Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (8) Surah: Yūsuf
إِذۡ قَالُواْ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحۡنُ عُصۡبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
ئەو كاتەی براكانی یوسف لە نێو خۆیاندا وتیان: سوێند بێت یوسف و برا دایك و باوكییەكەی لای باوكمان لە ئێمە خۆشەویسترن، لە كاتێكدا ئێمە زۆرتر و بەهێزترین، ئیتر چۆن دەبێت باوكمان فەزڵی ئەوان بدات بەسەر ئێمەدا؟بەڕاستی لەمەدا باوكمان كەوتوەتە هەڵەیەكی ڕوون و ئاشكراوە كە فەزڵی ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك دەدات بەسەر ئێمەدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• ثبوت الرؤيا شرعًا، وجواز تعبيرها.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خەو بینین لە رووی شەرعەوە جێگیر و ثابت بووە، وە دروستە لێكدانەوەیشی بۆ بكرێت.

• مشروعية كتمان بعض الحقائق إن ترتب على إظهارها شيءٌ من الأذى.
دروستە هەندێك لەڕاستییەكان بشاریتەوە، ئەگەر هاتوو زانیت ئەگەر ئاشكرا ببێت زیان و خراپەی زیاتر دەبێت.

• بيان فضل ذرية آل إبراهيم واصطفائهم على الناس بالنبوة.
ڕوونكردنەوەی فەزڵ و ڕێزی نەوەكانی ئیبراهیم و هەڵبژاردنیان بەسەر خەڵكانی تردا، بەوەی كردونی بە پێغەمبەر.

• الميل إلى أحد الأبناء بالحب يورث العداوة والحسد بين الإِخوة.
مەیلی خۆشەویستی بۆ یەكێك لە كوڕەكان دوور لەوانی تر دوژمنایەتی و حەسوودی دەخاتە نێوانیانەوە.

 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (8) Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara