அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (128) அத்தியாயம்: ஸூரா அந்நிஸா
وَإِنِ ٱمۡرَأَةٌ خَافَتۡ مِنۢ بَعۡلِهَا نُشُوزًا أَوۡ إِعۡرَاضٗا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يُصۡلِحَا بَيۡنَهُمَا صُلۡحٗاۚ وَٱلصُّلۡحُ خَيۡرٞۗ وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ وَإِن تُحۡسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
{رێككەوتنی نێوان هاوسەران} [ وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ی لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌ یان حه‌زی پێی نه‌بێ یان بیه‌وێ لێی جیابێته‌وه‌ یان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات یان خۆشی پێیدا نه‌یات [ أَوْ إِعْرَاضًا ] یان پشتی تێ بكات [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ] ئه‌وه‌ ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر له‌ نێوان یه‌كدا صوڵح بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر له‌ ئافره‌تێكی هه‌بوو ئه‌میان سه‌ره‌ی شه‌وی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێك له‌ نه‌فه‌قه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێ له‌ ماره‌یی كه‌م بكاته‌وه‌، تا به‌یه‌كه‌وه‌ صوڵح بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: پیاو خێزانى هه‌بوو نه‌یده‌ویست ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت و ده‌یویست ته‌ڵاقى بدات، ئافره‌ته‌كه‌ ده‌یووت: گه‌ردنت ئازاد ده‌كه‌م ته‌ڵاقم مه‌ده‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ دابه‌زى [ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ] وه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ باشتره‌ له‌ ناكۆكی نێوانیان یان لێك جیابوونه‌وه‌یان [ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو نه‌فسێك به‌شی خۆی ڕه‌زیلی تیایه‌و ڕه‌زیلی حازره‌ له‌گه‌ڵیداو ئاماده‌یه‌و له‌سیفه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌ [ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو به‌چاكه‌ مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بكه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٢٨) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌، وه‌ پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى.
அரபு விரிவுரைகள்:
 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (128) அத்தியாயம்: ஸூரா அந்நிஸா
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

புனித அல் குர்ஆனுக்கான குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன் அப்துல் கரீம் மூலம் மொழிபெயர்க்கப்பட்டது

மூடுக