పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (27) సూరహ్: సూరహ్ యూనుస్
وَٱلَّذِينَ كَسَبُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةِۭ بِمِثۡلِهَا وَتَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنۡ عَاصِمٖۖ كَأَنَّمَآ أُغۡشِيَتۡ وُجُوهُهُمۡ قِطَعٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مُظۡلِمًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەوانەشی خراپەکاریان کردووە لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، تۆڵەی گشت خراپەیەکیان لە ڕۆژی دواییدا بە ئەندازەی ئەو خراپەیەیە ئەنجامیانداوە لێ دەسەنرێتەوە و بۆیان زیاد ناکرێت، وە زەلیلی و زەبوونی ڕومەتیان دادەگرێت، وە ھیچ ڕێگرێک نییە بتوانێت بەر سزا و تۆڵەی خوای گەورە بگرێت ئەگەر دابەزی بۆیان، ڕوومەت و دەموچاویان بەشێوەیەک ڕەش ھەڵدەگەڕێت دەڵێیت تاریكی شەوێکی ئەنگوستەچاو کراوە بەبەریاندا لەتاو دوکەڵی ئەو ئاگرەی پێی دەبرژێن و دەسوتێن، ئەوانە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی و ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• أعظم نعيم يُرَغَّب به المؤمن هو النظر إلى وجه الله تعالى.
گەورەترین ناز و نیعمەتی خوای گەورە کە باوەڕدارانی بۆ ھاندەدرێت بینینی روخساری خوای گەورە و تەماشا کردنیەتی.

• بيان قدرة الله، وأنه على كل شيء قدير.
ڕوونکردنەوەی قودرەت و دەسەڵاتی خوای گەورە، کە بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە.

• التوحيد في الربوبية والإشراك في الإلهية باطل، فلا بد من توحيدهما معًا.
پەکخواپەرستی لە پەروەردگاریەتی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی لەپەرستنیدا کارێکی باتڵ و نابەجێیە، لەبەر ئەوە باوەڕی کەس لای خوا وەرناگیرێت تاوەکو ھەردوو جۆرەکەی تەوحید و یەکخواپەرستی پێکەوە تەواو نەبێت.

• إذا قضى الله بعدم إيمان قوم بسبب معاصيهم فإنهم لا يؤمنون.
ئەگەر ھاتوو خوای گەورە بڕیاریدا بەسەر گەل و ھۆزێکدا بەوەی باوەڕیان نییە بە ھۆی گوناھ و تاوان و خراپەیانەوە، ئەوە بێگومان باوەڕدار نین و لە بازنەی ئیمان دەرچوون.

 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (27) సూరహ్: సూరహ్ యూనుస్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - అనువాదాల విషయసూచిక

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

మూసివేయటం