పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (40) సూరహ్: సూరహ్ అన్-నమల్
قَالَ ٱلَّذِي عِندَهُۥ عِلۡمٞ مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن يَرۡتَدَّ إِلَيۡكَ طَرۡفُكَۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّي لِيَبۡلُوَنِيٓ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيّٞ كَرِيمٞ
{ به‌ چاوتروكانێك ته‌ختى شاهانه‌ له‌ يه‌مه‌نه‌وه‌ بۆ قودس ده‌گوازنه‌وه‌!} [ قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ ] به‌ڵام كه‌سێكی تر كه‌ وتراوه‌ وه‌زیرێكی بووه‌، یان نوسه‌رێكى بووه‌، كه‌ زانیاری له‌ كتابدا هه‌بووه‌ ئه‌و وتوویه‌تی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ ] من عه‌رشی ئه‌و ئافره‌ته‌ت بۆ دێنم [ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ] پێش ئه‌وه‌ی كه‌ پێڵووی چاوت بجوولێته‌وه‌، واته‌: پێش ئه‌وه‌ى چاو بتروكێنی، بینوقێنیت و چاو بكه‌یته‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌دا عه‌رشه‌كه‌یت بۆ دێنم [ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ چاوی تروكاند یه‌كسه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ پاشایه‌ی هێناو له‌به‌ر ده‌ستی سوله‌یماندا دایناو جێگیری كرد (له‌یه‌مه‌نه‌وه‌ بۆ بیت المقدس) [ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌مه‌ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر منه‌وه‌ [ لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ] تا تاقیم بكاته‌وه‌ ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م یان كوفری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌وا شوكری خۆی كردووه‌و بۆ خۆی باشه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوا نه‌كات و كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ بكات [ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (٤٠) ] ئه‌وا به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێ پێویسته‌ و پێویستی به‌وه‌ نیه‌ كه‌ كه‌س شوكرانه‌بژێری بكات و بیپه‌رستێت، وه‌ زۆر به‌ڕێزه‌.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (40) సూరహ్: సూరహ్ అన్-నమల్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ - అనువాదాల విషయసూచిక

ఖుర్ఆన్ యొక్క అర్థాలను కుర్దిష్ లోకి అనువదించడం, సలాహుద్దీన్ అబ్దుల్ కరీమ్ అనువదించారు

మూసివేయటం