قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ سورت: سورۂ حِجر   آیت:

سورەتی الحجر

سورہ کے بعض مقاصد:
توعد المستهزئين بالقرآن، والوعد بحفظه تأييدًا للنبي وتثبيتًا له.
هەڕەشە کردن لە گاڵتەکەران بە قورئان و پەیمان بە پاراستنی بۆ سەرخستن و پشتیوانى پێغەمبەر و جێگیرکردن و دامەزراندنی.

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٖ مُّبِينٖ
﴿الرٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، ئەم ئایەتانە پلەوپایەیەکی بەرز و بڵندیان ھەیە بەڵگەن لەسەر ئەوەی لای خوای گەورەش ھەمان ڕێز و مەکانەت و پلەوپایەیان ھەیە، ئەویش ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزن کە ڕۆشنکەرەوەی تەوحید -یەک خوا پەرستی- و ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلامە.
عربی تفاسیر:
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ
بێباوەڕان کاتێک لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموو شتێکیان بۆ ڕوون دەبێتەوە، وە بۆیان دەردەکەوێت ئەوەی لە دونیا لە کوفر و بێباوەڕی لەسەری بوون ھەمووی بەتاڵ و پڕوپوچ بوو، ئاواتەخوازی ئەوەن کاشکای موسڵمان بوونایە و شوێن پێغەمبەران کەوتنایە.
عربی تفاسیر:
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
-ئەی پێغەمبەر- واز لەو بێباوەڕانە بھێنە با لە دونیادا وەک ئاژەڵ و ڕەشە وڵاخ بخۆن و بخۆنەوە، وازیان لێ بھێنە با تام و چێژ لە خۆشی و لەزەتە بڕاوەکانی دونیا ببینن، وە با ھیوا درێژی سەرقاڵیان بکات و نەیان پەرژێتە سەر باوەڕھێنان و کاروکردەوەی چاکە، جا دواتر کاتێک لە ڕۆژی قیامەت دەگەنە لای خوای گەورە بۆ لێپرسینەوە بەئاگا دێنەوە و دەزانن چی زیانێکی گەورەیان کردووە.
عربی تفاسیر:
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٞ مَّعۡلُومٞ
ھیچ گوند و شارێکمان لەو گوند و شارانەی زوڵم و ستەمیان کردووە لەناو نەبردووە، دوای ئەوە نەبێت کە ھەریەکەیان لە زانست و عیلمی خوادا کاتێکی بۆ دیاری کرابێت، نە پێش دەکەوێت و نە دوایش دەکەوێت.
عربی تفاسیر:
مَّا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
لەناو بردنی ھیچ گەل و ھۆزێک پێش ھاتنی کاتی خۆی ڕوونادات، وە ئەگەر کاتی خۆیشی ھات دواناکەوێت، بۆیە ستەمکاران نابێت دڵخۆش بن کاتێک خوای گەورە بۆ ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات و سزایان دوادەخات.
عربی تفاسیر:
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِي نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ إِنَّكَ لَمَجۡنُونٞ
بێباوەڕانی مەککە بە پێغەمبەریان -صلى اللە علیە وسلم- دەووت: ئەی ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوە دەکەیت گوایە قورئان و یادی خوات بۆ دابەزیووە ، بێگومان تۆ بەو بانگەشەیەت شێتی خۆت سەلماندووە، وە وەک شێتەکانیش ھەڵسوکەوت دەکەیت.
عربی تفاسیر:
لَّوۡمَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ئەی بۆچی فریشتە ناهێنیت بۆ ئەوەى شاهێدیت بۆ بدەن ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت لەوەى دەیڵێیت : کە پێغەمبەرێکی نێردراویت بۆمان و سزامان بۆ دادەبەزێت.
عربی تفاسیر:
مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذٗا مُّنظَرِينَ
خوای گەورەش لە وەڵامی ئەو پێشنیارەی کردیان کە فریشتەیەکی لەگەڵ خۆی بھێنایە بۆ شاھێدی دان لەسەر ڕاستی پەیامەکەی ؛ بەو بێباوەڕانە دەفەرموێت: ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر حیکمەت و دانایی وابخوازێت و کاتی لەناوبردنی ئێوە ھاتبێت بە دابەزینی سزا بۆ سەرتان، خۆ ئەگەر ھاتوو فریشتەمان ناردە خوارەوە و باوەڕتان پێ نەھێنا ئیتر ئەو کاتەی خوای گەورە لەوە زیاتر مۆڵەتتان نادات و پەلە دەکات لە سزادانتان.
عربی تفاسیر:
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
بە ڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان دابەزاندووەتە سەر دڵی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- تاوەکو یادخەرەوەی خەڵکی بێت، وە ھەر ئێمەیش لە زیاد و کەم کردن و گۆڕین و دەستکاری کردن دەیپارێزین.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي شِيَعِ ٱلۡأَوَّلِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان نارد بۆ لای چەندین دەست و تاقم لە بێباوەڕانی پێشوو وە باوەڕیان پێ نەکردن و بەدۆریان زانین، بۆیە دڵت لە خۆت دانەمێنێت و دڵتەنگ نەبیت، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل و ھۆزەکەت باوەڕت پێ نەکەن و بەدرۆت بزانن.
عربی تفاسیر:
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
ھیچ پێغەمبەرێک نەھاتووە بۆ لای ھیچ گەل و ھۆزێک ئیللا باوەڕیان پێ نەکردووە و بە درۆیان زانیووە و گاڵتە و لاقرتێشیان پێ کردووە.
عربی تفاسیر:
كَذَٰلِكَ نَسۡلُكُهُۥ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ھەروەک چۆن بە درۆ زانین و باوەڕ نەکردنمان خستە دڵ و دەروونی ئوممەت و گەلانی پێشووتر، ھەر بەو شێوەیە دەیھاوێژینە دڵی بێباوەڕان و موشرکین و بتپەرستانی مەککە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پشت ھەڵدەکەن لە پەیامی ئیسلام و ملکەچی نابن.
عربی تفاسیر:
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَقَدۡ خَلَتۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەوانە باوەڕ ناھێنن بەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-، وە سوننەت و دابی خوای گەورەش بەو شێوەیە بووە ھەر گەل و ھۆزیک پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی بێت و باوەڕیان پێ نەکردبێت ئەوا خوای گەورە لەناوی بردوون، جا با ئەوانەی بێباوەڕن و پێغەمبەران بە درۆ دەزانن پەند و ئامۆژگاری وەربگرن لە چیرۆک و بەسەرھاتی ئەو گەلانەی خوا لەناوی بردن.
عربی تفاسیر:
وَلَوۡ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّواْ فِيهِ يَعۡرُجُونَ
ئەو بێباوەڕانە سەرسەختی دەکەن لەگەڵ پێغەمبەر و ملکەچی فەرمانەکانی نابن، ئەگەر بێتو ھەق و ڕاستیشیان بە بەڵگەی ڕاست و دروست بۆ ڕوون بێتەوە، جا ھەر بۆیە ئەگەر دەرگایەکیان لە ئاسمانەوە بۆ بکەینەوە و سەر بکەون ھەر باوەڕ ناھێنن.
عربی تفاسیر:
لَقَالُوٓاْ إِنَّمَا سُكِّرَتۡ أَبۡصَٰرُنَا بَلۡ نَحۡنُ قَوۡمٞ مَّسۡحُورُونَ
باوەڕ ناکەن و دەڵێن: چاوەکانمان ھێزی بینینی نەماوە، بەڵکو ئەوەی دەیبینین بە ھێزی جادووە ، وە ئێمە جادوومان لێکراوە و ڕاست نییە.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• القرآن الكريم جامع بين صفة الكمال في كل شيء، والوضوح والبيان.
قورئانی پیرۆز ھەرچی باسکردبێت بە تێروتەسەلی باسی کردووە، باسکردنەکەیش بە شێوەیەکە لە نێوان سیفەتی کەمال لە ھەموو شتێک و ڕوونی و ئاشکراییدا.

