Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (164) Surja: Suretu En Nisa
وَرُسُلٗا قَدۡ قَصَصۡنَٰهُمۡ عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُ وَرُسُلٗا لَّمۡ نَقۡصُصۡهُمۡ عَلَيۡكَۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِيمٗا
[ وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رى تر كه‌ له‌ پێشتردا یان له‌ پێش ئه‌م سووره‌ته‌دا چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له‌ قورئانی پیرۆزدا [ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش هه‌یه‌ كه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌دو بیست و چوار هه‌زار (١٢٤٠٠٠) پێغه‌مبه‌ر بووه‌ [ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا (١٦٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كردووه‌ به‌ دڵنیایی و به‌ حه‌قیقه‌ت كه‌ ئه‌مه‌یش رێزێكه‌ بۆ موسى هه‌ر بۆیه‌ پێى وتراوه‌: (كه‌لیم الله)، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر قسه‌ كردنى خواى گه‌وره‌ كه‌ هه‌ر كاتێك ویستى لێبێت قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ قسه‌ كردنى دروستكراوه‌كانى ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت كه‌س نایزانێت).
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (164) Surja: Suretu En Nisa
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll