Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Baqarah   Ayah:
وَإِذۡ نَجَّيۡنَٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ
ئەی نەوەکانی ئیسرائیل بیر لەوە بکەنەوە کاتێک ڕزگارمان کردن لە دەستەو تاقمەکەی فیرعەون، ئەوانەی کە چهندان سزای سەختیان پێچەشتن، لە کوڕ ونەوە کوشتن وسەربڕینیان، تاوەکو ھیچ کەسێکیتان لێ بەجێ نەمێنێت، وە کچەکانتانیان واز لێدەھێنان تاوەکو ببنە خزمەتکاریان، ئەوەش بۆ ئەوەی زیاتر زەلیل وسەرشۆڕتان بکەن، بۆیە ڕزگارکردنتان لە سزای سەختی فیرعەون وشوێنکەوتوانی تاقیکردنەوەیەکی گەورەی پەروەردگارە بۆ ئێوە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ فَرَقۡنَا بِكُمُ ٱلۡبَحۡرَ فَأَنجَيۡنَٰكُمۡ وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ
یادی یەکێکی تر لەو نیعمەتانەی ئێمە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک دەریامان بۆ شەق کردن وکردمان بە ڕێگایەکی ووشکانی تاوەکو پێیدا تێپەڕ بن، ئەوە بوو ڕزگارمان کردن، وە دوژمنهکەیشتان کە فیرعەون وشوێنکەوتوانی بوو نوقمی دەریا کرد، لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بینیتان وتەماشاتان دەکردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ وَٰعَدۡنَا مُوسَىٰٓ أَرۡبَعِينَ لَيۡلَةٗ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ
یادی ئەو نیعمەتەی تریش بکەنەوە کاتێک چل شەو وادەمان دانا بۆ موسی تاوەکو تەورات ھەمووی دابەزێت کە ببێتە مایەی نور وڕێنومایی بۆتان، کەچی کاتێک ئەو ھات بەدەم وادەکەیەوە ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن، بەم کارەشتان ئێوە بوونە ستەمکار وسنوری پەروەردگارتان بەزاند.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ عَفَوۡنَا عَنكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
دوای تەوبەکردن وگەڕانەوەتان چاوپۆشیمان لە تاوانەکانتان کرد وسزامان نەدان، تاوەکو شوکر وسوپاسی خوا بکەن بەوەی بەجوانترین شێوە بەندایەتی وگوێڕایەڵی ئەو بکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡفُرۡقَانَ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
وە یادی نیعمەتێکی تریش بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک تەوراتمان نارد بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستیە لە ناھەق وباتڵ، وە جیاکەرەوەی ھیدایەت وگومڕاییە لەیەکتر، بۆ ئەوەی بەھۆیەوە بەختەوەر بن وڕێگای ڕاستی پێ بدۆزنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِنَّكُمۡ ظَلَمۡتُمۡ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلۡعِجۡلَ فَتُوبُوٓاْ إِلَىٰ بَارِئِكُمۡ فَٱقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ عِندَ بَارِئِكُمۡ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
وە یادی یەکێکی تر لە نیعمەتەکان بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کەخوای گەورە سەرکەوتووی کردن کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لە پەرستنی گوێرەکە، وە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەوەی گوێرەکەیەکتان کرد بەپەرستراوی خۆتان، بۆیە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خالیق وردوستکەرتان، بەوەی ھەندێکتان ھەنێکی ترتان بکوژن، تەوبە بەم شێوەیە باشترە لەوەی بەردەوام بن لەسەر کوفر وبێباوەڕی کە ببێتە مایەی مانەوەی ھەمیشەیتان لە دۆزەخدا، ئەوە بوو بە یارمەتی خوای گەورە ھەستان بەو کارە، خوای گەورەش تەوبەی لێوەرگرتن، چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وبەمیھرەبانە بەرامبەریان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ
بیر بکەنەوە کاتێک باوباپیرانتان بەڕاشکاوی بە موسایان ووت (سەلامی خوای لێ بێت) باوەڕت پێ ناھێنین تاوەکو بێ ھیچ پێچ وپەنایەک بەچاوی خۆمان خوای گەورە نەبینین، ئەوە بوو ھەورە تریشقە بە ئاگری بەتینی خۆی گرتنی وھەندێکتانی کوشت، لەکاتێکدا ھەندێکتان تەماشای ھەندێکی ترتان دەکرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ بَعَثۡنَٰكُم مِّنۢ بَعۡدِ مَوۡتِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
پاشان دوای ئەو مردنەتان زیندومان کردنەوە، تاوەکو سوپاسی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی ئێمە بەسەرتانەوە ئەوەیە کە ھەورمان بۆ کردن بە سێبەر تاوەکو لە گەرما وتینی خۆر بتانپارێزێت کاتێک دەگەڕان بەزەویدا، وە ھەروەھا نیعمەتێکی ترمان بەسەردا باراندن کە بریتی بوو لە شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین، لەگەڵ باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆش، کە بە پۆڕ دەچێت، پاشان پێمان ووتن: دەسا لەو ڕزق وڕۆزیەی کە پێمان داون بخۆن وبخۆنەوە، کەچی سوپاسگوزاری خوا نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەو ناسوپاسگوزاری وسپڵەییەیان نعیمەتەکانی خۆمان لێ نەگرتنەوە، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد بەوەی پاداشتیان کەمی کرد کاتێک ناسوپاس گوزار بوون، بەوەش خۆیان دووچاری سزای سەختی پەروەردگار کرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• عِظَمُ نعم الله وكثرتها على بني إسرائيل، ومع هذا لم تزدهم إلا تكبُّرًا وعنادًا.
گەورەی وزۆری نیعەمەتەکانی خوای گەورە بەسەر نەوەکانی ئیسرائیلەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەبووە ھۆی ھیچ شتێک جگە لە خۆبایی بوون وسەرسەختیان نەبێت لەبەرامبەر فەرمانی خوای گەورەدا.

• سَعَةُ حِلم الله تعالى ورحمته بعباده، وإن عظمت ذنوبهم.
فراوانی ئارام وصەبر ومیھرەبانی خوای گەورە وباڵادەست بۆ بەندەکانی، ھەرچەند تاوانەکانیشیان گەورە وخراپ بن.

• الوحي هو الفَيْصَلُ بين الحق والباطل.
وەحی خوای گەور ومیھرەبان جیاکەرەوەی ھەق وناھەقە لەیەکتر.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Baqarah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara