Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Anfāl   Ayah:
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفۡشَلُواْ وَتَذۡهَبَ رِيحُكُمۡۖ وَٱصۡبِرُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن لە گوفتار و کردار و سەرجەم حاڵ و گوزەرانتاندا، وە لەڕاو و بۆچونەکانتاندا جیاواز و ناکۆک مەبن، چونکە ناکۆکی دەبێتە ھۆی لاوازی و ترسنۆکی و نەمانی ھێز و شەوکەتتان، لەکاتی ڕووبەڕوبونەوەی دوژمنەکانتان ئارامگربن، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ ئارامگراندایە، بەوەی سەریاندەخات و کۆمەک و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لە گەڵیدا بێت ئەوا بێگومان سەرکەتوو و زاڵ دەبێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرٗا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
نەکەن وەک بتپەرست و موشریکەکان بن، ئەوانەی لە مەککە لەبەر ڕوپامایی خەڵکی و بەفیز و خۆبەزل زانینەوە و چوونە دەرەوە، وە ڕێی خوایش لەخەڵک دەگرن و ناھێڵن بڕۆنە ناویەوە، خوایش بە ھەموو کارێکی ئەوان زانا و بەئاگایە، وە ھیچ کارێکی ئەوانی لاشاراوە و نھێنی نیە، وە تۆڵەشیان لێ دەسێنێتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّي جَارٞ لَّكُمۡۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلۡفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّنكُمۡ إِنِّيٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوۡنَ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
- ئەی باوەڕداران - ئەوە وە بیرخۆتان بھێننەوە یەکێک لە نیعمەتەکانی خوای گەورە کە بەسەرتانەوەیە ئەوەیە شەیتان کاروکردەوەکانی بۆ بتپەرست و موشریکەکان جوان و ڕازاندوەتەوە، ھانی ئەوانیدا کە لەگەڵ موسڵماناندا ڕوو بەڕوببنەوە و بجەنگن لەگەڵیاندا، وە پێی وتن: ئەمڕۆ کەسێک نیە بەسەر ئێوەدا سەربکەوێت، وە منیش ھاوکار و پشتیوانتان و پەنادەرتانم و دەتانپارێزم لە دوژمنەکەتان، جا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و گەیشتن بەیەک، دەستەی باوەڕداران کەفریشتەکانیان لەگەڵ بوو یارمەتیان دەدان، وە دەستەی بتپەرست و موشریکەکان شەیتانیان لەگەڵ بوو کە سووک و ڕسوای کردن، کاتێک گەیشتن بەیەک شەیتان پشتی ھەڵکرد و ھەڵھات، وە بە بتپەرست و موشریکەکانی وت: بێگومان من لەگەڵ ئیوە نیم و بەریم لێتان، چونکە ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، من ئەو فریشتانە دەبینم کە ھاتوون بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، بەڕاستی من دەترسم لەوەی خوا لە ناوم ببات، سزا و تۆڵەی خوایش زۆر سەختە، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت خۆی ڕابگرێت لە ئاست تۆڵەیدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمۡۗ وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
وە بیر خۆتان بھێننەوە کاتێک دووڕوەکان و باوەڕ لاوازەکان وتیان: موسڵمانەکان بە ئاینەکەیان خەڵەتان، ئەو ئاینەی کە بەڵێنی سەرکەوتنی بەسەر دوژمنەکانیان پێدا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەکوچۆڵی موسڵمانان، وە زۆری ژمارە و زۆری چەکوچۆڵی ئەوانی تر، کەچی ئەوان نەیانزانی ئەوەی تەنھا پشت بەخوای گەورە ببەستێت و متمانەیشی ھەبێت بەو بەڵێنی سەرکەوتنە ئەوا بێگومان خوای گەورە سەری دەخات و ھەرگیز سەرشۆر و ڕسوای ناکات ئەگەر چی کەم و لاوازیش بن، چونکە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵات و بە توانایە و ھیچ کەسێک زال نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و شەریعەتەکەیدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی نیە کە چۆن فریشتەکان گیانیان دەکێشن و دەدەن بە نێو چاویاندا ئەگەر ڕووبەڕوویان ھاتن، وە چۆن دەدەن بە پشتیاندا ئەگەر ھەڵھاتن و پشتیان ھەڵکرد، وە پێیان دەڵێن: - ئەی بێباوەڕان - سزای سوتێنەری دۆزەخ بچێژن، ئەگەر ئەو دیمەنانەت ببینایە ئەوا شتێکی سەیر و سەرسوڕھێنەر و گەورەت دەبینی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيكُمۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيۡسَ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ
- ئەی بێباوەڕان- ئەو سزا بە ئێش و ئازارەی لە کاتی گیان کێشان تووشتان دەبێت، وە ئەو سزا سوتێنەرەی لە ناو گۆڕەکانتان و ڕۆژی دوایی دووچارتان دەبێتەوە، ھەموو ھۆکارەکەی بەرھەمی کاری دەستی خۆتانە لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری، چونکە خوای گەورە ستەم لە کەس ناکات، بەڵکو زۆر بەدادگەرانە بڕیاریش دەدا لە نێوانیاندا، چونکە ئەو دادوەرێکی زۆر دادگەرە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
كَدَأۡبِ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيّٞ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەو سزایەی دابەزی بەسەر ئەو بێباوەڕانە تایبەت نەبوو بەوانەوە، بەڵکو سوننەتێکی خوای گەورەیە دووبارە دەبێتەوە بەسەر ھەموو بێباوەڕێک لە ھەموو کات و شوێنێکدا، دووچاری فیرعەون و نزیکەکانی و گەل و نەتەوەکانی پێش ئەوانیش بوویەوە کاتێک باوەڕیان نەھێنا بەئایەت و نیشانەکانی خوا، خوای گەورەش بە ھۆی تاوان و گوناھەکانیەوە زۆر بەتوندی گرتینی، وە تۆڵەی خۆی ناردە سەریان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە ھێزە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵەیشی زۆر بە ھێزە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• البَطَر مرض خطير ينْخَرُ في تكوين شخصية الإنسان، ويُعَجِّل في تدمير كيان صاحبه.
خۆبەزلزانین نەخۆشیەکی ترسناکە، دەبێتە هۆی پووكانەوەی کەسایەتی مرۆڤ، وە تێکشاندنی کەسایەتی خاوەنەكەی خێراتر دەکات.

