Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (22) Surja: Suretu El A’raf
فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٖۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمۡ أَنۡهَكُمَا عَن تِلۡكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لَكُمَا عَدُوّٞ مُّبِينٞ
[ فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ] (دَلَّاهُمَا) واته‌: له‌ بانه‌وه‌ كه‌سێك بۆ خواره‌وه‌ شۆڕ بكه‌یته‌وه‌، واته‌: له‌و پله‌ به‌رزه‌وه‌ دای گرتنه‌ خواره‌وه‌و فێڵی لێ كردن [ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ] كاتێك كه‌ ئاده‌م و حه‌وا له‌ داره‌كه‌یان خوارد عه‌وره‌تیان كه‌ دایان پۆشی بوو ده‌ركه‌وت [ وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ] وه‌ به‌گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شت عه‌وره‌تی خۆیان داپۆشی، كه‌ ئه‌ووترێ: گه‌ڵای دارهه‌نجیر بووه‌ [ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ ] وه‌ په‌روه‌ردگار بانگی لێ كردن ئه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئێوه‌م نه‌كرد له‌و داره‌ نه‌خۆن؟ خوای گه‌وره‌ سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی كردن بۆ كه‌وتنه‌ ناو فێڵی شه‌یتانه‌وه‌، (بانگ كردنى خواى گه‌وره‌ ماناى ئه‌وه‌ى تێدایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌) [ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٢) ] ئه‌ی من پێم نه‌ووتن: كه‌ به‌ دڵنیایی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (22) Surja: Suretu El A’raf
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll