அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (56) அத்தியாயம்: ஸூரா அல்கஸஸ்
إِنَّكَ لَا تَهۡدِي مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
{هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه‌} [ إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌بو طاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێى فه‌رموو: ئه‌ى مامه‌ بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له‌ رۆژى قیامه‌ت، زۆر هه‌وڵیدا كه‌ موسڵمان بێت به‌ڵام (ئه‌بو جه‌هل و عبدالله¬ى كوڕى ئه‌بى ئومه‌ییه‌) له‌وێ بوون و وتیان: ئایا واز له‌ دینى (عبدالمطلب) دێنى!، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى مامه‌، بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له‌ رۆژى قیامه‌ت، ئه‌وانیش ده‌یانووت نه‌كه‌یت موسڵمان نه‌بیت، ئه‌ویش موسڵمان نه‌بوو به‌ كافری مرد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵنیایى تۆ ناتوانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه‌ خۆشت ئه‌وێ خۆشه‌ویستى سروشتى نه‌ك شه‌رعى، چونكه‌ زۆر به‌رگرى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كرد، یان پێت خۆشه‌ ئیمان بێنێ [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌ت وه‌ربگرێ.
அரபு விரிவுரைகள்:
 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (56) அத்தியாயம்: ஸூரா அல்கஸஸ்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

புனித அல் குர்ஆனுக்கான குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன் அப்துல் கரீம் மூலம் மொழிபெயர்க்கப்பட்டது

மூடுக