Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shūra   Ayah:
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ٱسۡتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمۡ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ وَلَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٌ
ئەوانەی بە بەڵگەی پڕوپوچ و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئەو ئاینەی بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دوای ئەوەی خەڵکی ھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە، ئەو دەمەقاڵێکەرانە بەڵگەکانیان پوچ و بەتاڵ و بێ ئەنجامە لای پەروەردگاریان و لای باوەڕداران، وە ھیچ شوێنەوارێکی نییە، ئەوانە لەبەر بێباوەڕی و ڕەفز کردنەوەی ھەق نەفرینی اللە تەعالایان لێکراوە، وە سزای سەختیش لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ وَٱلۡمِيزَانَۗ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٞ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە قورئانی پیرۆزی بەھەق دابەزاندووە، وە ھیچ دڕدۆنگی و گومانێکی تێدا نییە، وە دادپەروەریشی دابەزاندووە بۆ ئەوەی بە ئینساف و عەدل لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدات، ئەو سات و کاتەیش کە ئەوانە بە درۆی دەزانن پێدەچیت ھاتنی نزیک بێت، دەی دیارە ھەموو شتێک کە ھاتبێت نزیکە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَسۡتَعۡجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِهَاۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مُشۡفِقُونَ مِنۡهَا وَيَعۡلَمُونَ أَنَّهَا ٱلۡحَقُّۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِي ٱلسَّاعَةِ لَفِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٍ
ئەوانەی باوەڕیان بەو ڕۆژە نییە پەلەی ھاتنی دەکەن، چونکە ئەوانە باوەریان نییە بە لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە و سزادان، ئەوانەیش باوەریان بە اللە تەعالا ھەیە لێی دەترسێن، چونکە ترسی سەرەنجام و پاشەڕۆژی خۆیان ھەیە، وە زۆریش باش دەزانن و دڵنیان کە ڕۆژی دوایی ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، وریاربن ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دوایی و گومانیان ھەیە لە ھاتن و ڕوودانی لە گومڕاییی و سەرلێشێوانێکی دوور لەھەقن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زۆر بە لوتف و بە بەزەییە لەگەڵ بەندەکانیدا، ھەر کەسێکی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات و بۆی فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، وە بۆ ھەر کەسێکیش ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ھەمووی بە ڕەحم و بەزەیی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر جگە لەمەیشی ئاشکرا کرد، ئەوە زۆر بەتوانا و بەھێزە و ھیچ کەسێک ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆریش بەدەسەڵات و تۆڵە دەسێنێتەوە لە دوژمن و نەیارەکانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلۡأٓخِرَةِ نَزِدۡ لَهُۥ فِي حَرۡثِهِۦۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلدُّنۡيَا نُؤۡتِهِۦ مِنۡهَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ
ھەر کەسێک پاداشتی ڕۆژی دوایی بوێت و کار و کردەوەی بۆ بکات، ئەوا ئێمە بەچەند قات پاداشتی دەدەینەوە، چاکەیەک بە دە چاکە، وبەحەوت سەد چاکە لەوەش زیاتر پاداشتی دەدەینەوە، وە ھەر کەسێکیش تەنھا دونیای بوێت، ئەوا بەشی خۆی بەدیاری کراوی پێ دەدەین، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نابێت، چونکە ئەو فەزڵی دونیای دابوو بەسەر دواڕۆژدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا پەرستراو و خوایەکی تریان ھەیە، کە شەریعەت و یاسا و ئاینێکیان بۆ دانابن کە اللە تەعالا مۆڵەتی ئەوەی نەدابن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و حەرام کردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ کردنی حەرام، بکەن بە شەریعەت و یاسا و ڕێسای ژیانیان؟ ئەگەر اللە تەعالا کاتێکی دیاری نەکردایە بۆ جیاکردنەوە و بڕیاردان لە نێوان کەسە جیاوازەکان، وە دوایان دەخات بۆ ئەو ڕۆژە تاوەکو چاک و خراپ لێک جودا بکاتەوە ئەوا ھەر لە دونیادا سزای دەدان، وە بێگومان ئەوانەی بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، سزای سەختی بە ئازار چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی قیامەتدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ
- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی دواییدا ئەو کەسانە دەبینی کە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھـ کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، دەترسن لەسزای ئەو گوناھانەی ئەنجامیان داوە، وە دەترسن لەو تۆڵەیەش دەگات پێیان و چاریان نییە لە بەرامبەریدا، تەنھا ترسی بێ تەوبە کردن ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پێچەوانەی بێباوەڕان لەناو باخ و بێستانەکانی بەھەشتدا ڕادەبوێرن و خەریکی لەزەت لێ بردنی ناز و نیعمەتەکانی ئەوێن، وە ھەرچیەکیان بوێت لە نیعمەت و خۆشییەکانی بەھەشت کە ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە کراوە، بەڕاستی ئا ئەوە فەزڵ و چاکەی گەورەیە کەھیچ فەزڵ و چاکەیەک ھاوتاوی ئەو نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• خوف المؤمن من أهوال يوم القيامة يعين على الاستعداد لها.
ترس لەناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت وا دەکات لە باوەڕدار زۆر بەچاکی خۆی بۆ ئامادە بکات.

• لطف الله بعباده حيث يوسع الرزق على من يكون خيرًا له، ويضيّق على من يكون التضييق خيرًا له.
لوتف و بەزەیی اللە تەعالا لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی ڕزق و ڕۆزیان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، بەو شێوەیەی کە بۆ ئەوان باش بێت، وە کەم و بێ بەرەکەتیشی دەکات بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە خێر و چاکە بۆیان.

• خطر إيثار الدنيا على الآخرة.
مەترسی هەڵبژاردنی ژیانی دونیا بەسەر ژیانی دواڕۆژدا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shūra
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara