Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Hajj   Ayah:
وَهُدُوٓاْ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَهُدُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡحَمِيدِ
خوای گەورە لە ژیانی دونیادا ڕێنومایی کردوون بۆ وتە و قسەی پاکوخاوێن، وەک شاھیدیدان بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە (اللە) ، وە (اللە أکبر) و (الحمد للە) کردن، وە ڕێنومایشی کردوون بۆ سەر ڕێگای سوپاسکراوی ئیسلام.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ ٱلَّذِي جَعَلۡنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلۡعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلۡبَادِۚ وَمَن يُرِدۡ فِيهِ بِإِلۡحَادِۭ بِظُلۡمٖ نُّذِقۡهُ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە، وە خەڵکانی تریش لە ئیسلام لادەدەن و ڕێگریان لێ دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام و چوونە ناو مزگەوتی حەرامەوە، ھەروەکو بتپەرست و موشریکەکان لەساڵی حودەیبیەدا بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامیاندا، ئەوا لەمەودا سزای بە ئازاریان پێدەچێژین، ئەو مزگەوتی حەرامەی کردمانە ڕووگەی خەڵکی لە نوێژەکانیان، وە کردمانە ڕوکنێکیش لەڕوکنەکانی حەج و عومرە، چی بۆ ئەوانەی نیشتەجێی مەککەن، وە چی بۆ ئەوانەیش کە لە شوێنانی دەرەوە بۆی دێن و ڕێگایان تێی دەکەوێت یەکسانە، ھەر کەسێک لە مزگەوتی حەرام لەھەق لابدات و دڵی بە ئەنقەست مەیلی گوناھ و تاوان بکات ئەوا سزای بە ئازاری پێ دەچێژین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ بَوَّأۡنَا لِإِبۡرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلۡبَيۡتِ أَن لَّا تُشۡرِكۡ بِي شَيۡـٔٗا وَطَهِّرۡ بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بھێنەرەوە بیر ئەو کاتەی شوێن و سنووری کەعبەمان بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دیاریکرد، پاش ئەوەی ھیچ کەس ئەو جێگا و سنوورەی نەدەزانی، وە وحی و سروشمان بۆ کرد کە لەپەرستنمدا ھیچ کەسێک نەکەیتە ھاوەڵ و شەریکم، بەڵکو بەتاکو تەنھایی ھەر من بپەرستیت، وە ماڵەکەم خاوێن بکەرەوە لە پیسی مادی و مەعنەوی بۆ تەوافکاران و نوێژ خوێنان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ
- ئەی ئیبراھیم - جاڕ بدە بە نێو خەڵکدا و بانگیان بکە بۆ ئەنجامدانی حەج و زیارەتی ئەم ماڵەی کە فەرمانمان کرد بە بونیاتنانی، ئەوسا دەبینی خەڵکی بە پیادە و بە سواری پشتی ھەموو وشترێکی لاواز، چونکە ماندوو بووە لە ڕۆیشتنی ڕێگا، ئەو وشترانە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دەیانھێنن بۆ حەج کردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لِّيَشۡهَدُواْ مَنَٰفِعَ لَهُمۡ وَيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۖ فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡبَآئِسَ ٱلۡفَقِيرَ
بۆ ئەوەی ئامادەی گەلێک لە کەڵک و سوودەکانی دونیا و دواڕۆژ بن، وەک لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکان و بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژ و یەک گوتاری موسڵمانان و زۆرێکی تر لەکەڵک سوودەکان، وە بۆ ئەوەیش ناوی خوا بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لە ڕۆژە زانراوەکاندا سەر دەبڕرێن ئەوانیش : ڕۆژی دەیەمی مانگی (ذي الحجة) و سێ ڕۆژی دوای ئەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکرێت لەسەر ناز و نیعمەتەکانی لەسەربڕینی وشتر و مانگا و مەڕ و بزن، لەم ڕۆژانەدا لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بخۆن، وە بیدەن بەو ھەژار و نەدارانەیشی کە زۆر برسیانە با لێی بخۆن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ لۡيَقۡضُواْ تَفَثَهُمۡ وَلۡيُوفُواْ نُذُورَهُمۡ وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ
