அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (16) அத்தியாயம்: ஸூரா அல்ஹதீத்
۞ أَلَمۡ يَأۡنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن تَخۡشَعَ قُلُوبُهُمۡ لِذِكۡرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلۡحَقِّ وَلَا يَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلُ فَطَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَمَدُ فَقَسَتۡ قُلُوبُهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
{كاتى ئه‌وه‌یه‌ دڵتان بۆ قورئان نه‌رم بێت} [ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ ] ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ باوه‌ڕداران دڵیان نه‌رم بێ له‌ كاتى زیكری خوای گه‌وره‌و بیستنى قورئان و خوێندنه‌وه‌ى، وه‌ له‌و حه‌قه‌ی كه‌ قورئانه‌و بۆیان دابه‌زیوه‌ تا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ بن بۆى، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (ته‌نها چوار ساڵ بوو موسڵمان ببوین خواى گه‌وره‌ به‌م ئایه‌ته‌ گله‌یی لێكردین) [ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (١٦) ] وه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بن كه‌ ئه‌هلی كتابن له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه‌ پێش ئه‌وه‌ی قورئان دابه‌زێ ئه‌مان كتابیان بۆ هاتبوو به‌ڵام كه‌ سه‌رده‌میان دووركه‌وته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانیان دڵیان ڕه‌ق بوو، وه‌ زۆرێك له‌وان فاسق بوون و له‌ ڕێگای ڕاست و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوو بوون، (خواى گه‌وره‌ به‌رهه‌ڵستى له‌ موسڵمان ده‌كات له‌ خۆچواندنیان به‌ گاورو جوله‌كه‌ كه‌ ده‌ستكارى كتابى خواى گه‌وره‌یان كردو دونیایان پێ كڕى و پشتگوێیان خست و وازیان لێهێناو روویان له‌ بیرو بۆچوونى خه‌ڵكى كردو لاسایی كوێرانه‌یان كردنه‌وه‌ خواى گه‌وره‌یش دڵى ره‌ق كردن).
அரபு விரிவுரைகள்:
 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (16) அத்தியாயம்: ஸூரா அல்ஹதீத்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

புனித அல் குர்ஆனுக்கான குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன் அப்துல் கரீம் மூலம் மொழிபெயர்க்கப்பட்டது

மூடுக