• يهتم الكفار عادة بالماديات، فتراهم مُنْغَمِسين في الشهوات والأهواء، مغترين بالأماني الزائفة، منشغلين بالدنيا عن الآخرة.
بێباوەڕان دابیان وایە زۆرجار گرنگی بە مادیگەرێتی دەدەن، بۆیە دەیانبینیت کە لەناو شەھوەت بازی و شوێنکەوتنی ھەواو ھەوەسی خۆیان نوقم بوون، بە ئومێدی درۆی بێ بنەما ھەڵخەڵەتاون، سەرقاڵی دونیان و دواڕۆژیان لەبیر چووەتەوە.

• هلاك الأمم مُقَدَّر بتاريخ معين، ومقرر في أجل محدد، لا تأخير فيه ولا تقديم، وإن الله لا يَعْجَلُ لعجلة أحد.
لەناوچونی ئوممەت و گەلان پەیوەستە بە کات و بەروارێکی دیاریکراوەوە، وە بڕیاری لێدراوە لەکات و شوێنی خۆیدا دێتە دی، بەھیچ شێوەیەک نەدوا دەکەوێت و نەپێش، وە خوای گەورە لەبەر پەلەی ھیچ کەسێک پەلە ناکات لە لەناوبردنیان.

• تكفل الله تعالى بحفظ القرآن الكريم من التغيير والتبديل، والزيادة والنقص، إلى يوم القيامة.
خوای گەورە پاراستنی قورئانی لە ئەستۆی خۆی گرتووە کە بەھیچ شێوەیەک قورئان نە دەگۆڕدرێت و نە دەستکاریش دەکرێت، وە تا ڕۆژی قیامەت کەسیش ناتوانێت پیتێکی لێ زیاد و کەم بکات.

وَلَقَدۡ جَعَلۡنَا فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ
بە ڕاستی لە ئاسمان ئەستێرە گەلێکی گەورەمان داناوە تاوەکو لە تاریکی بیابان و ناو دەریا خەڵکی لەسەفەر و گەشت و گەڕانیاندا بە ھۆیانەوە ڕێگا دەست نیشان بکەن و ڕێنوێنیان بکات، وە ئاسمانمان بەم ئەستێرانە ڕازاندووەتەوە بۆ تەماشاکەران، تاوەکو بەڵگە بن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە -سبحانە وتعالی-.
عربی تفاسیر:
وَحَفِظۡنَٰهَا مِن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٍ
وە ئاسمانمان لە خراپە و شەڕی ھەموو شەیتانێکی نەفرین لێکراو (دوور لەڕەحمەتی خوا) پاراستووە.
عربی تفاسیر:
إِلَّا مَنِ ٱسۡتَرَقَ ٱلسَّمۡعَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ مُّبِينٞ
مەگەر ئەوانەیان نەبێت کە بە پەنھانی گوێدەگرن لە فریشتەکانی نزیک عەرشی خوا، لەو کاتەدا پارچەیەك لە ئاگری بریسکەدار شوێنیان دەکەوێت و دەیانسووتێنێت.
عربی تفاسیر:
وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيۡءٖ مَّوۡزُونٖ
وە زەویمان ڕاخستووە تاوەکو خەڵکی لەسەری نیشتەجێ بن، وە شاخ و کێوەکانمان وەک مێخ بەناخی زەویدا بردووەتە خوارەوە تاوەکو چەسپاوی بکات و لە ژێر پێی خەڵکی نەلەرزێ، وە ھەموو جۆرە دار و درەخت و گژوگیا و ڕووەکێکمان بە شێوەیەکی پڕ لەحیکمەت و دانایی و مەزەندەکاری تێدا ڕواندووە.
عربی تفاسیر:
وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسۡتُمۡ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ
- ئەی خەڵکینە - تا ئەو کاتەی لە ژیانی دونیا بن ھۆکاری ژیان و گوزەرانی ئێوەمان لە خواردن و خواردنەوە لە زەوی داناوە، ھاوکات ژیانی ئەوانەیش کە ڕۆزییان لەسەر ئێوە نییە لە خەڵکانێکی تر و ئاژەڵەکانیش.
عربی تفاسیر:
وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٖ مَّعۡلُومٖ
ھەر شتێک مایەی سوود بێت بۆ خەڵکی و گیانداران و ئاژەڵەکان ئێمە دەسەڵاتی ھێنانەدی و سوود بەخشینمان پێیان ھەیە، وە ھیچ شتێکیشمان نەھێناوە بوون بە حیکمەت و دانایی و مەزەندەکاری نەبێت کە ویست و حیکمەتی ئێمەی لەسەرە.
عربی تفاسیر:
وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَسۡقَيۡنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمۡ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ
وە بايەکانیشمان نارد بۆ موتوربە کردنی ھەورەکان، وە ھەر لەو ھەورە موتوربەکراوانەوە بارانمان باراند، کە بۆ خواردنەوەی خۆتان و مەڕ و ماڵات و ئاودێری کشتوکاڵتان سوودی لێ ببینن، خۆ ئێوە ناتوانن لای خۆتان گلی بدەنەوە و ھەڵیبگرن تاوەک بیر و کانی و ڕووبارەکانی لێ بێت، بەڵکو ئەوەی گلی دەداتەوە و ھەڵی دەگرێت بۆتان تەنھا خوای باڵادەست و بەتوانایە.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّا لَنَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَنَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
بێگومان ئێمە گیان دەکەین بە بەری بێ گیانەکاندا بەوەی لە نەبوونەوە دروستیان دەکەین، وە پاش مردنیشیان جارێکی تر زیندوویان دەکەینەوە، وە زیندووەکانیشیان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا دەمرێنین، وە ئەوە تەنھا ئێمەین دەمێنینەوە و نامرین وە ئێمە میراتگری زەوی و ئەوەین لەسەر زەویدایە.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَقۡدِمِينَ مِنكُمۡ وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَـٔۡخِرِينَ
وە بەڕاستی ئێمە بەپێشینانی ئێوە لە زیندوان ومردوانتان دەزانین، وە دەیشزانین بەوانەی دواکەوتوون لێیان، وە ھیچ شتێک نیە نھێنی وشاراوە بێت لای خوای گەورە.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحۡشُرُهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانە بۆ لێپرسینەوە کۆ دەکاتەوە، تاوەکو پاداشتی خێری چاکەکاران بداتەوە، وە تۆڵەی خراپەیش بسێنێت لە خراپەکاران، بێگومان خوای گەورە دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردنی کاروبارەکانیدا، وە زۆریش زانایە کە ھیچ شتێک لەلای ئەو نھێنی و شاراوە نییە.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
بێگومان ئێمە ئادەممان لەگڵێکی وشک بووەوە بەدیھێنا ئەگەر پەنجەی لێ بدرایە دەزرنگیەوە، ئەو گڵەی ئادەمی لێ بەدیھێنرا گڵێکی ڕەشە لەبەر درێژی ماوەی مانەوەی ڕەنگ و بۆنی گۆڕاوە.
عربی تفاسیر:
وَٱلۡجَآنَّ خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ
وە باوکە گەورەی جنۆکەکانیشمان (کە مەبەست پێی ئیبلیسە) لە پێش بەدیھێنانی ئادەم (سەلامی خوای لێبێت) لە ئاگرێکی زۆر گەرم بەدیھێناوە.
عربی تفاسیر:
وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
- ئەی پێغەمبەر - یادی ئەو کاتە بکەوە کە پەروەردگارت بە فریشتەکانی فەرموو کە ئیبلیسیشیان لەگەڵ بوو: فەرمووی: بێگومان من مرۆڤێك لە گڵێکی وشک بووەوە بەدی دەھێنم ئەگەر پەنجەی لێ بدرێت دەزرنگێتەوە، ڕەنگیشی ڕەنگێکی ڕەشی ترشاوی بۆن گۆڕاوە.
عربی تفاسیر:
فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
جا کاتێک وێنە و شێوەیم ڕێک خست، وە تەواو بەدیم ھێنا و گیانم بەبەردا کرد، ئەوا وەک جێبەجێکردنی فەرمانی من و سڵاو لێکردنی سوژدەی ڕێزی بۆ ببەن.
عربی تفاسیر:
فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ
فریشتەکان ھەر ھەموویان بەو شێوەیەی پەروەردگار فەرمانی پێکردبوون سوژدەیان برد بۆ ئادەم.
عربی تفاسیر:
إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
ئیبلیس (کە خۆی فریشتەیش نەبوو) کاتێک لەگەڵ فریشتەکان بوو ؛ خوای گەورە فەرمانی پێکردن هەموویان سوژدە بۆ ئادەم ببەن، بەڵام ئیبلیس لەگەڵ فریشتەکان سوژدەی بۆ ئادەم نەبرد.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• ينبغي للعبد التأمل والنظر في السماء وزينتها والاستدلال بها على باريها.
پێویستە بەندەکانی خوا وردببنەوە و تێڕابمێنن لە ئاسمان و جوانیەکانی، وە بیکەنە بەڵگە لەسەر گەورەیی پەروەردگاریان.

• جميع الأرزاق وأصناف الأقدار لا يملكها أحد إلا الله، فخزائنها بيده يعطي من يشاء، ويمنع من يشاء، بحسب حكمته ورحمته.
ھەموو ڕزق و ڕۆزی و جۆرەکانی ئەندازەگیری ڕزق و ڕۆزییەکان جگە خوای گەورە ھیچ کەسێکی تر خاوەنی نییە، گەنجینەی ڕزق و ڕۆزی بە دەستی خوای گەورەیە دەیبەخشێت بە ھەر کەسێک بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت بە حیکمەت و میھرەبانی خۆی.

• الأرض مخلوقة ممهدة منبسطة تتناسب مع إمكان الحياة البشرية عليها، وهي مثبّتة بالجبال الرواسي؛ لئلا تتحرك بأهلها، وفيها من النباتات المختلفة ذات المقادير المعلومة على وفق الحكمة والمصلحة.
زەوی بەشێوەی ڕاخراو بەدیھێنراوە کە شایستەی ژیانی مرۆڤایەتی بێت لەسەری، بە شاخ و کێوەکان ڕاگیراوە تاوەکو لە جێگای خۆیان نەجوڵێن و ژیان لە خەڵکی نەشێوێنن، ئەم زەوییە لەگەڵ ئەوەی بەم شێوەیە بەدیھێنراوە، دار و درەخت و گژ وگیا و ڕوەکی ھەمەچەشنە و جۆراو جۆریشی بەشێوەیەکی زۆر وردی ئەندازەگیری تێدایە، وە حیکمەت و دانایی و بەرژەوەندی تێدا ڕەچاو کراوە.

• الأمر للملائكة بالسجود لآدم فيه تكريم للجنس البشري.
فەرمان کردن بە فریشتەکان بە سوژدە بردن بۆ ئادەم بەڵگەیە لەسەر ڕێزلێنان لە ڕەگەزی مرۆڤایەتی.

قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
پاش ئەوەی ئیبلیس ئامادە نەبوو سوژدە بۆ ئادەم ببات، خوای گەورە پێی فەرموو: چی وای لێکردیت لەگەڵ ئەو فریشتانە سوژدە نەبەیت، کە فەرمانی منیان جێبەجێکرد و سوژدەیان برد (بۆ ئادەم)؟
عربی تفاسیر:
قَالَ لَمۡ أَكُن لِّأَسۡجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقۡتَهُۥ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
ئیبلیس بە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەکەوە ووتی: ڕاست و گونجاو نییە بۆ من سوژدە ببەم بۆ مرۆڤێک کە لەگڵێکی وشکی ڕەشی ترشاو دروستکراوە.
عربی تفاسیر:
قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ
خوای گەورە بە ئیبلیسی فەرموو: لە بەھەشت بچۆرە دەرەوە، چونکە تۆ لە ھەموو ڕەحم و میھرەبانییەکی من دەرکراویت.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ عَلَيۡكَ ٱللَّعۡنَةَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
نەفرینت لێ بێت، وە لە ڕەحمەت و میھرەبانی من دەرکراویت هەتا ڕۆژی قیامەت.
عربی تفاسیر:
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
ئیبلیس ووتی: ئەی پەروەردگارم، مۆڵەتم بدە و تا ڕۆژی خەڵکی زیندوو کردنەوە مەمرێنە.
عربی تفاسیر:
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ
خوای گەورە پێی فەرموو : بێگومان تۆ لەو کەسانەیت کە خوا مۆڵەتی داویت و کاتی مردنی دواخستوون.
عربی تفاسیر:
إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ
هەتا ئەو کاتەی ھەموو خەڵکی و ھەموو دروستکراوەکانی خوا لە كاتی فووکردنی یەکەم بە کەڕەنادا دەمرن.
عربی تفاسیر:
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
ئیبلیس ووتی: ئەی پەروەردگارم بە ھۆی ئەوەی کە تۆ گومڕات کردم، مەرج بێت گوناھ و تاوان بۆ نەوە و وەچەکانی ئادەم لەسەر زەوی جوان و ڕازاوە و شیرین بکەم، وە ھەموویان گومڕا بکەم ولایان بدەم لە ڕێگای ڕاست.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
ئەوانەیان نەبێت کە ھەڵتبژاردون و ڕێگای ڕاستت نیشان داون لە بەندە دڵسۆزەکانت.
عربی تفاسیر:
قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَيَّ مُسۡتَقِيمٌ
خوای گەورە فەرمووی: ئەمە ڕێگای ڕاست و مامناوەندی بەرەو منە.
عربی تفاسیر:
إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ
بێگومان بەندە دڵسۆزەکانی من تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، وە ناتوانیت گومڕایان بکەیت، ئەوانەیان نەبێت کە گومڕابوون و شوێنی تۆ کەوتوون.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوۡعِدُهُمۡ أَجۡمَعِينَ
وە بێگومان ئاگری دۆزەخ جێگای ژوان ومانەوەی ئیبلیس وشوێنکەوتووە گومڕاکانی دەبێت.
عربی تفاسیر:
لَهَا سَبۡعَةُ أَبۡوَٰبٖ لِّكُلِّ بَابٖ مِّنۡهُمۡ جُزۡءٞ مَّقۡسُومٌ
ئاگری دۆزەخ حەوت دەرگای ھەیە لێوەی دەچنە ژوورەوە، وە ھەر دەرگایەکیش شوێنکەوتووانی ئیبلیس بەشی خۆیان ھەیە لێوەی دەچنە ژوورەوە.
عربی تفاسیر:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
بێگومان ئەوانەی لە خوا ترسن، ئەوانەی فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لەسەرپێچیەکانی لەچەندین باخ وبەھەشت وسەرچاوەکانی ڕووبار وکانی دان.
عربی تفاسیر:
ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ءَامِنِينَ
کاتی چوونە ژوورەوە بۆ بەھەشت پێیان دەووترێت: بچنە ناویەوە ئێوە سەلامەت و پارێزراون لە ھەرچی دەرد و بەڵا و موسیبەت ھەیە، وە دڵنیا و ئەمینن لە ھەموو ترسێک.
عربی تفاسیر:
وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلٍّ إِخۡوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
ھەرچی ڕق و کینە و دوژمنایەتیەک لە دڵیاندا بوو ھەموویمان لێ دەرھێنان، وە کردمانن بە برای خۆشەویستی یەکتر، لەسەر جێگا و تەختی بەرز بەرامبەر یەکتر دادەنیشن ، وە ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن.
عربی تفاسیر:
لَا يَمَسُّهُمۡ فِيهَا نَصَبٞ وَمَا هُم مِّنۡهَا بِمُخۡرَجِينَ
لەو بەھەشتانەدا دووچاری ماندوو بوون نابن، وە ھەرگیزیش لێی نایەنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
عربی تفاسیر:
۞ نَبِّئۡ عِبَادِيٓ أَنِّيٓ أَنَا ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بە بەندەکانم ڕابگەیەنە بێگومان ھەر خۆم لێبوردەی گوناھ و تاوانەکانم بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە، وە زۆریش میھرەبانم بەرامبەریان.
عربی تفاسیر:
وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ ٱلۡعَذَابُ ٱلۡأَلِيمُ
وە پێیشیان ڕابگەیەنە کە سزای من سزای بە ئێش و ئازارە، دەی با تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لام تاوەکو بەر لێخۆشبوونی من بکەون، وە ئەمین و دڵنیاش بن لە سزای سەختی من.
عربی تفاسیر:
وَنَبِّئۡهُمۡ عَن ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ
وە ھەواڵی میوانەکانی ئیبراھیمیشیان (سەلامی خوای لێبێت) پێ ڕابگەیەنە، میوانە فریشتەکان ئەوانەی کە ھاتنە لای ئیبراھیم وموژدەی بەخشینی کوڕەکەیان پێدا، لەگەڵ ھەواڵی لەناوبردنی گەلەکەی لوط.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• في الآيات دليل على تزاور المتقين واجتماعهم وحسن أدبهم فيما بينهم، في كون كل منهم مقابلًا للآخر لا مستدبرًا له.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خواناسان لە بەھەشتدا سەردانی یەکتر دەکەن و پێکەوە کۆدەبنەوە و زۆر بە ئەدەبەوە لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن، کاتێک لەسەر تەخت و شوێنە بەرزەکان بەرامبەر یەکتر دادەنیشن نەوەک پشت لە یەک بکەن.

• ينبغي للعبد أن يكون قلبه دائمًا بين الخوف والرجاء، والرغبة والرهبة.
پێویستە بەندەکانی خوا دڵیان ھەمیشە لە نێوان ترس و ڕەجا و ئومێددا بێت، دڵیان خۆش بێت بە موژدەکانی خوا و لە ھەمان کاتدا بیشترسن لە سزای سەختی ئەو.

• سجد الملائكة لآدم كلهم أجمعون سجود تحية وتكريم إلا إبليس رفض وأبى.
ھەموو فریشتەکان سوژدەی ڕێز و تەقدیریان بۆ ئادەم برد، ئیبلیسی نەفرین لێکراو نەبێت فەرمانەکەی خوای بەجێ نەھێنا و سوژدەی نەبرد.

• لا سلطان لإبليس على الذين هداهم الله واجتباهم واصطفاهم في أن يلقيهم في ذنب يمنعهم عفو الله.
ئەو بەندانەی خوای گەورە ھیدایەتی داون و ھەڵیبژاردوون، ئیبلیس دەسەڵاتی نییە بەسەریان کە لە خشتەیان بەرێت و گوناھێکیان پێ بکات کە شایستەی لێبوردنی خوا نەبن.

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ
کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ لای پێیان وت: سەلامت لێ بێت، ئیبراھیمیش بە باشتر لەوە وەڵامی دانەوە و گوێرەکەیەکی بۆ سەربڕین و بۆی برژاندن و پێشکەشی کردن تاوەکو بیخۆن، چونکە وایزانی مرۆڤن، جا کاتێک بینی لە گۆشتی گوێرەکەکە ناخۆن، پێی فەرموون: بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین.
عربی تفاسیر:
قَالُواْ لَا تَوۡجَلۡ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ
فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمان ووت: مەترسە، ئێمە موژدەیەکی خۆشت پێ دەدەین، موژدەی کوڕێکی زانا بە تۆ دەدەین.
عربی تفاسیر:
قَالَ أَبَشَّرۡتُمُونِي عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِيَ ٱلۡكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ
ئیبراھیم سەری سوڕما لە پێدانی ئەو موژدەیە پێی، بۆیە بەفریشتەکانی فەرموو: ئێوە موژدەی بەخشینی کوڕێک بە من دەدەن لەکاتێکدا من تەمەنم ھەڵکشاوە و پیر بووم، ئیتر چۆن موژدەی وام پێ دەدەن؟
عربی تفاسیر:
قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ
فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمیان وت: ئێمە موژدەیەکی ھەق و ڕاستمان بە تۆ داوە کە ھیچ گومانی تێدا نییە، بۆیە نابێت بێ ھیوا بیت لەو موژدەیەی پێمان داویت.
عربی تفاسیر:
قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ
ئیبراھیم فەرمووی: دەبێت کێ لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە بێ ھیوا بێت جگە لەو کەسانە نەبێت کە لە ڕێگای ھەق لایانداوە و گومڕا بوون؟!
عربی تفاسیر:
قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
ئیبراھیم پێی فەرموو: ئەی نێردراوەکان دەبێت کاری گرنگتان لە ھاتنتان چی بێت لە لایەن خوای گەورەوە ؟
عربی تفاسیر:
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
فریشتە نێردراوەکان ووتیان: بێگومان ئێمە خوای گەورە ناردووینی بۆ لەناوبردنی گەلێکی تاوانباری پڕ لەشەڕ وزۆر خراپەکار، کە گەلی لوطە.
عربی تفاسیر:
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمۡ أَجۡمَعِينَ
جگە لە لوط وشوێنکەوتووانی نەبێت لەباوەڕداران، کە ئەوان تیا ناچن، بێگومان ئێمە ئەوانە ھەموو ڕزگار دەکەین.
عربی تفاسیر:
إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ
ژنەکەی لوط نەبێت، کە بڕیارمان داوە دەبێت ئەویش لەگەڵ ئەو بێباوەڕانە بێت دەمێننەوە و تیادەچن.
عربی تفاسیر:
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
جا کاتێک فریشتە نێردراوەکان لە شێوەی پیاوانێکی سەروسیما جوان گەیشتنە لای بنەماڵە و گەلەکەی لوط.
عربی تفاسیر:
قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ
لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: بێگومان ئێوە کەسانێکن من ناتانناسم.
عربی تفاسیر:
قَالُواْ بَلۡ جِئۡنَٰكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمۡتَرُونَ
فریشتە نێردراوەکان بە لوطیان ووت: - ئەی لوط - مەترسە بەڵکو ئێمە ھاتووین بۆ سزادانی گەلەکەت، ئەو سزا لەناوبەرەى کە ئەوان گومانیان ھەیە لە بوونی و باوەڕیان پێی نییە.
عربی تفاسیر:
وَأَتَيۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
ھاتووین بۆ لات ھەواڵێکی ھەق و ڕاستت پێ بدەین کە گاڵتە نییە، بێگومان بەڕاستمانە و کەسانێکی ڕاستگۆین لەوەی ھەواڵمان پێت داوە.
عربی تفاسیر:
فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ وَٱمۡضُواْ حَيۡثُ تُؤۡمَرُونَ
دوای تێپەڕ بوونی بەشێک لە شەو لەگەڵ ئەوانەی لە کەسوکار و گەلەکەت باوەڕیان ھێناوە لە شار دەرچن، وە تۆیش لە دوایانەوە بڕۆ، وە ھیچ کەس لە ئێوە ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە تاوەکو تەماشای ئەوان بکات کە چیان بەسەردێت، وە بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێکراوە بۆی بڕۆن.
عربی تفاسیر:
وَقَضَيۡنَآ إِلَيۡهِ ذَٰلِكَ ٱلۡأَمۡرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقۡطُوعٞ مُّصۡبِحِينَ
وەحیمان بۆ لوط نارد و ئاگادارمان کردەوە کە گەلەکەت دووچاری ئەو قەدەرە دەبن کە دیاریمان کردووە بۆیان، ئەویش ئەوەیە ھەموو گەلەکەت لە سپێدەی بەیانیدا ڕیشەکێش دەکەین و لەناویان دەبەین.
عربی تفاسیر:
وَجَآءَ أَهۡلُ ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡتَبۡشِرُونَ
ھەر کە دانیشتوانی شارەکەی (سەدوم) بیستیان کە لوط میوانە سەروسیما جوانەکانی ھاتوون، موژدەی ھاتنی ئەو میوانانەیان بە یەکتری دەدا، تاوەکو دەست درێژیان بکەنە سەر و داوێن پیسیان لەگەڵ بکەن.
عربی تفاسیر:
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيۡفِي فَلَا تَفۡضَحُونِ
لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: ئەو خەڵکەی ھاتوونەتە ماڵەکەم میوانی منن، تکاتان لێدەکەم ڕوو زەردم مەکەن.
عربی تفاسیر:
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ
لە خوای گەورە بترسن و وازبھێنن لە داوێن پیسی، ئازاری میوانەکانم مەدەن و شەرمەزارم مەکەن لایان.
عربی تفاسیر:
قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ نَنۡهَكَ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
گەلەکەی پێیان ووت: ئایا ئێمە پێمان نەوتیت کە میوانداری ھیچ کەسێک نەکەیت و کەس نەیەتە ماڵت؟!
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• تعليم أدب الضيف بالتحية والسلام حين القدوم على الآخرين.
فێرکردنی داب و نەریتی بۆ میوانی ڕۆشتن، بەوەی کە چوویتە لای خاوەن ماڵ و کەسانی تر سڵاویان لێ بکەیت.

• من أنعم الله عليه بالهداية والعلم العظيم لا سبيل له إلى القنوط من رحمة الله.
ھەرکەسێک خوای گەورە ناز و نیعمەتێکی پێ بەخشی بەوەی ھیدایەتی داوە و فێری زانستێکی گەورەی کردووە، نابێت بێ ھیوا بێت لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورە.

• نهى الله تعالى لوطًا وأتباعه عن الالتفات أثناء نزول العذاب بقوم لوط حتى لا تأخذهم الشفقة عليهم.
خوای گەورە ڕێگری کرد لە لوط و شوێنکەوتووەکانی لەکاتی دابەزینی سزا بۆ سەر گەلی لوط ئاوڕ بدەنەوە بۆ دواوە، نەوەک بەزەییان پێدا بێتەوە .

• تصميم قوم لوط على ارتكاب الفاحشة مع هؤلاء الضيوف دليل على طمس فطرتهم، وشدة فحشهم.
بەرنامە داڕشتنی گەلی لوط بۆ ئەنجامدانی داوێن پیسی لەگەڵ ئەو میوانانەدا، بەڵگەیە لەسەر نەمانى فیترەتی پاکیان، وپیسی وقێزەونی کاروکردەوەیان.

قَالَ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِيٓ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ
لوط (سەلامی خوای لێبێت) لەبەردەم میوانەکانیدا پۆزشی بۆ ھێنانەوە و ووتی: ئەوانە کچانی خۆمن لەدەستەی ئافرەتانی خۆتانن، مارەیان بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئارەزووی خۆتان تێر دەکەن.
عربی تفاسیر:
لَعَمۡرُكَ إِنَّهُمۡ لَفِي سَكۡرَتِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە تەمەن و ژیانی تۆ، بێگومان گەلەکەی لوط لە گێژاوی مەستی و بێھۆشی خۆیاندا دەڕۆن و دەچن و بەیەکدا دێن.
عربی تفاسیر:
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُشۡرِقِينَ
لەگەڵ ھەڵھاتنی خۆردا دەنگێکی زۆر گەورەی لەناوبەر گرتنی.
عربی تفاسیر:
فَجَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن سِجِّيلٍ
گوندەکانیانمان سەرەو ژێر کرد، وە پاشان گڵەبەردمان بەسەریاندا باراند.
عربی تفاسیر:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُتَوَسِّمِينَ
بێگومان ئەوەی باسکرا لەوەی بەسەر گەلی لوط ھات لە تیاچوون و بەردبارانکردنیان بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٖ مُّقِيمٍ
بێگومان گوندەکانی گەلی لوط لەسەر ڕێگایەکی جێگیرە، ھەر ڕێبوارێک بەلایدا بڕوات دەیبینێت.
عربی تفاسیر:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی ڕوویدا و بەسەر گەلی لوطدا ھات بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ ئەو بڕاوادارانەی کە پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن.
عربی تفاسیر:
وَإِن كَانَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ لَظَٰلِمِينَ
بەڕاستی (گەلی شوعەیب) خەڵکی ئەو شارەی کە درەختەکانی چڕوپڕن ستەمکار بوون، بەوەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەشیان (كە شوعەیب بوو -سەلامی خوای لێبێت-) بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکرد.
عربی تفاسیر:
فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٖ مُّبِينٖ
لە بەرامبەر ئەو بێباوەڕیەیاندا تۆڵەمان لێ سەندن، بەسزای توندی خۆمان گرتمانن، بێگومان گوندەکانی گەلی لوط وشوێن وجێگای گەلەکەی شوعەیب لەسەر ڕێگایەکی ڕوون و ئاشکرایە ھەر کەسێک تێپەڕ ببێت بەو شوێنەدا دەیانبینێت.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡحِجۡرِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
بەڕاستی گەلی سەمود، نیشتەجێبووانی دۆڵی حیجر (کە دەکەوێتە نێوان حجاز وشام) ەوە، ھەموو پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک پێغەمبەرەکەیان کە ساڵح بوو (سەلامی خوای لێبێت) بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکرد.
عربی تفاسیر:
وَءَاتَيۡنَٰهُمۡ ءَايَٰتِنَا فَكَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ
لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا چەندین بەڵگە و نیشانەی خۆمان نیشاندان لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەیان لەو پەیامەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە ھێناویەتی، یەکێک لەوانە بەڵگەی وشترە مێیەکەیان بوو، بەڵام پەند و ئامۆژگاریان لێ وەرنەگرت و بەبای خەیاڵیاندا نەھات وگوێیان پێ نەدا.
عربی تفاسیر:
وَكَانُواْ يَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ
گەلی سەموود گەلێک بوون شاخ وکێوەکانیان دادەتاشی وخانوویان لێ دروست دەکرد، وتێیدا نیشتەجێ دەبوون، وە لەوە بێ ترس بوون کە خانووەکانیان بەسەردا بڕوخێت.
عربی تفاسیر:
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُصۡبِحِينَ
لە بەرەبەیانێکی زوودا سزای دەنگێکی توند گرتنی و تیاچوون.
عربی تفاسیر:
فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لەماڵ وسەروەت وسامان وخانووی بەرز وتوند وتۆڵی ناو چیاکان نەیانتوانی سزاکەی خوای گەورەیان لێ بگێڕنەوە.
عربی تفاسیر:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَأٓتِيَةٞۖ فَٱصۡفَحِ ٱلصَّفۡحَ ٱلۡجَمِيلَ
ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەنێوانیاندایە بەبێ ھوودە و بێ حیکمەت بەدیمان نەھێناون، ھەموو ئەوانەمان بەھەق بەدیھێناوە، بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت وکەس ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر - تۆ پشت ھەڵ بکە لەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن و بەدرۆت دەزانن، بەشێوەیەکی جوان چاوپۆشیان لێ بکە، هەتا کاتی خۆی دێت وپەروەردگارت مۆڵەتی ڕووبەڕوبوونەوەت پێ دەدا لە گەڵیان.
عربی تفاسیر:
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بێگومان پەروەردگاری تۆ ھەمیشە بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، وە زۆریش زانا وئاگادارە پێی.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ سَبۡعٗا مِّنَ ٱلۡمَثَانِي وَٱلۡقُرۡءَانَ ٱلۡعَظِيمَ
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە سورەتی (الفاتحة) مان پێ داویت کە سەرەتای قورئانە وحەوت ئایەتە، ھەروەھا ئەم قورئانە گەورەیەشمان پێداویت.
عربی تفاسیر:
لَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِلۡمُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - چاو مەبڕە ئەو ناز ونیعمەتانەی داومانە بە بێباوەڕان، چونکە کاتیە و لەناو دەچێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ و دڵگران مەبە لەوەی باوەڕت پێ ناھێنن و بەدرۆت دەزانن، وە باڵی بەزەیی و میھرەبانیت بۆ باوەڕداران ڕابخە، واتا : لەگەڵیان زۆر خاكی (متەوازع) بە.
عربی تفاسیر:
وَقُلۡ إِنِّيٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلۡمُبِينُ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من تەنھا ترسێنەری ئاشکرام (دەتانترسێنم بەسزای سەختی پەروەردگارتان).
عربی تفاسیر:
كَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَى ٱلۡمُقۡتَسِمِينَ
دەتانترسێنم لە تووشبوون بە ئەوەى دووچاری ئەو کەسانە بوو، کە کتێب و پەرتووکەکانی خوایان بەش بەش کرد، باوەڕیان بەھەندێکی ھەبوو، وە بێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری (مەبەست پێی جولەکە وگاورەکانە).
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• أن الله تعالى إذا أراد أن يهلك قرية ازداد شرهم وطغيانهم، فإذا انتهى أوقع بهم من العقوبات ما يستحقونه.
بێگومان خوای گەورە ئەگەر بیەوێت شار وگوندێک لەناوببات، خراپە وکوفر و بێباوەڕییان زیاد دەکات، جا کاتێک لێ بوونەوە لە خراپەکاری و بێباوەڕیەکەیان ئەو سزایەی شایستەیانە بۆیان دادەبەزێنێت.

• كراهة دخول مواطن العذاب، ومثلها دخول مقابر الكفار، فإن دخل الإنسان إلى تلك المواضع والمقابر فعليه الإسراع.
باش نییه مرۆڤی باوەڕدار بچێتە ناو ئەو جێگایانەی کە سزای خوای بۆ دابەزیووە، ھەروەک چۆن مەکروھە بچیتە نێو گۆڕستانی بێباوەڕان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤ چووە ناو ئەو جێگایانە یان ناو ئەو گۆڕستانانە دەبێت خێرا لەو ناوە نەمێنێت و دەربچێت.

• ينبغي للمؤمن ألا ينظر إلى زخارف الدنيا وزهرتها، وأن ينظر إلى ما عند الله من العطاء.
نابێت ئیماندار بڕوانێتە ڕازاوەیی دونیا بەڵکو دەبێت بڕوانێتە ئەوەى لای خواى گەورە هەیە لە بەخشین و نیعمەت.

• على المؤمن أن يكون بعيدًا من المشركين، ولا يحزن إن لم يؤمنوا، قريبًا من المؤمنين، متواضعًا لهم، محبًّا لهم ولو كانوا فقراء.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار دوور بێت لە بت پەرست و بێباوەڕ، وە ھیچ داخ و خەفەتیش نەخوات کە باوەڕ ناھێنن، وە دەبێت زۆر نزیک بێت لەباوەڕداران، وە خاکى (خۆبەکەمزان:متەوازع) بێت بەرامبەریان، وە زۆری خۆش بوێن ئەگەرچیش ھەژار بن.

ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ
ئەوانەی قورئانیان بەش بەشکرد، وە وتیان: قورئان جادووە، یان فاڵە، یان ھۆنراوە و شیعرە.
عربی تفاسیر:
فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا لە تەواوی ئەو کەسانە دەپرسینەوە کە قورئانیان بەش بەشکرد (باوەڕیان بەھەندێکی ھەیە وبێباوەڕن بە ھەندێکی تری).
عربی تفاسیر:
عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
لەو گوناھ و کوفر وکاروکردەوە خراپانە دەپرسینەوە کە لە دونیادا کردبوویان.
عربی تفاسیر:
فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت خەڵکی بۆ بانگ بکە و ئاشکرای بکە، وە پشت ھەڵکە لە موشریک وبتپەرستەکان، وە ھیچ گوێ مەدە بەوەی دەیڵێن و ئەنجامی دەدەن.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ
وە مەترسە لێیان، بێگومان ئێمەت بەسە بۆ لە کۆڵ کردنەوەی فڕوفێڵی ئەوانەی گاڵتەت پێدەکەن لەسەرانی قوڕەیشی بێباوەڕ، وە خوای گەورە دەتپارێزێت لێیان.
عربی تفاسیر:
ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
فڕفێڵی ئەوانەی لەگەڵ خوای گەورەدا خوایەکی تر و پەرستراوێکی تریان بۆ خۆیان داناوە، بێگومان لەمەودوا دەزانن سەرەنجام و پاشەڕۆژی شیرک وبتپەرستیە خراپەکەیان چی دەبێت.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بێگومان ئێمە دەزانین تۆ دڵت تەنگ و زویر دەبێت کاتێک ئەوان باوەڕت پێ ناکەن و بەدرۆت دەزانن و گاڵتە بە ئاینەکەت دەکەن.
عربی تفاسیر:
فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ
کەوابێت تۆیش بۆ لابردنی ئەو دڵتەنگی و زویر بوونەت ھانا بۆ لای خوای گەورە ببە وتەسبیحاتی بکە ودان بنێ بە پاک وبێگەردی ئەو زاتە لەو شتانەى شیاوی زاتی مەزنی ئەو نین، وسوپاس وستایشی پەروەردگارت بەناو سیفەتە بەرزەکانی بکە، وە لە عابید و خواناسان بە بەنوێژکردن و سوژدە بردن بۆی، چونکە ئەوە چارەسەری ئەو دڵتەنگی و زویر بوونەت دەکات.
عربی تفاسیر:
وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ
ھەمیشە پەروەردگارت بپەرستە و بەردەوامبە لەسەری، تا ئەو کاتەی مردن دێتە سەرت و ژیانت کۆتایی دێت.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• عناية الله ورعايته بصَوْن النبي صلى الله عليه وسلم وحمايته من أذى المشركين.
چاودێری کردنی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم-، بەوەی دەیپارێزێت لە ھەموو فڕوفێڵ و ئازاردانێکی بتپەرست و موشریکەکان.

• التسبيح والتحميد والصلاة علاج الهموم والأحزان، وطريق الخروج من الأزمات والمآزق والكروب.
تەسبیحات و سوپاس و ستایشی خوای گەورە و نوێژ ئەنجامدان چارەسەری ھەموو دڵتەنگی و داخ و خەفەتێکە، وە ڕێگایەکیشە بۆ دەرچوون لە ھەموو قەیران و تەنگانەیەک.

• المسلم مطالب على سبيل الفرضية بالعبادة التي هي الصلاة على الدوام حتى يأتيه الموت، ما لم يغلب الغشيان أو فقد الذاكرة على عقله.
موسڵمان لەسەری پێویستە تا ئەو کاتەی مردن دێتە سەری ھەمیشە و بەردەوام خەریکی پەرستنی خوای گەورە (نوێژ کردن) بێت، وە بۆ ساتێکیش وازی لێ نەھێنێت، مەگەر کاتێک لەھۆش خۆی بچێت یان تووشی لە بیرچوونەوە و لەدەستدانی یادگە و ژیری بێت.

• سمى الله الوحي روحًا؛ لأنه تحيا به النفوس.
خوای گەورە وەحی و سروشی بە (ڕۆح) ناو ھێناوە، چونکە بەوەحی و سروش دەروونەکان زیندوو دەبنەوە و ڕۆحیان بەبەردا دەکرێت.

• مَلَّكَنا الله تعالى الأنعام والدواب وذَلَّلها لنا، وأباح لنا تسخيرها والانتفاع بها؛ رحمة منه تعالى بنا.
خوای گەورە کردووینی بەخاوەنی مەڕ و ماڵات و ڕەشەوڵاخ و وشتر و گیاندارانی تریش و بۆی ڕام ھێناوین و موسەخەری کردووە بۆمان، وە بەڕەحمەت و میھرەبانی و فەزڵی خۆیشی ڕێگای پێداوین سوود و قازانج لەبەروبوومەکانیان وەربگرین.

 
معانی کا ترجمہ سورت: سورۂ حِجر
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ترجمے کی لسٹ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بند کریں