Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (59) Surja: Suretu El Enam
۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلۡغَيۡبِ لَا يَعۡلَمُهَآ إِلَّا هُوَۚ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۚ وَمَا تَسۡقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعۡلَمُهَا وَلَا حَبَّةٖ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡأَرۡضِ وَلَا رَطۡبٖ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ
{تەنها خوا غەیب دەزانێت} [ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ] وه‌ كلیله‌كانی غه‌یب ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و هیچ كه‌سێك غه‌یب و نهێنی نازانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه‌ هه‌رچی له‌ وشكانی و ده‌ریادا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا ] وه‌ گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه‌ ئیلا خوای گه‌وره‌ زانیاری پێیه‌ گه‌ڵای ئه‌و داره‌ كه‌ی پێ ئه‌گات، وه‌ كه‌ی زه‌رد ئه‌بێ، وه‌ كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌رێ، (ئینو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت هیچ دارێك نیه‌ له‌ وشكانى یان ده‌ریا ئیلا فریشته‌یه‌كى پێ سپێردراوه‌ كه‌ ده‌ینوسێت كه‌ى گه‌ڵاى ئه‌و داره‌ چه‌كه‌ره‌ ده‌كات و سه‌وز ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و وشك ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت [ وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٥٩) ] وه‌ هیچ تۆ و دانه‌وێڵه‌یه‌ك نیه‌ له‌ تاریكی و ناخی زه‌ویدا یاخود هیچ شتێكی ته‌ڕ یان وشك له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه‌ ئیلا خوای گه‌وره‌ له‌ (لوح المحفوظ) دا باسی هه‌ر هه‌مووی كردووه‌و زانیارى پێى هه‌یه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (59) Surja: Suretu El Enam
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll