Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (37) Surja: Suretu Fatir
وَهُمۡ يَصۡطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ أَوَلَمۡ نُعَمِّرۡكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُۖ فَذُوقُواْ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ
[ وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌رمان بكه‌ له‌م ئاگرى دۆزه‌خه‌و بمانگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین جگه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردوومانه‌ له‌ هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان [ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێت راست ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دونیایش هه‌ر ده‌ست له‌ كوفرو خراپه‌و تاوان هه‌ڵناگرن، بۆیه‌ پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وه‌نده‌ ته‌مه‌نمان درێژ نه‌كردن كه‌ مه‌به‌ستتان بوایه‌ ده‌تانتوانی یادی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌و سودمه‌ند بن له‌ حه‌ق، كه‌ وتراوه‌: ئه‌و ماوه‌یه‌ شه‌ست ساڵه‌، ئه‌وه‌ی شه‌ست ساڵ بژێت ئه‌و ئایه‌ته‌ ده‌یگرێته‌وه‌و عوزرو بیانوى نیه‌ بۆ قیامه‌تى[ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ ] وه‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌ریشتان بۆ هات كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌- صلی الله علیه وسلم - ، یاخود وتراوه‌: مووی سپی و سه‌رو ڕیش سپێتی بووه‌ [ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (٣٧) ] ده‌ی بچێژن سزای ئاگری دۆزه‌خ، وه‌ ئه‌م سته‌مكارانه‌ كه‌ شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ پشتیوانیان بێت وه‌ ڕزگاریان بكات له‌ سزای خوای گه‌وره‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (37) Surja: Suretu Fatir
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll