدتُّمۡ أَن يَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُم مَّوۡعِدِي
[ فَرَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ] وه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی زۆر تووڕه‌بوو وه‌ خه‌فه‌تى خوارد كه‌ قه‌ومه‌كه‌ى له‌ دواى ئه‌م گوێلكیان په‌رست (أَسِفًا) واته‌: تووڕه‌بوونێكی زۆر سه‌خت و سه‌ختتر له‌ غه‌زه‌ب [ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م ئایا په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنێكی باشی پێنه‌داوون به‌ده‌ستخستنى چاكه‌ى دونیاو قیامه‌ت و به‌ به‌هه‌شت كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر عیباده‌ت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ [ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ ] ئایا ماوه‌و سه‌رده‌مه‌كه‌ زۆری خایاندو له‌بیرتان كرد؟ [ أَمْ أَرَدْتُمْ أَنْ يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] به‌ڵكو ئێوه‌ به‌م كاره‌تان ویستتان سزاو تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌ دابه‌زێته‌ سه‌رتان [ فَأَخْلَفْتُمْ مَوْعِدِي (٨٦) ] بۆیه‌ ئێوه‌ وه‌عده‌ خیلافتان كردو له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆتان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ كه‌ به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتبوون به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا، یاخود به‌ڵێنه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌دوای موسادا - صلی الله علیه وسلم - بێن بۆ كێوی (طور).
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (86) Surja: Suretu Taha
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll