Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (49) Surja: Suretu Et Tevbe
وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ ٱئۡذَن لِّي وَلَا تَفۡتِنِّيٓۚ أَلَا فِي ٱلۡفِتۡنَةِ سَقَطُواْۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ
[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ ائْذَنْ لِي وَلَا تَفْتِنِّي ] وه‌ له‌ناو مونافیقانیشدا كه‌سى وا هه‌یه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌ڵێ: ئیزنم بده‌ با نه‌یه‌م له‌گه‌ڵتاندا بۆ جیهادو تووشی فیتنه‌م مه‌كه‌، كاتێك كه‌ چوون بۆ غه‌زای ته‌بووك یه‌كێكیان كه‌ (جه‌ددى كوڕى قه‌یس) بوو وتی: من ئه‌گه‌ر ئافره‌تی ڕۆمه‌كان ببینم ئافره‌تیان زۆر جوانه‌ خۆم بۆ ناگیرێ و تووشی فیتنه‌ ئه‌بم بۆیه‌ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیزنم بده‌ با نه‌یه‌م [ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئایا نازانن ئه‌وان خۆیان كه‌وتوونه‌ته‌ ناو فیتنه‌وه‌و له‌ناو فیتنه‌دا ڕۆچوونه‌ ئه‌م عوزره‌ پووچه‌ڵه‌ چیه‌ ئه‌یهێننه‌وه‌ [ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ (٤٩) ] وه‌ دۆزه‌خیش ده‌وری كافرانی داوه‌و شوێنى ده‌رباز بوونیان نیه‌و خوای گه‌وره‌ هه‌موویان له‌ دۆزه‌خدا كۆ ده‌كاته‌وه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (49) Surja: Suretu Et Tevbe
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll