పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (34) సూరహ్: సూరహ్ అన్-నిసా
ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ وَبِمَآ أَنفَقُواْ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ وَٱلَّٰتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهۡجُرُوهُنَّ فِي ٱلۡمَضَاجِعِ وَٱضۡرِبُوهُنَّۖ فَإِنۡ أَطَعۡنَكُمۡ فَلَا تَبۡغُواْ عَلَيۡهِنَّ سَبِيلًاۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيّٗا كَبِيرٗا
{ چارەسەری ئافرەتی سەرپێچیكار} [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ ] پیاوان سه‌رپه‌رشتیارو باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ [ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی هه‌ندێكیانی داوه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا فه‌زڵی پیاوی داوه‌ به‌سه‌ر ئافره‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزتره‌ وه‌ توانای ئیشوكاری زیاتره‌ [ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ] وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن، وه‌ ماره‌یى و نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ت له‌سه‌ر پیاوه‌ پیاوان نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌تان ئه‌كه‌ن [ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ ] ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ چاكن وه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خواو- صلى الله عليه وسلم - پاشان مێرده‌كانیشیان ئه‌كه‌ن [ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ] وه‌ له‌ كاتی ئاماده‌ نه‌بوونی مێرده‌كانیاندا له‌ ماڵه‌وه‌ به‌پارێزگاری خوای گه‌وره‌ خۆیان و منداڵیان ئه‌پارێزن وه‌ ماڵی مێرده‌كانیان ئه‌پارێزن [ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن [ فَعِظُوهُنَّ ] ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان بكه‌ن [ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ ] ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له‌ جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو [ وَاضْرِبُوهُنَّ ] وه‌ لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه‌ شوێنێكی بشكێنی، وه‌ نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه‌ نه‌ خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیصڵاحی بكه‌ی [ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته‌ وازیان لێ بێنن نه‌ به‌ قسه‌ نه‌ به‌كرده‌وه‌ هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا (٣٤) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا وه‌ له‌ كرده‌وه‌یدا وه‌ له‌ سیفاتیدا وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ پیاوان ئه‌گه‌ر سته‌م بكه‌ن له‌ ئافره‌تان.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (34) సూరహ్: సూరహ్ అన్-నిసా
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ - అనువాదాల విషయసూచిక

ఖుర్ఆన్ యొక్క అర్థాలను కుర్దిష్ లోకి అనువదించడం, సలాహుద్దీన్ అబ్దుల్ కరీమ్ అనువదించారు

మూసివేయటం