Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (42) Surja: Suretu Zumer
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلۡأَنفُسَ حِينَ مَوۡتِهَا وَٱلَّتِي لَمۡ تَمُتۡ فِي مَنَامِهَاۖ فَيُمۡسِكُ ٱلَّتِي قَضَىٰ عَلَيۡهَا ٱلۡمَوۡتَ وَيُرۡسِلُ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
[ اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ نه‌فسه‌كان ئه‌مرێنێ له‌ كاتی خه‌وتنیانداو ڕوحیان لێ ئه‌سێنێ [ وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ خه‌وه‌كه‌یدا ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕوحه‌كه‌ی ئه‌خاته‌وه‌ به‌رو بۆى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ [ فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ ] ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا داوه‌ ئه‌وه‌ كه‌ خه‌وت له‌ناو خه‌ودا ڕوحه‌كه‌ی ئه‌باته‌وه‌و ئه‌گرێته‌وه‌ [ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ ئه‌جه‌لی نه‌هاتووه‌ ڕوحه‌كه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌خه‌به‌ر دێت و هه‌ڵئه‌سێته‌وه‌ تا كاتى دیاریكراوى خۆى [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٤٢) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مانه‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌و تێبفكرن له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (42) Surja: Suretu Zumer
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll