Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Tā-ha   Ayah:
فَأَخۡرَجَ لَهُمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٞ فَقَالُواْ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمۡ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ
سامری لەو زێر و زیوانە پەیکەری گوێرەکەیەکی بێ گیانی دروستکرد بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وەک مانگا دەیبۆڕاند، ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای موسایشە، موسا لەبیری چووە خواکەی لێرە بەجێھێشتووە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَفَلَا يَرَوۡنَ أَلَّا يَرۡجِعُ إِلَيۡهِمۡ قَوۡلٗا وَلَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا
ئایا ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون و ئەو گوێرەکەیان پەرست نابینن ئەو گوێرەکەیە نە قسەیان لەگەڵدا دەکات و نە وەڵامی داواکاریەکانیشیان دەداتەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نییە زەرەر و زیان لەوان و لە خەڵکی تریش دوور بخاتەوە، وە دەسەڵاتیشی نییە سوود و قازانج بەوان و بە خەڵکی تریش بگەیەنێت؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَقَدۡ قَالَ لَهُمۡ هَٰرُونُ مِن قَبۡلُ يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوٓاْ أَمۡرِي
بێگومان ھارونیش پێش ئەوەی موسا بگەڕێتەوە بۆ لایان پێی وتن: ئەی گەلی من وریا بن ئێوە بەو گوێرەکە زێڕینە تاقیکرانەوە تاوەکو باوەڕدار و بێباوەڕ لێک جیا بکرێنەوە، وە - ئەی گەلەکەم - پەروەردگارتان بەخشندە و میھرەبانە و خاوەنی ڕەحمەتە نەک ئەو گوێرەکەیەی کە ھیچ زیان و قازانجی بەدەست نییە، چی جای بگات بەوەی ڕەحمتان پێ بکات و بەخشندە بێت لەگەڵتاندا، دەی کەوابێت شوێنی من بکەون لەپەرستنی (اللە) تەعالا بەتاک و تەنھایی، وە گوێڕایەڵی فەرمانەکانیشم بن، بەوەی واز بھێننن لەپەرستنی ھەر شتێک جگە لە خوای گەورە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ لَن نَّبۡرَحَ عَلَيۡهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرۡجِعَ إِلَيۡنَا مُوسَىٰ
ئەوانەی گیرۆدەی پەرستنی گوێرەکەکە بوون وتیان: نەخێر وازی لێناھێنین و بەردەوام لای ئەم گوێرەكە دەمێنینەوە و دەیپەرستین تا ئەو کاتەی موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذۡ رَأَيۡتَهُمۡ ضَلُّوٓاْ
موسا بە ھارونی برای وت: چی شتێک ڕێگری لێکردیت لەوەی نەیەیت بەدوامدا کاتێک بینیت بەنو ئیسرائیل گومڕا بوون و جگە لەخوا خەریکی پەرستنی گوێرەکەن ؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَلَّا تَتَّبِعَنِۖ أَفَعَصَيۡتَ أَمۡرِي
وازیان لێ بھێنیت و بگەیت پێم؟! ئایا تۆیش سەرپێچی فەرمانەکەمت کرد و قسەمت شکاند کاتێک من تۆم لای ئەوان بەجێھێشت کە ئاگاداریان بیت و نەھێڵێت سەرپێچی خوا بکەن؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ يَبۡنَؤُمَّ لَا تَأۡخُذۡ بِلِحۡيَتِي وَلَا بِرَأۡسِيٓۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقۡتَ بَيۡنَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَمۡ تَرۡقُبۡ قَوۡلِي
کاتێک موسا ڕیش و سەری ھارونی برای توند ڕاکێشا، وە سەرزەنشتی کرد لەوەی بۆچی ڕازی بوو بەنو ئیسرائیل دەست بکەن بەگوێرەکە پەرستن، ھارون ویستی سۆز و بەزەیی موسا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و پێی وت: ئەی کوڕی دایکم ڕیش و قژم ڕامەکێشە، من بیانووم ئەوە بوو کە لەگەڵیان مامەوە و جێم نەھێڵان، ترسام لەوەی ئەگەر بەتەنھا بەجێیان بھێڵم دووبەرەكی بكەوێتە ناویان و دوای پێم بڵێیت: بەڕاستی تۆ جیاوازی و دووبەرەکیت خستە نێو بەنو ئیسرائیلەوە، وە وەسیەت و ئامۆژگاریەکەی منت نەپاراست، وە چاوەڕوانی منت نەکرد تا دێمەوە بۆ لایان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ فَمَا خَطۡبُكَ يَٰسَٰمِرِيُّ
موسا (سەلای خوای لێ بێت) بە سامری وت: ئەی سامری تۆ ئیش و کارت چییە؟ چی شتێک پاڵی پێوە نایت کە ئەم کارە بکەیت؟ مەبەست پێی دروستکردنی ئەم گوێرەکەیە لە زێڕ و زیو، وە پاشان بیکاتە خوای بەنو ئیسرائیل بۆ ئەوەی بیپەرستن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ بَصُرۡتُ بِمَا لَمۡ يَبۡصُرُواْ بِهِۦ فَقَبَضۡتُ قَبۡضَةٗ مِّنۡ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذۡتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتۡ لِي نَفۡسِي
سامری بە موسای وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەوەی من بینیم ئەوان نەیانبینی، بێگومان من جوبرەئیلم بینی بە سواری ئەسپێکەوە، مشتێک لە خۆڵی جێ سمی ئەسپەکەیم ھەڵگرت و پرژاندم بەسەر ئەو زێر و زیوە تواوەی کە لەشێوەی گوێرەکە بوو، ئیتر پەیکەری ئەو گوێرەکەی لێ دروست بوو کە وەک مانگا دەیبۆڕاند، ھەر بەو شێوەیە نەفس و دەروونم ئەوەی لاشیرین کردم کە ئەنجاممدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ فَٱذۡهَبۡ فَإِنَّ لَكَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَۖ وَإِنَّ لَكَ مَوۡعِدٗا لَّن تُخۡلَفَهُۥۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِي ظَلۡتَ عَلَيۡهِ عَاكِفٗاۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِي ٱلۡيَمِّ نَسۡفًا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە سامری وت: بڕۆ لێرە مەمێنە، وە دوور بکەوەرەوە، تا ماویت لە ژیاندا ھەر کەسێک لێت نزیک بویەوە بڵێیت: نزیکم مەبەرەوە و دەستم لێمەدە و دەستت لێنادەم، وەک کەسیکی گول تاماویت بە زەلیلی و زەبوونی بژیت، وە دڵنیاشبە لە ڕۆژی قیامەتدا وادەیەکت ھەیە کە خوای گەورە لێپریسنەوەت لەگەڵدا دەکات و تۆڵە و سزای ئەو کارەیشت وەردەگرێتەوە، وە خوای گەورەیش بەڵێنی خۆی جێ بەجێ دەکات، ئێستاش تەماشای ئەو گوێرەکەیە بکە کە کردبووت بەخوای خۆت و جگە لە (اللە) و دەتپەرست، بێگومان ئاگری تێبەردەدەین تاوەکو دەتوێتەوە، پاشان خۆڵەکەی بەرت و بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَسِعَ كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمٗا
- ئەی خەڵکینە - دڵنیابن ئەوەی سامری دروستی کرد خوا نەبوو، بەڵکو پەرستراوی ھەقی ئێوە زاتی (اللە تعالی) یە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەئەو، زانست و زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتووەتەوە، وە ئاگاداری ھەموو شتێکە و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• خداع الناس بتزوير الحقائق مسلك أهل الضلال.
فڕوفێڵ کردن لە خەڵک و خەڵەتاندنیان بەوەی ڕاستیەکانیان لێ بگۆڕێت کاری ھەموو کەسێکی گومڕا و سەرلێشێواوە.

• الغضب المحمود هو الذي يكون عند انتهاكِ محارم الله.
توڕەیی ستایشکراو ئەوەیە لەکاتێکدا بێت کە سەرپێچی فەرمانەکانی خواى گەورە دەکرێت؛ بۆیە لەپێناو خواى گەورە توڕە دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە سەرپێچی.

• في الآيات أصل في نفي أهل البدع والمعاصي وهجرانهم، وألا يُخَالَطوا.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕێگری کردنی خەڵکی بیدعەچی و تاوانبار و دوورکەوتنەوە لێیان و تێکەڵاوی نەکردنیان.

• في الآيات وجوب التفكر في معرفة الله تعالى من خلال مفعولاته في الكون.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی واجیبە مرۆڤی باوەڕدار بیربکاتەوە لە ناسینی خوای گەورە لە ڕێگای بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی فراوانی ئەو زاتە پیرۆزە لە گەردووندا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Tā-ha
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara