Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (46) Surja: Suretu Sebe’
۞ قُلۡ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثۡنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ لَّكُم بَيۡنَ يَدَيۡ عَذَابٖ شَدِيدٖ
{هاندان بۆ بیركردنەوەو تێڕامان} [ قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كافرانه‌ى كه‌ تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به‌ شێتى پێیان بڵێ: من ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م به‌ یه‌ك شتێك [ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا ] یه‌ك یه‌ك و دوو دوو ڕابوه‌ستن نه‌ك به‌ قه‌ڵه‌باڵه‌غی، وه‌ له‌به‌ر خوا نه‌ك بۆ هه‌واو ئاره‌زوو ده‌مارگیرى، پاشان بیر بكه‌نه‌وه‌ [ مَا بِصَاحِبِكُمْ مِنْ جِنَّةٍ ] كه‌ ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی خۆتان كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - هیچ شێت نیه‌ به‌ڵكو له‌وپه‌ڕی عاقڵیدایه‌ [ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَكُمْ بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ (٤٦) ] محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها ترسێنه‌رێكه‌ كه‌ له‌ پێش ده‌ستی خۆی پێش هاتنی قیامه‌ت ئاگادارتان ئه‌كاته‌وه‌ به‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (46) Surja: Suretu Sebe’
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll