Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (119) Sure: Sûratu'l-Mâide
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوۡمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدۡقُهُمۡۚ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
خوای گەورەش بە عیسای فەرموو (سەلامی خوای لێ بێت) ئەی عیسا: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەنیەت وکاروکردەوە پاک وڕاستگۆکان ڕاستگۆیەکەیان سودیان پێدەگەیەنێت، ئەوانە باخەکانی بەھەشت ئامادەیە بۆیان، کە ڕووبارەکان دەچن بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا کە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە ومردن یەخەیان ناگرێت، خوای گەورە لەوان ڕازیە وھیچ کاتێک لێیان زویر نابێت، وە ئەوانیش لەئەو ڕازین چونکە بەھەشت وناز ونیعمەتی ھەتا ھەتایی پێ بەخشیون، ئەو پاداشت وڕازی بوونە لێیان سەرکەوتنی گەورەیە، کەھیچ سەرکەوتنێک ھاوتا وھاوشیوەی نیە.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• توعد الله تعالى كل من أصرَّ على كفره وعناده بعد قيام الحجة الواضحة عليه.
خوای گەورە ھەڕەشە دەکات لەھەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر کوفر وبێباوەڕی وسەرکەشی خۆیان سوور بن، پاش ڕوونکردنەوەی بەڵگە ونیشانەکان لەسەر بوون دەسەڵاتی خوای گەورە.

• تَبْرئة المسيح عليه السلام من ادعاء النصارى بأنه أبلغهم أنه الله أو أنه ابن الله أو أنه ادعى الربوبية أو الألوهية.
خۆبەری کردنی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە درۆ دەلەسە وبوھتانی گاورەکان کە گوایە ئەو پێی ڕاگەیاندبن کە ئەو خوا وکوڕی خوایە، یان بانگەشەی پەروەردگاریەتی وخوایەتی کردبێت.

• أن الله تعالى يسأل يوم القيامة عظماء الناس وأشرافهم من الرسل، فكيف بمن دونهم درجة؟!
لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە لێپرسینەوە لە گەورە وسەردار وئەشرافی ناو پێغەمبەران دەکات، ئەی دەبێت حاڵی خەڵکی ئاسایی چۆن بێت؟!

• علو منزلة الصدق، وثناء الله تعالى على أهله، وبيان نفع الصدق لأهله يوم القيامة.
بەرزی وبڵندی ڕاستگۆیی، وە وەسف وسەنای خوای گەورە بۆ ڕاستگۆیان، وە ڕوونکردنەوەی سوود وقازانجی ڕاستگۆیی بۆ خاوەنەکانیان لەڕۆژی دواییدا.

 
Anlam tercümesi Ayet: (119) Sure: Sûratu'l-Mâide
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat