Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (65) Surja: Suretu En Nisa
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَرَجٗا مِّمَّا قَضَيۡتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسۡلِيمٗا
[ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه‌ حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات [ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ ] پاشان كه‌ تۆ بڕیارت دا له‌ نێوانیاندا نابێ له‌ نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه‌ تۆ داوته‌، وه‌ ئه‌بێ له‌ناخی دڵیاندا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ [ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (٦٥) ] وه‌ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (زوبێری كوڕی عه‌وام) و پیاوێكی ئه‌نصاری دابه‌زى له‌سه‌ر ئاودانی دار خورما، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى (زوبێر) تۆ ئاوى باخه‌كه‌ت بده‌ پاشان ئاوه‌كه‌ به‌ربده‌وه‌ بۆ هاوسێكه‌ت، ئه‌نصاریه‌كه‌ وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ت بۆ ئه‌ودا چونكه‌ پورزاى خۆته‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (65) Surja: Suretu En Nisa
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll