அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (135) அத்தியாயம்: ஸூரா ஆலஇம்ரான்
وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَٰحِشَةً أَوۡ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ ذَكَرُواْ ٱللَّهَ فَٱسۡتَغۡفَرُواْ لِذُنُوبِهِمۡ وَمَن يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمۡ يُصِرُّواْ عَلَىٰ مَا فَعَلُواْ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
وە ھەرکاتێک گوناھێکی گەورە بکەن، یان بە ئەنجامدانی گوناھێکی بچووک ستەم لە دەروونی خۆیان بکەن، خێرا و دەستەبەجێ خوای بەرز وبڵندیان دەکەوێتە بیر، وە بیر لەو سزایانە دەکەنەوە کە ئامادەی کردووە بۆ سەرپێچی کاران، وە ئەو پاداشتانەیش کە دانراوە بۆ خواناسان، خێرا بەکۆڵێک پەشیمانیەوە داوای لێبوردن ولێخۆش بوون لە پەروەردگار دەکات کە بەو گوناھانەی کردوونی نەیانگرێت، چونکە ھیچ کەسێک جگە لە ئەو ناتوانێت لە گوناھەکانی بەندەکان خۆش بێت، ئەو خواناسانە بەردەوامیش نابن لەسەر گوناھەکانیان، وە دشزانن کە گوناھبارن، وە خوای گەورەش لە ھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• الترغيب في المسارعة إلى عمل الصالحات اغتنامًا للأوقات، ومبادرة للطاعات قبل فواتها.
ھاندانی باوەڕداران لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە تاوەکو کاتەکانی بەھەل بگرێت وبەفیڕۆیان نەدا، وە بۆ ئەوەی دەستپێشخەر بکات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵیەکانی خوا پێش ئەوەی کاتەکانیان بەسەر بچێت.

• من صفات المتقين التي يستحقون بها دخول الجنة: الإنفاق في كل حال، وكظم الغيظ، والعفو عن الناس، والإحسان إلى الخلق.
لە سیفاتی ئەو خواناسانەی کە شایستەی ئەوەن پێی بچنە بەھەشتەوە، ماڵبەخشین لەھەموو کاتێکدا، وە ڕق وکینە خواردنەوە، لێبوردن لەخەڵکی، وە چاکە وئیحسان کردن لەگەڵ تەواوی دروستکراوەکانی خوادا.

• النظر في أحوال الأمم السابقة من أعظم ما يورث العبرة والعظة لمن كان له قلب يعقل به.
سەرنجدان و وورد بوونەوە لە حاڵی گەڵانی پیشوو گەورەترین ھۆکارە بۆ پەند وئامۆژگاری وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن دڵ و ژیریەکی ووریان کە بیری پێ بکەنەوە.

 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (135) அத்தியாயம்: ஸூரா ஆலஇம்ரான்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

மூடுக