Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - Përkthimi kurdisht - Salahudin * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: El Muminun   Ajeti:
مَا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
[ مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ (٤٣) ] هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌ ئیمان نه‌هێنێ بۆ له‌ناو بردنیان كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه‌ نه‌ پێش ئه‌كه‌وێت و نه‌ دوا ئه‌كه‌وێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا تَتۡرَاۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةٗ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُۖ فَأَتۡبَعۡنَا بَعۡضَهُم بَعۡضٗا وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَۚ فَبُعۡدٗا لِّقَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ
[ ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَى ] پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمان یه‌ك له‌ دوای یه‌ك نارد [ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ ] هه‌ر ئوممه‌تێك كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بچووایه‌ته‌ ناویان ئه‌وان زۆربه‌یان به‌درۆیان ئه‌زانی [ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا ] ئێمه‌ش یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌مان له‌ناو برد [ وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ] وه‌ كردمانن به‌ په‌ندو عیبره‌ت كه‌ خه‌ڵكى له‌ دوای خۆیان باسیان بكات [ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (٤٤) ] ده‌ى قه‌ومێك كه‌ ئیمان ناهێنن دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خواو تیاچن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
[ ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَى وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٤٥) ] پاشان موسا و هارونی برایمان نارد به‌ كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمًا عَالِينَ
[ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و پیاوماقوڵانی [ فَاسْتَكْبَرُوا ] ئه‌وان ئیمانیان نه‌هێناو خۆیان به‌گه‌وره‌ زانی [ وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ (٤٦) ] وه‌ ئه‌وان قه‌ومێكی خۆبه‌گه‌وره‌زان بوون.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَقَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لِبَشَرَيۡنِ مِثۡلِنَا وَقَوۡمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ
[ فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا ] وتیان: ئایا ئێمه‌ ئیمان به‌ دوو مرۆڤی وه‌كو خۆمان بێنین [ وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ (٤٧) ] له‌ كاتێكدا كه‌ قه‌ومه‌كه‌شیان ملكه‌چی ئێمه‌ن و عیباده‌ت بۆ ئێمه‌ ئه‌كه‌ن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡلَكِينَ
[ فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ (٤٨) ] به‌ درۆیان زانین ئه‌مانیش خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن و له‌ ئاوه‌كه‌دا نوقمی كردن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (٤٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ ته‌وراتمان به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی به‌ڵكو قه‌ومه‌كه‌ی هیدایه‌ت وه‌رگرن و بێنه‌ سه‌ر ڕێگای حه‌ق.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَجَعَلۡنَا ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةٗ وَءَاوَيۡنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبۡوَةٖ ذَاتِ قَرَارٖ وَمَعِينٖ
[ وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً ] وه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و - صلی الله علیه وسلم - دایكیشیمان كرده‌ موعجیزه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ كه‌ به‌بێ باوك دروستى كرد [ وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَبْوَةٍ ] وه‌ په‌نامان دان بۆ شوێنێكی به‌رز كه‌ زه‌وی (بیت المقدس) بووه‌ [ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ (٥٠) ] كه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوون بوو وه‌ ئاویشی لێ هه‌ڵئه‌قوڵا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُواْ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
[ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا بخۆن له‌و هه‌موو ڕزقه‌ پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیوون وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن (خواردنى حه‌ڵاڵ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك، وه‌ حه‌رام خواردن رێگره‌ له‌ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك) [ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٥١) ] به‌ دڵنیایى من ئاگادارم به‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱتَّقُونِ
[ وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه‌ ئه‌مه‌یش دینی ئێوه‌یه‌ یه‌ك دینێكه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستى [ وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ (٥٢) ] وه‌ ته‌نها یه‌ك خوایه‌كیشتان هه‌یه‌ كه‌ منم به‌تاك و ته‌نها له‌ من بترسێن و ته‌قوای من بكه‌ن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ زُبُرٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
[ فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرًا ] به‌ڵام خه‌ڵكی دینه‌كه‌یان له‌ نێوانی خۆیاندا به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ كرد [ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (٥٣) ] بوونه‌ چه‌ند حیزب و گروپێك هه‌ر حیزبێكیش به‌و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ خۆی پێیه‌تی دڵخۆش و سه‌رسامه‌و وا ئه‌زانن له‌سه‌ر هیدایه‌تن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى پارچه‌ پارچه‌یى و حیزبایه‌تى، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ خراپه‌ باسى ده‌كات و زه‌مى ده‌كات).
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَذَرۡهُمۡ فِي غَمۡرَتِهِمۡ حَتَّىٰ حِينٍ
[ فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّى حِينٍ (٥٤) ] لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ با له‌ دوودڵی و گومڕایی خۆیاندا بن تا كاتی دیاریكراویان دێت كه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَيَحۡسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٖ وَبَنِينَ
[ أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِنْ مَالٍ وَبَنِينَ (٥٥) ] ئایا وا ئه‌زانن ئێمه‌ ئه‌و ماڵ و منداڵه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون هه‌روا بێهوده‌یه‌و لێیان ناپرسینه‌وه‌و وائه‌زانن له‌ خۆشه‌ویستیدا پێیان ده‌به‌خشین؟ نه‌خێر وانیه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
نُسَارِعُ لَهُمۡ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ بَل لَّا يَشۡعُرُونَ
[ نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ بَلْ لَا يَشْعُرُونَ (٥٦) ] هه‌ر شتێك خێری تیابێت ئێمه‌ به‌ په‌له‌ پێیان ئه‌به‌خشین به‌ڵام ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ ئیستیدراجه‌و له‌ناكاو خوای گه‌وره‌ له‌ناویان ئه‌بات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ خَشۡيَةِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
{هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّ الَّذِينَ هُمْ مِنْ خَشْيَةِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ (٥٧) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ترسی خوای گه‌وره‌یان له‌ دڵدایه‌و به‌ به‌رده‌وام له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ يُؤۡمِنُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (٥٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمۡ لَا يُشۡرِكُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ (٥٩) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان دانانێن و به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Surja: El Muminun
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - Përkthimi kurdisht - Salahudin - Përmbajtja e përkthimeve

Përktheu Salahuddin Abdulkerim.

Mbyll