قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ سورت: سورۂ صافات   آیت:

سورەتی الصافات

سورہ کے بعض مقاصد:
تنزيه الله عما نسبه إليه المشركون، وإبطال مزاعمهم في الملائكة والجن.
بە پاکوبێگەرد ڕاگرتنی اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان دەیاندایە پاڵی، وە بەتاڵکردنەوەی گومانەکانیان لەبارەی فریشتە و جنۆکەکانەوە.

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا
سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا.
عربی تفاسیر:
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا
وە سوێند بێت بەو فریشتانەی دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا، وە دەیانبەن بەرەو ئەو شوێن و جێگایەی کە اللە تەعالا دەیەوێت بارانیان لێ ببارێنێت.
عربی تفاسیر:
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا
وە سوێند بیت بەو فریشتانەی کەلامی اللە تەعالا دەخوێننەوە بەسەر پێغەمبەرەکاندا.
عربی تفاسیر:
إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ
- ئەی خەڵکینە - بێگومان پەرستراوی بەھەقی ئێوە تاکو تەنھایە، ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە.
عربی تفاسیر:
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ
پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوان ئاسمان و زەویدایە، وە پەروەردگاری جێھەڵھاتنەکانی خۆر و جێ ئاوابونەکانیەتی، بەدرێژای ساڵ.
عربی تفاسیر:
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ
بێگومان ئێمە نزیکترین ئاسمانمان لە زەوییەوە بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندوەتەوە، لە تەماشاکردندا وەک گەوھەری درەوشاوە وايه.
عربی تفاسیر:
وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ
وە ئاسمانی دونیامان بە ئەستێرەکان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی سەرکەشی دەرچوو لە تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا، لەو ئەستێرانەوە چڵۆسکێکی ئاگرینیان تێ دەگیررێت.
عربی تفاسیر:
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ
ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان و ھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع و قەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن.
عربی تفاسیر:
دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ
بۆ دەرکردن و دوورخستنەوەیان لە گوێگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای بەئازاری ھەمیشەیی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە.
عربی تفاسیر:
إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ
مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار و سوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت و بیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین و فاڵچی و نوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن.
عربی تفاسیر:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ
- ئەی موحەممەد - بپرسە لەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: ئایا بەدیھێنانی ئەوان گەورەتر و بەھێزتر و مەزنترە، یان بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و فریشتەکان؟ بێگومان ئێمە ئەوانمان بەدیھێناوە لە قوڕێکی لینج، ئیتر چۆن نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیھێنراون لە بەدیھێنراوێکی لاواز ئەویش قوڕێکی لینجە؟
عربی تفاسیر:
بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ
- ئەی موحەممەد - ئایا تۆ سەرت سوڕدەمێنێت لە توانا و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ڕێکخستنی کاروباری بەدیھێنراوەکانی، وە سەرت سوڕدەمێنێت لە نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ زیندووبونەوە، ئەو بتپەرست و موشریکانە لە توندی نکۆڵی کردنیان بۆ زیندووبونەوە گاڵتەیان لێ دێت بەوەی تۆ لەبارەی زیندووبونەوەوە دەیڵێت.
عربی تفاسیر:
وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ
ئەگەر بەھەر جۆرێک ئامۆژگاری ئەو بتپەرست و موشریکانە بکرێت، لەبەر دڵ ڕەقییان ھیچ پەندی لێوەرناگرن و سودیشی لێ نابینن.
عربی تفاسیر:
وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ
وە ئەگەر بەڵگە و ئایەتێك ببینن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوا دەستدەکەن بە گاڵتە و لاقرتێ کردن و سەریان سوڕ دەمێنێت.
عربی تفاسیر:
وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ
وە دەڵێن: ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە.
عربی تفاسیر:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
ئایا کە مردین و بوینەوە بە گڵ و ئێسکی ڕزیو و پارچە پارچە بوو، جارێکی تر دوای ئەمە زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەمە کارێکی دوورە.
عربی تفاسیر:
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ
ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لە پێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟
عربی تفاسیر:
قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ
- ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: بەڵێ دوای ئەوەی بوون بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو جارێکی تر خۆتان و باوباپیرانی پێشووتریشتان ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە، بە زەلیلی و زەبونی و ڕیسوایی.
عربی تفاسیر:
فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ
بە دڵنیاییەوە ئەوەش تەنھا یەک فووکردنە بە کەڕەنادا، (مەبەست پێی فووکردنی دووەمە) ، لەپڕ دەبینی ھەموو خەڵک تەماشای مەترسی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت دەکەن، چاودێری ئەوە دەکەن بزانن اللە تەعالا چیان پێ دەکات.
عربی تفاسیر:
وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە زیندووبوونەوە نەبوو دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی پاداشتە، ئەو ڕۆژەیە اللە تەعالا پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە لەسەر ئەو کاروکردەوانەی پێش خۆیانیان خستبوو لە ژیانی دونیادا.
عربی تفاسیر:
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
پێیان دەوترێت: ئەمە ڕۆژی بڕیاردان و جیاکردنەوەی نێوان بەندەکانە، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە لە دونیادا نکۆڵیتان لێ دەکرد و باوەڕتان پێی نەبوو.
عربی تفاسیر:
۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ
لەو ڕۆژەدا بە فریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بە درۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن، وە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.
عربی تفاسیر:
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ
لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن و ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.
عربی تفاسیر:
وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ
وە پێش چوونە ناو ئاگر ڕایان بگرن بۆ حساب و لێپرسینەوە، چونکە ئەوانە لێپرسراون، پاشان دوای ئەوە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• تزيين السماء الدنيا بالكواكب لمنافع؛ منها: تحصيل الزينة، والحفظ من الشيطان المارد.
ڕازاندنەوەی ئاسمانی دونیا بە ئەستێرەکان بۆ چەند سوودێکە، لەوانە: جوانی، وە پاراستنی لە شەیتانە یاخی و سەرکەشەکان.

• إثبات الصراط؛ وهو جسر ممدود على متن جهنم يعبره أهل الجنة، وتزل به أقدام أهل النار.
سەلماندنی صیراط، کە بریتیە لە پردێکی ڕاخراو بەسەر پشتی ئاگری دۆزەخدا بەھەشتییەکان بەسەریدا تێدەپەڕن، وە دۆزەخییەکانیش پێیان ھەڵدەکەوێت و دەکەونە ناویەوە.

مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ
بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە بۆچی ھەندێکتان نایەن بەدەم ھەندێکتانەوە و یارمەتی یەکتر نادەن ھەروەک چۆن لە دونیا یارمەتی یەکترتان دەدا، وە واتان دەزانی بتەکانتان دێن بەدەمتانەوە یارمەتیتان دەدەن؟!
عربی تفاسیر:
بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ
نەخێر، بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دواییە ملکەچ و زەلیلی فەرمانی اللە تەعالان، ناتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، لەبەر دەسەوسانی و کەم فڕفێڵیان.
عربی تفاسیر:
وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
بەلۆمە و سەرزەنشت کردنەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، وە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە، لەو ڕۆژەدا ئیتر لۆمە و سەرزەنشت و ناکۆکی کردن ھیچ سوودێکی نییە.
عربی تفاسیر:
قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ
شوێنکەوتە و گومڕاکراوەکان بەو کەسانە دەڵێن شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون: - ئەی گەورە و سەردارەکانمان- بەڕاستی ئێوە بوون لە لای ڕاستە و بەناوی دین و ئاینی ھەقەوە دەھاتنە لامان کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانتان دەڕازاندەوە بۆمان، وە ڕاوتان دەناین لەو ھەق و ڕاستییەی پێغەمبەران لەلای اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوین.
عربی تفاسیر:
قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
گومراکەرەکان و ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بەوانە دەڵێن کە شوێنیان کەوتبوون: نەخێر وانییە و ڕاست ناکەن، بەڵکو ئێوە خۆتان لەسەر کوفر و بێباوەڕی بوون و باوەڕتان نەھێنا، وە نکۆڵیتان لە ھەق و ڕاستی کرد.
عربی تفاسیر:
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ
ئێمە ھیچ دەسەڵات و ھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی و سەرکەش و گومڕا و بێباوەڕ بوون.
عربی تفاسیر:
فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
ئەو بڕیار و ھەڕەشەیەی پەروەردگارمان لێی کردین سەپا بەسەرماندا، وەک بەشەیتانی فەرموو: (لأَمْلأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ= دۆزەخ لەتۆ و شوێنکەوتوانت پڕ دەکەم) {ص: ٨٥}، وە پاشان ئەوەی پەروەردگارمان ھەڕەشەی پێ لێکردوین ھەر دەبێت بیچێژین و ھیچ شتێک نییە بیگێڕێتەوە.
عربی تفاسیر:
فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ
بانگمان کردن بۆ گومڕایی و کوفر و بێباوەڕی، بێگومان ئێمە خۆیشمان گومڕابووین و ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستیمان لێ ون بوو.
عربی تفاسیر:
فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ
بەدڵنیاییەوە ھەردوولایان گومڕاکراوەکان و گومڕاکەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزادا ھاوبەشن.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ
بێگومان ھەرچۆنێکمان بەسەر ئەوانە ھێنا و سزامان پێ چەشتن، تاوانبارانیش بەو جۆرە لێدەکەین.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ
ئەو بتپەرست و موشریکانە لە دونیا کاتێک پێیان بوترایە: لا الە الا اللە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، کار بەمانا و مەبەستەکەی بکەن و واز بھێنن لە دژەکەی، لەبەر لوت بەرزی و خۆبەزلزانینیان نەدەھاتن بەدەم بانگەوازەکەوە و ملکەچ نەدەبوون بۆی.
عربی تفاسیر:
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ
دژی دەوەستانەوە و زیاتر سوور دەبوون لەسەر کوفر و بێباوەڕیان و دەیانوت: ئایا لەبەر قسەی کەسێکی شاعیر و شێت وازبھێنن لە پەرستنی خواکانمان؟! مەبەستیان لەم وتەیەیان ڕەسوڵ اللە (صلی اللە علیە وسلم) بوو.
عربی تفاسیر:
بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
بوھتانێکی گەورەیان کرد، ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) شێت و شاعیر نیيه، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە قورئانی پیرۆزی ھێناوە، بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی، وە باوەڕی بە سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوویش ھەیە لەوەی ھێناویانە لەلایەن اللە تەعالاوە، لە یەکخواپەرستی و سەلماندنی زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا، وە لە ھیچ شتێکیدا سەرپێچی و پێچەوانەی ئەوانی نەکردووە.
عربی تفاسیر:
إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ
- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بەھۆی کوفر و بێباوەڕیتان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرانەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی بە ئازار دەچێژن.
عربی تفاسیر:
وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە تەنھا تۆڵە و سزای ئەو بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەتان لێ دەسێنرێت کە لە دونیادا ئەتانکرد.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
بەڵام بەندە پاک و دڵسۆز و ھەڵبژاردەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی اللە خۆی ھەڵیبژاردوون بۆ پەرستنی خۆی ڕزگاریان دەبێت لە سزای ڕۆژی دوایی.
عربی تفاسیر:
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ
ئەو بەندە دڵسۆز و ھەڵبژێرراوانە لەلایەن اللە تەعالاوە ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوام و زانراویان بۆ ھەیە ھەرگیز نابڕێتەوە.
عربی تفاسیر:
فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ
لەو ڕزق و ڕۆزیانەیش کە پێیان دەدرێت، لەپاکوخاوێنترین ئەو میوانەیان پێ دەدرێت کە ئارەزووی دەکەن و حەزیان لێیەتی، ئەوان لەسەر ئەمەشەوە ڕێزلێگیراون بە بەرزکردنەوەی پلە و پایەکانیان، وە بەتەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی اللە تەعالا.
عربی تفاسیر:
فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
ھەموو ئەمانە لەبەھەشتی پڕ ناز و نیعمەت و نەبڕاوەدا بەدەست دەھێنن، کە جێگیر و چەسپاوە و نابڕێتەوە و لەناو ناچێت.
عربی تفاسیر:
عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
لەسەر تەخت و قەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت بەرامبەر یەکتر دانیشتوون و ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن.
عربی تفاسیر:
يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ
خزمەتکارەکان بە پەرداخی پڕ لەمەی و شەرابەوە بەسەریاندا دەسوڕێنەوە, ئەو شەرابە لە پاڵفتە و بێ خەوشیدا وەک ئاوی ڕەوان و ڕۆشتوو وان.
عربی تفاسیر:
بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ
سپیە لە ڕەنگدا زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.
عربی تفاسیر:
لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ
وەک مەی و شەرابی دونیا نییە مرۆڤ سەرخۆش و بێ عەقل بکات، ئەوەیشی دەیخواتەوە سەری پێی نایەشێت، جەستە و ژیری ئەوەی دەیخواتەوە پارێزراوە.
عربی تفاسیر:
وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ
لە بەھەشتدا ئافرەتانی پاکیزە و چاو گەورەی چاو جوانیان لایە، تەنھا تەماشای پیاوەکانی خۆیان دەکەن و چاویان بڕیوە تێیان.
عربی تفاسیر:
كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ
لە سپیەتی ڕەنگیاندا وەک ھێلکەی ناو ھێلانەوان، کەس دەستی بۆ نەبردبن.
عربی تفاسیر:
فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
پاشان بەھەشتیەکانیش ڕوو لەیەکتری دەکەن، ھەندێکیان پرسیاری ژیانی دونیا و ڕووداوەکانی لە ھەندێکی تریان دەکەن.
عربی تفاسیر:
قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ
یەکێک لەو باوەڕداره بەهەشتيانە دەڵێ: بەڕاستی من لە دونیادا ھاوڕێیەکم ھەبوو باوەڕی بەزیندووبونەوە و قیامەت نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد لە بوونیان.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• سبب عذاب الكافرين: العمل المنكر؛ وهو الشرك والمعاصي.
ھۆکاری سزادانی بێباوەڕان، کاروکردەوەی خراپە، كە ئەویش ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانە گەورەکان.

• من نعيم أهل الجنة أنهم نعموا باجتماع بعضهم مع بعض، ومقابلة بعضهم مع بعض، وهذا من كمال السرور.
یەکێک لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت ئەوەیە بەھەشتییەکان پێکەوە لەگەڵ یەک کۆدەبنەوە، وە لەسەر تەخت و قەنەفەی ڕازاوەی بەرزەوە ڕووبەڕووی یەکتر دادەنیشن، ئەمەش ئەوپەڕی خۆشی و بەختەوەری ئەوانە.

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ
ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن و نکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟
عربی تفاسیر:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
ئایا کە مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار و کردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟
عربی تفاسیر:
قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟
عربی تفاسیر:
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
ئەو کەسە تەماشای کرد و سەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە.
عربی تفاسیر:
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ
ئەمجا وتی : ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی و نکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت و خەسارۆمەند بم و منیش بچمە ناو دۆزەخەوە.
عربی تفاسیر:
وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
ئەگەر نیعمەت و بەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام و موەفەقی کردم بۆ ئیمان و باوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم.
عربی تفاسیر:
أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ
ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین.
عربی تفاسیر:
إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن.
عربی تفاسیر:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت و مانەوە تێیدا بەھەمیشەیی و سەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە.
عربی تفاسیر:
لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ
ئەوانەی کار و کردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە و مەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە.
عربی تفاسیر:
أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟!
عربی تفاسیر:
إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ
بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن و تاوان و گوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت و لە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت.
عربی تفاسیر:
إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ
بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن و جێگایەکی پیس و پۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ و بنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت.
عربی تفاسیر:
طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ
بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین و نابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە.
عربی تفاسیر:
فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن ، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ
پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ
بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ
بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون و لە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن و بەبێ بەڵگە لاسایی ئەوانیان کردەوە.
عربی تفاسیر:
فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ
ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت یەکەم گەل و ھۆز نین کە گومڕابووبن.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل و نەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و کافر بوون.
عربی تفاسیر:
فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە کۆتایی و سەرەنجامی ئەو گەل و نەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی و سەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لەو بەندە دڵسۆز و موخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ
بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد و پەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار و نزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە.
عربی تفاسیر:
وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
بێگومان خۆی و کەسوکارەکەی و ئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی و ئەزیت و تەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• الظفر بنعيم الجنان هو الفوز الأعظم، ولمثل هذا العطاء والفضل ينبغي أن يعمل العاملون.
دەسکەوتنی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بەھەشت سەرکەوتنی گەورە و مەزنە، بۆ ئەم بەخشش و فەزڵە گەورەیەش پێویستە ھەموو باوەڕدارێک ھەموو ھەوڵێکی خۆی بدات تاوەکو ڕەزامەندی پەروەردگاری بەدەست دەھێنێت و دەیخاتە ناو ئەو ناز و نیعمەتەوە.

• إن طعام أهل النار هو الزقّوم ذو الثمر المرّ الكريه الطعم والرائحة، العسير البلع، المؤلم الأكل.
بێگومان خواردنی دۆزەخییەکان ژەقنەمووتە، کە بەروبومێکی تاڵی نابووتی تام و بۆن ناخۆشی ھەیە، بەناڕەحەت قوت دەدرێت و خواردنیشی بە ئازارە.

