పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (178) సూరహ్: సూరహ్ అల్-అరాఫ్
مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِيۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
ھەرکەسێک خوای گەورە موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی لەسەر ڕێگای ڕاست، بێگومان ھەر ئەوە بەختیار و شارەزا و ڕێنوێنیکراوی ڕاستی، وە ھەر کەسیش بەھۆی لاساری خۆیەوە خوای گەورە دووری بخاتەوە لە ڕێگای ڕاست و گومڕایی بکات ئەوا بێگومان ئەوانە خەسارۆمەند و بێ بەختی ڕاستین، ئەوانەی خۆیان و ماڵومنداڵیان لە ڕۆژی قیامەتدا زایە کرد، بەراستی خەسارۆمەندی تەواو ئەوانەن.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• المقصود من إنزال الكتب السماوية العمل بمقتضاها لا تلاوتها باللسان وترتيلها فقط، فإن ذلك نَبْذ لها.
مەبەست لەدابەزاندنی کتێب و پەرتووکە ئاسمانیەکان کارپێکردنە بەوەی تێیاندا ھاتووە، نەک تەنھا بە زمان بیخوێنیتەوە و دەوری بکەیتەوە، چونکە ئەگەر تەنھا ھەر ئەوە بێت ئەوە پشتگوێ خستن و بەرکەنار کردنی کتێبەکانی خوایە.

• أن الله خلق في الإنسان من وقت تكوينه إدراك أدلة الوحدانية، فإذا كانت فطرته سليمة، ولم يدخل عليها ما يفسدها أدرك هذه الأدلة، وعمل بمقتضاها.
بێگومان خوای گەورە لەسەرەتای دروستکردنی مرۆڤەوە ھەستی بەڵگەکانی یەکخواپەرستیشی پێداوە، جا ئەگەر ھاتوو فیترەتی ساغ و سەلیم بوو، وە ھیچ کەس دەستی تێنەخست بەوەی خراپی بکات ئەوا ھەست و دەرک بەو بەڵگانە دەکات و کار بە ناواخن و مەبەستەکانی دەکات.

• في الآيات عبرة للموفَّقين للعمل بآيات القرآن؛ ليعلموا فضل الله عليهم في توفيقهم للعمل بها؛ لتزكو نفوسهم.
لەم ئایەتانەدا پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ ئەو کەسانەی خوای گەورە موەفەق و سەرکەوتوی کردوون کەکار بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەن، تاوەکو فەزڵ و چاکەی خوای گەورە بەسەریانەوە بزانن، کە چۆن سەرکەوتووی کردن بەکار پێکردنی، تاوەکو دڵ و دەرونی خۆیان لە ژەنگ و ژاری تاوان و گوناهـ پاک بکەنەوە.

• في الآيات تلقين للمسلمين للتوجه إلى الله تعالى بطلب الهداية منه والعصمة من مزالق الضلال.
ئەم ئایەتانە ئاڕاستە کردنی موسڵمانانی تێدایە تاوەکو ھەمیشە داوای ھیدایەت و رێنوێنی بکات لە خوای گەورە، وە بیپارێزێت لە گومڕابوون و ھەڵخلیسکان.

 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (178) సూరహ్: సూరహ్ అల్-అరాఫ్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - అనువాదాల విషయసూచిక

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

మూసివేయటం