Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (18) Surja: Suretu El Maide
وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحۡنُ أَبۡنَٰٓؤُاْ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥۚ قُلۡ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُمۖ بَلۡ أَنتُم بَشَرٞ مِّمَّنۡ خَلَقَۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
{جولەكەو گاور دەڵێن: ئێمە نەوەو خۆشەویستی خواین!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ ] وه‌ جووله‌كه‌و گاور ئه‌یانووت: ئێمه‌ نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین و خوای گه‌وره‌ سزای ئێمه‌ نادات [ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُمْ بِذُنُوبِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: باشه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواى گه‌وره‌ن بۆچی خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ دونیادا به‌هۆی تاوانه‌كانتانه‌وه‌ سزاتان ئه‌دات و تووشی كوشتنتان ده‌كات و شێوه‌تان ئه‌گۆڕێ بۆ مه‌یمون و به‌راز؟ وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا سزای سه‌ختی ئاگرى دۆزه‌خى بۆتان داناوه‌ [ بَلْ أَنْتُمْ بَشَرٌ مِمَّنْ خَلَقَ ] به‌ڵكو ئێوه‌ش مرۆڤێكن وه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ی تر كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون [ يَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ هه‌ر كه‌سێك خۆش بێ خۆش ئه‌بێ به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى، وه‌ ویستى لێبێت سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات به‌ دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٨) ] وه‌ سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (18) Surja: Suretu El Maide
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll