அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (9) அத்தியாயம்: ஸூரா அந்நூர்
وَٱلۡخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
[ وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٩) ] وه‌ پێنجه‌م جاریش ئه‌ڵێ: تووڕه‌بوون و غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌م له‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م له‌و شته‌دا ڕاست بكات، ئه‌مه‌ (مولاعه‌نه‌)ی پێ ئه‌ووترێ و له‌ دوای ئه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی له‌ یه‌كتری جیا ئه‌كرێنه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و سوێندی دان و پێی فه‌رموون: خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت یه‌كێكتان درۆ ده‌كات ئایا ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن؟ ئافره‌ته‌كه‌یان له‌ پێنجه‌م جاردا راگرت و وتیان ئه‌م سوێندانه‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌ویش راوه‌ستا وایانزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام وتى: ئابڕوى كه‌سوكارم نابه‌م و سوێندى خوارد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ منداڵى بوو منداڵه‌كه‌ى چاو ره‌ش و سمت پڕ و قاچ گه‌وره‌و ئه‌ستور بوو ئه‌وه‌ منداڵى (شه‌ریكى كوڕى سه‌حماء)ه‌، دواتر منداڵى بوو به‌و شێوازه‌ بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئایه‌ت دانه‌به‌زیایه‌ ئه‌وا سنورى خوام به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرد.
அரபு விரிவுரைகள்:
 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (9) அத்தியாயம்: ஸூரா அந்நூர்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

புனித அல் குர்ஆனுக்கான குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன் அப்துல் கரீம் மூலம் மொழிபெயர்க்கப்பட்டது

மூடுக