Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (7) Surja: Suretu El Hashr
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
{دابه‌شكردنى (فه‌ىء)} [ مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى ] ئینجا ئه‌م ماڵ و (فه‌یئه‌) كه‌ ده‌ست موسڵمانان ئه‌كه‌وێ له‌ ماڵی كافران له‌ هه‌ر شارو وڵاتێك بێت به‌بێ جه‌نگ و شه‌ڕو كوشتار ئه‌مه‌ بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ خۆی دیاری ئه‌كات، وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ بۆ خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌تیو و بێ باوكن، خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (به‌نو هاشم و به‌نو عبدالمطلب) ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ زه‌كات و صه‌ده‌قه‌یان له‌سه‌ر حه‌رام بووه‌، ئه‌مان مافیان بۆ دانراوه‌ له‌و فه‌یئه‌دا [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێبواره‌ به‌شی ئه‌مانه‌ی هه‌مووی تیادایه‌ [ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ ] تا كۆنه‌بێته‌وه‌ له‌لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌سه‌ر هه‌ژاندا زاڵ بن [ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆی هێناون ئێوه‌ وه‌ری بگرن، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هی لێكردووه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن، واته‌: گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - چونكه‌ ئه‌و ته‌نها فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌ چاكه‌و رێگریتان لێده‌كات له‌ خراپه‌ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٧) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (7) Surja: Suretu El Hashr
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll