Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (144) Surja: Suretu El Enam
وَمِنَ ٱلۡإِبِلِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ ٱثۡنَيۡنِۗ قُلۡ ءَآلذَّكَرَيۡنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلۡأُنثَيَيۡنِ أَمَّا ٱشۡتَمَلَتۡ عَلَيۡهِ أَرۡحَامُ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۖ أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَاۚ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
[ وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ حوشتریش دوو دانه‌ نێرو مێ یه‌ك [ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ مانگاش نێرو مێ یه‌ك [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] دیسانه‌وه‌ پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره‌ نێره‌ی حوشترو جوانه‌گاى حه‌رام كردووه‌ [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێیه‌ی حوشترو مانگای لێ حه‌رام كردوون [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌ی حوشترو مانگادا هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ی حه‌رام كردووه‌ لێتان [ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَذَا ] ئایا ئێوه‌ شایه‌ت و ئاماده‌بوون كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه‌ شتی وا هه‌یه‌؟ شتی وا نه‌بووه‌ [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ زاڵمتره‌ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و شت حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئه‌كات [ لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] تا خه‌ڵكی گومڕا بكات به‌بێ زانیاری [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٤٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات كه‌ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن و خۆیان شت بۆ خه‌ڵك حه‌ڵاڵ بكه‌ن و حه‌رام بكه‌ن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (144) Surja: Suretu El Enam
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll