పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (37) సూరహ్: సూరహ్ అల్-అరాఫ్
فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ يَنَالُهُمۡ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوۡنَهُمۡ قَالُوٓاْ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالُواْ ضَلُّواْ عَنَّا وَشَهِدُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰفِرِينَ
[ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ زاڵمتره‌؟ واته‌: كه‌س زاڵمتر نیه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات [ أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ] یان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانێ و باوه‌ڕی پێ ناكات و ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه‌ [ أُولَئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُمْ مِنَ الْكِتَابِ ] ئه‌مانه‌ به‌شی خۆیان ده‌ست ئه‌كه‌وێ له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ریان نووسراوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ روویان ره‌ش ده‌بێت، یاخود خوای گه‌وره‌ له‌ جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانى دونیایان پێ ئه‌به‌خشێ، یان به‌شى خۆیان هه‌یه‌ له‌ كرده‌وه‌ى چاك یان خراپ، وه‌ پاداشت یان سزا وه‌رده‌گرن له‌سه‌رى [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوا أَيْنَ مَا كُنْتُمْ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ نێردراوانی ئێمه‌ دێن، واته‌: فریشته‌ی گیانكێشان و ڕوحیان ئه‌كێشن و پێیان ئه‌ڵێن: كوا ئه‌و خواو په‌رستراوانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌تانپه‌رستن [ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا ] ئه‌ڵێن: ون بوون و لێمان دیار نه‌مان نه‌ ئێمه‌ له‌وانه‌وه‌ دیارین نه‌ ئه‌وان له‌ ئێمه‌وه‌ دیارن و ئێستا ئومێدى خێرو چاكه‌مان پێیان نیه‌ [ وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (٣٧) ] وه‌ خۆیان شایه‌تی ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر نه‌فسی خۆیان وه‌ دان ئه‌نێن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (37) సూరహ్: సూరహ్ అల్-అరాఫ్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - సలాహుద్దీన్ - అనువాదాల విషయసూచిక

ఖుర్ఆన్ యొక్క అర్థాలను కుర్దిష్ లోకి అనువదించడం, సలాహుద్దీన్ అబ్దుల్ కరీమ్ అనువదించారు

మూసివేయటం