قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (75) سورت: سورۂ حج
ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ
اللە (سبحانە وتعالی) لەناو فریشتەکاندا نێرراو ھەڵدەبژێرێت، ھەروەھا لەناو خەڵکیشدا پێغەمبەرانێک ھەڵدەبژێرێت، ھەندێک لەو فریشتانە ڕەوانەی لای پێغەمبەرەکان دەکات، وەک جوبرەئیل کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردووە لە مرۆڤەكان ، وە پێغەمبەرانیشی ڕەوانەی لای خەڵکی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بەخەڵکی ڕابگەیەنن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بیسەری ئەوەیە بتپەرستەکان دەیڵێن لەبارەی پێغەمبەرەکانەوە، وە بینەری ئەو کەسانەیشە کەھەڵیبژاردوون بۆ پێغەمبەرایەتی.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• أهمية ضرب الأمثال لتوضيح المعاني، وهي طريقة تربوية جليلة.
گرنگی نموونە ھێنانەوە بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی مانا و مەبەستەکان، بێگومان ئەو شێوازە شێوازێکی پەروەردەیی نایابە.

• عجز الأصنام عن خلق الأدنى دليل على عجزها عن خلق غيره.
بێدەسەڵاتی بتەکان لە بەدیھێنانی بچوکترین شت بەڵگەیە لەسەر دەسەوسانی لە بەدیھێنانی شتی تریشدا.

• الإشراك بالله سببه عدم تعظيم الله.
ھاوەڵدانان بۆ اللە تەعالا ھۆکارەکەی بەرز و بڵند ڕانەگرتنی ئەو زاتە پیرۆزەیە.

• إثبات صفتي القوة والعزة لله، وأهمية أن يستحضر المؤمن معاني هذه الصفات.
جێگیرکردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی ھێز و دەسەڵات و عیززەت بۆ اللە تەعالا، وە گرنگیشە باوەڕدار ھەمیشە مانا و مەبەستی ئەم صیفەتە پیرۆزانە لەدڵ و دەروونیدا بەرز ڕابگرێت.

 
معانی کا ترجمہ آیت: (75) سورت: سورۂ حج
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ترجمے کی لسٹ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بند کریں