• الصبر يعين على تحمل الشدائد والمصاعب، وللصبر منفعة إلهية، وهي إعانة الله لمن صبر امتثالًا لأمره، وهذا مشاهد في تصرفات الحياة.
ئارامگرتن یارمەتی مرۆڤ دەدات سەرکەوێت بەسەر ناڕەحەتی و نەھامەتیەکاندا، ئارامگرتن سوودی ئیلاھی ھەیە، یارمەتی خوای گەورەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارام دەگرن و فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن، ئەمەش لە ژیانی ڕۆژانەدا بە ئاشکرا دەبینرێت.

• التنازع والاختلاف من أسباب انقسام الأمة، وإنذار بالهزيمة والتراجع، وذهاب القوة والنصر والدولة.
دووبەرەكی و ناکۆکی ھۆکاری سەرەکی پەرت بوونی ئوممەتە، وە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە بۆ شکست و بەرەو پاشگەڕانەوە، وە نەمانی ھێز و شەوکەت و سەرکەوتن و دەوڵەتە.

• الإيمان يوجب لصاحبه الإقدام على الأمور الهائلة التي لا يُقْدِم عليها الجيوش العظام.
باوەڕی بەھێز بەخوا خاوەنەکەی ھاندەدات لەسەر جێ بەجێکردنی کاری زۆر گەورە، کە سوپای زۆر گەورەش پێی ناکرێت.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Anfāl
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara