Check out the new design

அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்பகரா   வசனம்:
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنۡهُمۡ لَيَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
ئەوانەی پەروتوکەکانمان بۆ ناردن لە زانایانی جولەکە وگاورەکان، چاک دەزانن فەرمانی گۆڕینی قیبلە یەکێکە لە نیشانەکانی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) لای ئەوان، ھەروەک چۆن مناڵی خۆیان دەناسنەوە وجیای دەکەنەوە لە مناڵی تر، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا کۆمەڵێک لەوان لەبەر حەسوودی وڕژدی وپیسی دەرونیان ئەو ڕاستیە دەشارنەوە کە موحەمەد ھێناویەتی، وە چاکیش دەزانن کە ئەو لەسەر ڕاستی وئاینی ھەقە.
அரபு விரிவுரைகள்:
ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ
ئا ئەو ھەق وڕاستیە لە پەروەردگارتەوەیە، دەسا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەو کەسانە مەبە کە گومان و دوو دڵی ھەیە لە ڕاستی ودروستی.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلِكُلّٖ وِجۡهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَاۖ فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ أَيۡنَ مَا تَكُونُواْ يَأۡتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ھەموو ئومەت وگەلێک ڕووگە وقیبلەی خۆی ھەیە بە بەرجەستەیی یان بە مەعنەوی ڕووی تێ دەکات، ھەر لەوێشەوە گەل وئومەتەکان جیاوازیان تێکەوت لەسەر قیبلە وڕووگەکانیان ولەسەر ئەوەش کە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردبوون، جا جیاوازی بۆچوونەکانیان ھیچ زیاینێکی نیە ئەگەر بێتو بەفەرمان وشەرعی خوا بووبێت، ئێوەش ئەی باوەڕداران پێشبرێکی بکەن لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە چاکانەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجامی بدەن، بێگومان خوای گەورە لە ھەر جێگا وشوێنێک بن لە ڕۆژی دواییدا کۆتان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پاداشتی کارەکانتان بداتەوە، بەڕاستی خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە خوای گەورە دەستەوسان نیە لە کۆکردنەوە و لێپرسینەوەتان.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ وَإِنَّهُۥ لَلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر خۆت و شوێنکەوتوانت لەھەر جێگایەک دەرچوون و ھاتنە دەرەوە، وە وویستان نوێژ بکەن ئەوا دەبێت ھە ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکەن، چونکە ئەوە ئەو ھەق وڕاستیەیە کە لە لایەن پەروەردگارتەوە نیگای بۆ کراوە، وە خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگادارە بە ھەمووی و لەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيۡكُمۡ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِي وَلِأُتِمَّ نِعۡمَتِي عَلَيۡكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
ئەی پێغەمبەر لەھەر جێگایەک دەرچوویت و لەھەر کوێیەک بوویت، وە ویستت نوێژ بکەیت، ئەوا ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکە، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لە ھەر جێگایەک بوون، وە ویستان نوێژ بکەن ئەوا ڕوو لەو قیبلەیە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکانی تر لە (جولەکە و گاورەکان) ھیچ بەڵگەیەکیان لە دژی ئێوە بەدەستەوە نەبێت، ئەوانەیان نەبێت کە لاسار و ستەمکارن کە ھەر بڕوبیانویان دەمێنێت و لەسەر سەرسەختی خۆیان بەردەوام دەبن، و بە بەڵگەی ھیچ و بێھوودە ڕوو بەڕووتان دەبنەوە، جا ئێوەش ھیچ لە پیلانی ئەو ستەمکارانە مەترسن، وە تەنھا لە پەروەردگارتان بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان خوای گەورە ڕووکردنە کەعبەی بۆ بەڕەوا زانیون تاوەکو نیعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەوەی جیای کردوونەتەوە لە تەواوی ئوممەتەکانی تر، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردوون بۆ ڕووکردنە بەڕێزترین قیبلەی خەڵکی.
அரபு விரிவுரைகள்:
كَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِيكُمۡ رَسُولٗا مِّنكُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمۡ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمۡ تَكُونُواْ تَعۡلَمُونَ
ھەروەک چۆن نیعمەتێکی تریشمان پێ بەخشین، کاتێک لەناو خۆتان پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە کردن، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆمانتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە بەشتە چاک وباشەکانیش کە فەرمانمان پێکردووە پاکتان دەکاتەوە لە ژەنگ وژاری بت پەرستی، وە ڕێگریتان لێدەکات لە ئاکارە ناپەسەند و خووە خراپەکان، وە قورئانی پیرۆز وسوننەتان فێر دەکات، وە ئەو شتانەتان فێر دەکات لە کاروباری ئاین ودونیاتان کە نەتاندەزانین و شارەزای نەبوو بوون.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ
بەدڵ ودەروون وگشت ئەندامەکانی جەستەتان یاد وزیکری من بکەن، منیش بە ستایش وپارێزگاری لێکردنتان یاد وزیکرتان دەکەم، چونکە پاداشتی ھەموو کارێک لە ھاوشێوەی خۆیەتی، وە شوکری ناز ونیعمەتەکانی من بکەن کە ڕژاندومە بەسەرتاندا، وە سپڵە مەبن و ناشکوری من مەکەن بەوەی ئینکاری ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن، یان لەکاری خراپ و حەرامدا بەکاری بھێنن.
அரபு விரிவுரைகள்:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە پەنا بەرنە بەر ئارامگرتن ونوێژکردن لە پێناو گوێڕایەڵێ من و تەسلیم بوون بە فەرمانەکانم، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ کەسانی ئارامگردایە، وە سەرکەوتوویان دەکات و یارمەتیان دەدات.
அரபு விரிவுரைகள்:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• إطالة الحديث في شأن تحويل القبلة؛ لما فيه من الدلالة على نبوة محمد صلى الله عليه وسلم.
درێژەدان بە باسی گۆڕێنی قیبلە، بەڵگەیە لەسەر پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).

• ترك الجدال والاشتغالُ بالطاعات والمسارعة إلى الله أنفع للمؤمن عند ربه يوم القيامة.
وازھێنان لە دەمەقاڵێ و خۆ خەریک کردن بە بەندایەتی وپەرستنی خوای گەورە، وپێشبڕکێ کردن لەسەر خوا لەخۆ ڕازی کردن باشترە بۆ باوەڕداران لە ڕۆژی دواییدا.

• أن الأعمال الصالحة الموصلة إلى الله متنوعة ومتعددة، وينبغي للمؤمن أن يسابق إلى فعلها؛ طلبًا للأجر من الله تعالى.
ئەو کردەوانەى بەندە دەگەیەنن بە خواى گەورە جیاواز و زۆرن و پێویستە بەندە کێبڕکێ بکات لە ئەنجامدانیان بۆ ئەوەى خواى گەورە پاداشتی بداتەوە.

• عظم شأن ذكر الله -جلّ وعلا- حيث يكون ثوابه ذكر العبد في الملأ الأعلى.
گەورەی یادی وزیکری خوای گەورە وباڵادەست، پاداشتەکەی ئەوەیە کە خوای گەورەش لەناو فریشتە بەرێزەکانی خۆی باسی بەندەکەی دەکات.

 
மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்பகரா
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

வெளியீடு அல்குர்ஆன் ஆய்வுகளுக்கான தப்ஸீர் மையம்

மூடுக