Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (6) Surja: Suretu Es Saff
وَإِذۡ قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُم مُّصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولٖ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِي ٱسۡمُهُۥٓ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
{عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ى هاتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌دات } [ وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م، خوای گه‌وره‌ بۆ لای ئێوه‌ى ناردووم [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ ] ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ بۆم هاتووه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌و مژده‌ى ناردنى منى تیادا بووه‌ [ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ] وه‌ منیش له‌ ئینجیلدا موژده‌تان پێ ئه‌ده‌م به‌ پێغه‌مبه‌رێك كه‌ له‌ دوای من دێت كه‌ ناوی ئه‌حمه‌ده‌، ئه‌حمه‌دو محمد ناوى پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - ، واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ حه‌مدو سوپاس ئه‌كرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌ [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (٦) ] وه‌ كاتێك كه‌ عیسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆ هێنان باوه‌ڕیان پێ نه‌كردو وتیان: ئه‌مه‌ جادوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و جادوومان لێكراوه‌، یاخود وتراوه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات به‌ویان وتووه‌ ئه‌مه‌ جادووگه‌ره‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (6) Surja: Suretu Es Saff
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll