Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (137) Surja: Suretu El Enam
وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ
[ وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ شه‌یتانه‌كان كوشتنی زۆرێك له‌ مناڵی موشریكانیان ڕازاندبۆوه‌و جوان كردبوو بۆیان كه‌ كوڕیان ئه‌كوشت له‌ ترسی برسێتی و فه‌قیریداو كچیشیان ئه‌كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ نه‌بن و به‌شوویان نه‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان [ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هیلاكیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌كه‌ن وه‌ دینه‌كه‌شیان لێیان تێكدابوو [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ویستی كه‌ونی ئه‌وه‌ ئه‌و شته‌یان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١٣٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - لێیانگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ ئه‌و بوهتان و درۆیانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات و زه‌ره‌رو زیان به‌ تۆ ناگه‌یه‌نن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (137) Surja: Suretu El Enam
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll