Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (38) Surja: Suretu Er Rrum
فَـَٔاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
پێدانى ماف بە خاوەن مافەكان [ فَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ ] ئەو كەسەی كە خزمی نزیكتە حەقی پێ بدە و چاكەكاربە لەگەڵیداو پەیوەندى خزمایەتى بگەیەنە [ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ ] وە یارمەتی فەقیرو هەژارو ڕێبوار بدە [ ذَلِكَ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ ] ئەم كردەوانە باشترە بۆ كەسانێك كە مەبەستیان بینینى ڕووی پیرۆزی خوای گەورەو ڕەزامەندی و پاداشتى بێت لە رۆژى قیامەتدا (جێگیر كردنى رووى پیرۆزى خواى گەورەى تێدایە كە روویەكى پیرۆزو بەرێزەو لە رووى هیچ لە دروستكراوەكانى ناچێت و چۆنێتییەكەیشى خوا نەبێت كەس نایزانێت تا لە رۆژى قیامەت و لە بەهەشتدا إن شاء الله دەیبینین) [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٣٨) ] وە ئەو كەسانە سەرفرازو سەركەوتوون لە دونیاو قیامەت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (38) Surja: Suretu Er Rrum
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll