Check out the new design

పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - అల్ ఖుర్ఆన్ అల్ కరీమ్ యొక్క సంక్షిప్త తఫ్సీర్ వ్యాఖ్యానం * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం సూరహ్: అల్-మాఇదహ్   వచనం:
سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحۡتِۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُمۡ أَوۡ أَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡۖ وَإِن تُعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيۡـٔٗاۖ وَإِنۡ حَكَمۡتَ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِٱلۡقِسۡطِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ
ئەو جولەکانە زۆر گوێ بۆ درۆ و پڕوپاگەندە ھەڵدەخەن، وە زۆر حەرام خۆر وبەرتیل خۆر و سوو خۆرن، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتن بۆلات دادوەری بکەیت لەنێوانیاندا، ئەوا ئەگەر وویست و ئارەزووت لێ بوو دادوەری بکە لەنێوانیان، وە ئەگەر نەیشت وویست ئەوا وازی لێ بھێنە و دادوەری مەکە لەنێوانیاندا، تۆ سەرپشکی ھەرچی لەنێوان کردن و نەکردنیدا، خۆ ئەگەر وازت ھێنا لەدادوەری کردن لەنێوانیان ئەوا ئەوان ناتوانن ھیچ زیانێکت پێ بگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریشت کرد لەنێوانیان ئەوا بە دادپەروەرانە بڕیار بدە لەنێوانیان، ئەگەر چی ستەمکار ودوژمنیشت بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە لەحوکم کردندا دادپەروەرن، ئەگەر چی ئەوانەشی دێتە لای قازی وحاکمەکە دوژمنیشی بن.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
وَكَيۡفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوۡرَىٰةُ فِيهَا حُكۡمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوۡنَ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۚ وَمَآ أُوْلَٰٓئِكَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەراستی ئەو جولەکانە سەیر وسەمەرن، ئەوان بێباوەڕن بەتۆ وقورئانەکەت کەچی داوای ئەوەت لێ دەکەن دادوەری بکەیت لەنێوانیاندا بە تەماحی ئەوەی تۆ حوکمێک بدەیت بۆیان کە ھاوتای ھەواو وئارەزووی ئەوان بێت، لەکاتێکدا ئەوان تەوراتیان ھەیە کە واگومان دەبەن باوەڕیان پێی ھەیە وحوکمی خوای تێدایە، پاشان پشت ھەڵدەکەن لەو بڕیارەی تۆ دەری دەکەیت بۆیان ئەگەر ھاتوو بەگوێرەی ھەواو وئارەزووی ئەوان نەبوو، ئەوان لە ھەمان کاتدا بێباوەڕن بەوەی لە کتێبەکەی خۆیاندا ھەیە و بێباوەڕن بەتۆیش چونکە پشت ھەڵدەکەن لەو بڕیارەیش کە تۆ بۆیان دەردەکەیت، دیارە ئەوانە ھەر بڕوادار نین، وە ئەوەیشی دەیکەن کاری بڕوادار نیە، کەواتە ئەوانە نە باوەڕیان بە تۆ ھەیە نە بەوەش کە ھێناوتە مەبەست پێی قورئانە.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
إِنَّآ أَنزَلۡنَا ٱلتَّوۡرَىٰةَ فِيهَا هُدٗى وَنُورٞۚ يَحۡكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسۡلَمُواْ لِلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ بِمَا ٱسۡتُحۡفِظُواْ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ عَلَيۡهِ شُهَدَآءَۚ فَلَا تَخۡشَوُاْ ٱلنَّاسَ وَٱخۡشَوۡنِ وَلَا تَشۡتَرُواْ بِـَٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗاۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
بێگومان ئێمە تەوراتمان دابەزاند بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە ڕێنوێنی وھەموو بەڵگەیەکی خێر وچاکەی تێدایە، وە نوور وڕوناکی کە رێگای گومڕایی پێ دەربکرێت، ھەموو پێغەمبەرانی بەنو ئیسرائیل کە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خوا بوون بەو تەوراتە دادوەری خەڵکیان دەکرد، وە زانا وخواناسان و ئەوانەش کە پارێزگاری تەوراتیان پێ سپێررا بوو، وە خوا کردبوونی بە ئەمین ودەستپاکی بەسەر بەنو ئیسرائیلەوە کە تەورات بپارێزن لە دەستکاری و لادان وگۆڕین، ئەوان شایەتیش بوون لەسەری دەیانزانی کە ھەق وڕاستە، وە خەلکیش دەگەڕانەوە بۆلای، جا کەوابوو ئەی جولەکە لەخەڵکی مەترسن وتەنھا لەمن بترسن، وە لەبری وازی ھێنان لەحوکمی خوا پلەو پایە وپارە وپوڵ وسەرەوەت وسامان وەرمەگرن، چونکە ھەر کەسێک حوکم نەکات بەوەی خوا دایبەزاندووە لەوەحی وە بەحەڵاڵیشی بزانێت، یان فەزڵی غەیری حوکمی خوا بدات بەسەر حوکمی خوادا، یان وابزانێت ھەردووکیان یەکسانن، ئا ئەوانە بێباوەڕی تەواون.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
وَكَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفۡسَ بِٱلنَّفۡسِ وَٱلۡعَيۡنَ بِٱلۡعَيۡنِ وَٱلۡأَنفَ بِٱلۡأَنفِ وَٱلۡأُذُنَ بِٱلۡأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلۡجُرُوحَ قِصَاصٞۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٞ لَّهُۥۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
لە تەوراتدا فەرزمان کرد لەسەر جولەکەکان ھەر کەسێک کەسێکی تر بەدەست ئەنقەست بکوژێت بەبێ ھیچ ھەق ومافێک ئەوا دەبێت بکوژرێتەوە لەبریتیدا، وە ھەر کەسێک چاوی کەسێکی تر بەدەست ئەنقەست دەربھێنێت ئەوا لەجیاتیدا چاوی دەردەھێنرێتەوە، وە ھەرکەسێک بەدەست ئەنقسەت لوتی ھەرکەسێک ببڕیت لەبریدا لوتی دەبڕرێتەوە، وە ھەرکەسێک بەدەست ئەنقسەت گوێی کەسێکی تر ببڕێت ئەوا لەجیاتیدا گوێی دەبڕرێتەوە، وە ھەرکەسێک بە دەست ئەنقسەت دانی کەسێک ھەڵکێشێت ئەوا دانی ھەڵدەکێشرێتەوە، وە لەسەرمان فەرز کردون ھەموو زام وبرینێکیش بەگوێرەی خۆی قیساس وتۆڵە لە تاوانبارەکە دەسەنرێتەوە، وە ھەرکەسێک لەکەسی تاوانبار خۆش بوو، ئەوا لێخۆش بوونەکە دەبێتە کەفارەتی تاوان و گوناھەکانی، چونکە لەو ستەمەی لێی کرابوو خۆش بوو، وە ھەرکەسێک حوکم نەکات بەو بەرنامە وشەریعەتەی کە خوا دایبەزاندووە لەبارەی قیساس وتۆلە سەندنەوە وحوکمەکانی ترییشەوە ئەوا بێگومان سنوری خوای بەزاندووە.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• تعداد بعض صفات اليهود، مثل الكذب وأكل الربا ومحبة التحاكم لغير الشرع؛ لبيان ضلالهم وللتحذير منها.
ژماردنی خوو سیفاتەکانی جولەکە وەک درۆ ودەلەسە و سوو خواردن و حەز کردن بە حوکم بردنە لای غەیری شەرع، بۆ ڕوونکردنەوەی گومڕایی ئەوانە تاوەکو باوەڕداران خۆیان بپارێزن لێی.

• بيان شرعة القصاص العادل في الأنفس والجراحات، وهي أمر فرضه الله تعالى على من قبلنا.
ڕوونکردنەوەی یاسا وشەریعەتی تۆڵە سەندنەوە (قیساس) ی دادپەروەرانە لە گیان وتەواوی زام وبرینەکاندا، ئەوە فەرمانێکە خوای گەورە کردوویەتی بەسەر ئوممەتانی پێش ئێمەیشدا.

• الحث على فضيلة العفو عن القصاص، وبيان أجرها العظيم المتمثّل في تكفير الذنوب.
ھاندانی خەڵکی لەسەر لێبووردن ولێخۆش بوون لە ھەق ومافی خۆیان لەتۆڵە سەندنەوە، وە ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئەو کەسە چەند پاداشتێکی گەورەی بۆ ھەیە لای خوای گەورە، کە خۆی لە سڕینەوە و لێخۆش بوونی گوناھەکاندا دەبینێتەوە.

• الترهيب من الحكم بغير ما أنزل الله في شأن القصاص وغيره.
ترساندنی ئەو کەسانەی کە حوکم بەغەیری ئەو حوکمە دەکەن کە خوا دایبەزاندووە، لە بارەی قیساس وتۆڵە سەندنەوە وحوکمەکانی تریش.

 
భావార్ధాల అనువాదం సూరహ్: అల్-మాఇదహ్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - అల్ ఖుర్ఆన్ అల్ కరీమ్ యొక్క సంక్షిప్త తఫ్సీర్ వ్యాఖ్యానం - అనువాదాల విషయసూచిక

ఇది తఫ్సీర్ అధ్యయన కేంద్రం ద్వారా విడుదల చేయబడింది.

మూసివేయటం