پاشان با ھەرچی ڕوکن و واجيبی تری حەجەکەیانە ئەنجامی بدەن، وە لە ئیحرام دەربچن و تەحەلول بکەن بە تاشینی مووی سەر و کردنی نینۆک و لابردنی چڵک و پیسی لاشەیان کە بە ھۆی چوونە ناو ئیحرامەوە لەو چەند ڕۆژەدا لەسەر جەستەیان کۆبووبویەوە، با وەفا بکەن بەو کارانەی لەسەر خۆیان واجیب کردووە لە حەج و عومرە و ئاژەڵ سەر بڕین، وە با تەوافی ئیفازە - کە تەوافی ڕوکنە - بکەن بەدەوری ماڵە کۆنەکە، ئەو ماڵەی خوای گەورە ڕزگاری کرد لە دەستی ستەمکاران.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦۗ وَأُحِلَّتۡ لَكُمُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ إِلَّا مَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡۖ فَٱجۡتَنِبُواْ ٱلرِّجۡسَ مِنَ ٱلۡأَوۡثَٰنِ وَٱجۡتَنِبُواْ قَوۡلَ ٱلزُّورِ
ئەوەی فەرمانمان پێکردوون - لە تەحەلولکردن بەتاشینی مووی سەر و نینۆک کردن و لابردنی چڵک و پیسی و وەفا کردن بە نزرەکان و تەوافی ماڵی خوا- ئەوە ئەوەیە خوای گەورە لەسەری واجب کردوون، جا لەبەر ئەوە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەرتان بە گەورەی بگرن، ھەر کەسێک دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی ناو ئیحرام بە نیەت و مەبەستی گەورەڕاگرتنی فەرمانی خوا و لەترسی ئەوەی سنوورەکانی خوای گەورە نەشکێنێت و حەرامکراوەکانیش حەڵاڵ نەکات، ئەوا ئەمەی بۆ دەبێتە چاکە و خێری دونیا و دواڕۆژ لای پەروەردگاری، - ئەی خەڵکینە - خواردنی گۆشتی وشتر و مانگا و مەڕ و بزنتان بۆ حەڵاڵ کراوە، تەنھا ئەوانە نەبێت کەبەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە، وە ھیچ شتێکیتان لەسەر حەرام نەکراوە لەو وشترە نێرانەی کە چەند نەوەیەک لەپشتی ئەوان بوون، یان ئەو وشترانەی گوێیان بڕراوە، یان ئەو وشترانەی لەسەریەک وشترە مێنگەیان دەبێت، خواردنی ھیچی لەسەر یاساغ و حەرام نەکردوون ئەوە نەبێت کە لە قورئاندا بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە حەرامی مردارەوە بوو و خوێن و بەراز و شتی تریش، جا کەوابێت دوور بکەونەوە لەشتە پیس و قێزەونەکان کە مەبەست پێی بتەکانە، وە دووریش بکەونەوە لە ھەموو وتەیەکی پووچ و بەتاڵ کە بۆ خوا ھەڵبەستراوە، یان بۆ یەکێک لە بەدیھێنراوەکانی ھەڵبەستراوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• حرمة البيت الحرام تقتضي الاحتياط من المعاصي فيه أكثر من غيره.
ڕێزی ماڵی خوا و کەعبەی پیرۆز، واپێویست دەکات مرۆڤی باوەڕدار زیاتر ئیحتیاط بکات لەوەی لەوێ بکەوێتە ناو گوناھ و تاوان کردنەوە.

• بيت الله الحرام مهوى أفئدة المؤمنين في كل زمان ومكان.
ماڵی خوای گەورە کە حەرامکراوە تێیدا تاوان و گوناهـ ئەنجام بدرێت، جێگای سوکنایی دڵی باوەڕدارانە لە ھەموو کات و جێگایەکدا.

• منافع الحج عائدة إلى الناس سواء الدنيوية أو الأخروية.
کەڵک و سوودەکانی حەج دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی، جا ئەو سوود و کەڵکانە ھی دونیا بن یان دواڕۆژ.

• شكر النعم يقتضي العطف على الضعفاء.
سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکان وادەخوازێت کە مرۆڤ سۆز و بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران و نەداراندا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Hajj
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara