Check out the new design

قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ سورت: نحل   آیت:
وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ
خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت و زەوی لەپاش مردنی پێ زیندوو کردەوە بەڕوواندنی گژ وگیا و دارودرەخت دوای ئەوەی زەوییەکی وشکی ڕووت بوو، ئەمانە بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێ بۆ وتە و گوفتاری خوای گەورە دەگرن و لێی ورد دەبنەوە.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيۡنِ فَرۡثٖ وَدَمٖ لَّبَنًا خَالِصٗا سَآئِغٗا لِّلشَّٰرِبِينَ
- ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانی مەڕ و بزن و وشتر و گادا پەند و ئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە نێوان ڕێخ و پیسایی و خوێندا شیرێکی پاک و خاوێنتان لە گوانی ئەو ئاژەڵانە پێ دەنۆشین، لەگەڵ ئەوە شیرێکی پاڵفتەی پاک و خاوێنی بە لەزەتی خۆش بۆ شیرخۆران لە گوانیان دێتە دەرەوە.
عربی تفاسیر:
وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلۡأَعۡنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنۡهُ سَكَرٗا وَرِزۡقًا حَسَنًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
وە لە بەروبوومی خورما و ترێ کە ڕۆزی ئێوەمان پێداوە پەند و ئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە بەروبوومی ترێ و خورما شەرابی سەرخۆشکەر کە ژیری و ھۆشی مرۆڤ ناھێڵێت و شتێکی باش نییە، وە خواردنی پاک و خۆشیشی لێ بەرھەم دێنن کە سوودی لێ دەبینن، لە خواردنی خورما و مێوژ و سرکە و دۆشاوەکانیان، بێگومان لەوەدا بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوا و نیعمەت و بەخششەکانی بەسەر بەندەکانیەوە بۆ کەسانێک کە تێبگەن و ژیری خۆیان بخەنە کار، چونکە ئەو کەسانە پەندی لێ وەردەگرن.
عربی تفاسیر:
وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِي مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعۡرِشُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ئیلھامی بۆ مێش ھەنگ کرد و ڕێنوێنی کرد کە لەنێو چیا و دار و درەختەکان و لەناو ئەو کەپر و ھەرزاڵانەدا کەخەڵکی دروستی کردوون جێ ژین و ماڵ بۆ خۆت دروست بکە.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسۡلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلٗاۚ يَخۡرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٞ لِّلنَّاسِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
پاشان پێی فەرموو: بڕۆ لە ھەر بەروبوومێک کە ئارەزووی دەکەیت بخۆ، دواتر ئەو ڕێگایانەی کە پەروەردگارت تێی گەیاندووی و فێری کردوویت بیگرە بەر ، وە ملکەچبە چونکە ئەو ڕێگایەشی بۆ ئاسان کردوویت و بەئاسانی پێی دەگەیت و دەیدۆزیتەوە، لەناو سکی ئەم مێش ھەنگانە ھەنگوینێکی نایابی ھەمەرەنگ دێتە دەرێ، ھەنگوینی سپی و زەرد و ڕەنگی تریش، کە شیفای گەلێک نەخۆشی تێدایە بۆ خەڵکی، بێگومان لەم ئیلھام کردنەی خوای گەورە بۆ مێش ھەنگ و ئەو ھەنگوینەشی لەسکی دێتە دەرێ بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە ڕابمێنن و بیربکەنەوە لە دەسەڵاتی خوای گەورە.
عربی تفاسیر:
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمۡۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡ لَا يَعۡلَمَ بَعۡدَ عِلۡمٖ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٞ قَدِيرٞ
خوای گەورە بە شێوازێک دروستی کردوون کە پێشتر وێنەتان نەبووە، وە کاتێکیش کاتی مردنتان ھات دەتانمرێنێت، جا کەسانی وا ھەیە تەمەنی ھێندە درێژ دەبێت دەگاتە ئەوپەڕی پیری و بەساڵاچوون، بە شێوەیەک ھیچ بیر و ھۆشێکی لا نامێنێت و نازانێت پێشتر چی کردووە، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە و ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەی بەندەکانی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش بەدەسەڵاتە دەسەوسان نابێت لەبەرامبەر ھیچ شتێکدا.
عربی تفاسیر:
وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلرِّزۡقِۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُواْ بِرَآدِّي رِزۡقِهِمۡ عَلَىٰ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَهُمۡ فِيهِ سَوَآءٌۚ أَفَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَجۡحَدُونَ
خوای گەورە (جل جلالە) فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتان لە ڕزق و ڕۆزیدا، ھەندێکتانی دەوڵەمەند کردووە و ھەندێکی تریشتان ھەژار و نەدار، ھەندێک گەورە و لێپرسراو و ھەندێکی تریش ژێر دەست و ڕەعیەت، کەچی ئەوانەی لێپرسراو و گەورەی کۆیلە و بەندە و ژێر دەستەکانن کە ڕزق و ڕۆزی باش و زۆریان پێدراوە ئامادەنین بەشی ڕەعیەت و بەندە و کۆیلەکانیانی لێ بدەن بۆ ئەوەی یەکسان و ھاوبەش بن لە موڵک و سامانیان، جا ئەوانە ئەگەر بۆ خۆیان ڕازی نین کە خەڵکی ھاوبەشیان بێت لە ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و ساماندا، ئیتر بۆچی ڕازین بەندەکانی خوا بکەنە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی خوا؟! ئەمە چی ستەمێکە، ئیتر نکۆڵی کردنی چی نیعمەت و بەخششێکی خوا لەمە گەورەترە ؟
عربی تفاسیر:
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةٗ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ هُمۡ يَكۡفُرُونَ
- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ھەر لە خۆتان ھاوژینی بۆ دروستکردوون، تاوەکو لە گەڵیاندا دڵ و دەروونتان ئاسوودە بێت، ھەروەھا لەو ھاوژینانەتان منداڵ و ڕۆڵەی پێداون وە لەوانیش وەچە و نەوەی پێ بەخشیون، وە لە خواردنی پاکو خاوێن - وەک گۆشت و دانەوێڵە و میوەجات - ڕزق و ڕۆزی داون، ئایا ئیتر ئەو بێباوەڕانە دوای ئەو ھەمووە نیعمەت و بەخششانەی خوای گەورە باوەڕ بەو بت و دارە دەکەن کە دەیانپەرستن؟ وە کوفری ئەو گشت نیعمەت و بەخششانەی خوا دەکەن کە لەژمارە نایەن و ناشوکرن لەبەرامبەریدا بەوەی بەتاک و تەنھایی ئەو باوەڕ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ھاوەڵ دانان بۆی.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• جعل تعالى لعباده من ثمرات النخيل والأعناب منافع للعباد، ومصالح من أنواع الرزق الحسن الذي يأكله العباد طريًّا ونضيجًا وحاضرًا ومُدَّخَرًا وطعامًا وشرابًا.
خوای گەورە بەروبومی خورما و ترێی گێراوە بە مایەی سوود و قازانجی بەندەکانی، وە ڕزق و ڕۆزی باشی بۆ فەراھەم ھێناون لەو بەروبومانەدا وەک ئەوەی بەتەڕ و پاراوی و پێگەیشتوویی و ئامادە و ھەڵگیراو و خواردن و خواردنەوە جۆرەکانی تریش سوودی لێ دەبینن.

• في خلق النحلة الصغيرة وما يخرج من بطونها من عسل لذيذ مختلف الألوان بحسب اختلاف أرضها ومراعيها، دليل على كمال عناية الله تعالى، وتمام لطفه بعباده، وأنه الذي لا ينبغي أن يوحَّد غيره ويُدْعى سواه.
لە بەدیھێنانی مێش ھەنگێکی بچووکدا، کە ھەنگوێنێکی پوخت و پاڵفتە لەسکیەوە بە جۆرەھا ڕەنگ و تام و بۆن بەجیاوازی لەوەڕگا و ئەو زەوییانەی تێیدا بە خێو دەکرێت دەردەچێت بەڵگە و نیشانە گەلێکی یەکجار زۆر ھەن لەسەر ئەوپەڕی یارمەتی و چاودێری و لوتف و میھرەبانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی، کەوا پێویست دەکات لەسەر بەندەکانی بەتاکی دابنێن و تەنها ئەو بپەرستن، وە جگە لە ئەو کەسی تریان وەک ئەو خۆش نەوێت، وە لەکەسی تریش نەپاڕێنەوە.

• من منن الله العظيمة على عباده أن جعل لهم أزواجًا ليسكنوا إليها، وجعل لهم من أزواجهم أولادًا تقرُّ بهم أعينهم، ويخدمونهم ويقضون حوائجهم، وينتفعون بهم من وجوه كثيرة.
یەکێک لە فەزڵ و منەتەکانی خوای گەورە بەسەر بەندەکانیەوە ئەوەیە، ھەر لە مرۆڤ ھاوژینی خۆیانی بۆ بەدیھێناون تاوەکو لەگەڵیدا بحەسێنەوە، وە ھەر لەو ھاوژینانە کوڕ و کچ و مناڵ و نەوەی لێ خستونەتەوە، تاوەکو چاوەکانیانی پێ گەش بکاتەوە و خزمەتیان بکەن پێداویستەکانیان بۆ جێ بەجێ بکەن، وە لە زۆر ڕووی تریشەوە سوودیان لێ ببینن.

 
معانی کا ترجمہ سورت: نحل
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ - ترجمے کی لسٹ

مرکز تفسیر للدراسات القرآنیۃ سے شائع ہوا ہے

بند کریں