• أجاب الله تعالى دعاء نوح عليه السلام بإهلاك قومه، والله نعم المقصود المجيب.
اللە تەعالا وەڵامی نزاکەی نوح (علیە السلام) ی دایەوە و گەلەکەی لەناوبرد، وە پەروەردگاریش باشترین زاتێکە وەڵامی بەندە خواناسەکانی ئەداتەوە.

وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ
کەسوکارەکەی و باوەڕدارانی شوێنکەوتوویمان بەتەنھا لەنوقم بوون ڕزگار کرد، بێگومان جگە لەوان ھەموو گەلە بێباوەڕەکەیمان نوقمی ناو ئاو کردن.
عربی تفاسیر:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
وە ناو و ناوبانگی باشی ئەوانمان لەناو گەلانی دواتردا ھێشتەوە، وەسف و سەنای باشیان دەکردن.
عربی تفاسیر:
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٖ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ
دڵنیایی و سەلامەتی بۆ نوح لەوەی بەخراپە باس بکرێت لەلایەن ئەو گەل و ئوممەتانەی بەشوێنیاندا دێن، بەڵکو نەوەکانی دوای ئەوان وەسف و سەنای باشیان دەکەن.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بێگومان ھەر بەھەمان پاداشتی نوح (علیە السلام) پاداشتی ئەو بەندە چاکانە دەدەینەوە کە گوێڕاڵی اللە تەعالا دەکەن.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان نوح لەبەندە باوەڕدارەکانی ئێمەیە و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی اللە تەعالایە.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان ئەوانی ترمان نوقمی ناو ئەو تۆفانە کرد کە ناردمانە سەریان و ھیچ کەسێکیان لێ ڕزگار نەبوو (جگە نوح و باوەڕدارانی شوێنکەوتووی نەبێت).
عربی تفاسیر:
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ
بێگومان ئیبراھیم لەسەر ئاین و پەیڕەو وڕێبازی نوح بوو لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی.
عربی تفاسیر:
إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ
باسی ئەوە بکە کاتێک ئیبراھیم بەدڵێکی ساغ و سەلیمی دوور لە شیرک و بتپەرستییەوە بەرەو لای پەروەردگاری ھات، لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد.
عربی تفاسیر:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ
کاتێک بەسەر زەنشت و لۆمە کردنەوە بەباوک و گەلە بتپەرست و موشریکەکەی وت: لەبری اللە تەعالا چی دەپەرستن؟
عربی تفاسیر:
أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن کە بەدرۆ و دەلەسە بۆ خۆتان داناوە؟
عربی تفاسیر:
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی گەلەكەم - ئایا ئێوە گومانتان چۆنە بەرامبەر بە پەروەردگاری جیھانیان، کاتێک دەگەنەوە پێی لە كاتێكدا ئێوە جگە لەو شتی ترتان پەرستووە؟! وە چاوەڕوانن چیتان لەگەڵدا بکات؟!
عربی تفاسیر:
فَنَظَرَ نَظۡرَةٗ فِي ٱلنُّجُومِ
ئیبراھیم تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، خەریکی ڕێکخستنی فێڵێک بوو تاوەکو ڕزگاری ببێت لەوەی لەگەڵ گەلەکەی بچێتە دەرەوە.
عربی تفاسیر:
فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٞ
بڕو بیانوویەکی ھێنایەوە لەوەی لەگەڵیان بچێتە دەرەوە بۆ جەژنەکەیان، وتی: بێگومان من نەخۆشم (ناتوانم لەگەڵتان بێمە دەرەوە).
عربی تفاسیر:
فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ
ئەوە بوو وازیان لە ئیبراھیم ھێنا و لەدوای خۆیان بەجێیان ھێشت و ڕۆیشتنە دەرەوە.
عربی تفاسیر:
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ
ئیبراھیم چووە لای ئەو خواگەلەی کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن و لای کردەوە بەلایاندا و بەگاڵتە کردنەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ئەو خواردنانە ناخۆن كە بتپەرست و موشریکەکان بۆیان داناون؟!
عربی تفاسیر:
مَا لَكُمۡ لَا تَنطِقُونَ
ئەوە بۆچی قسە ناکەن، بۆ وەڵامی ئەو كەسە نادەنەوە پرسیارتان لێ دەکات؟! ئایا خوایەک ئاوا بێت شایانی ئەوەیە لەبری اللە تەعالا بپەرسترێت؟!
عربی تفاسیر:
فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ
ئیبراھیم لای کردەوە بەلایاندا بەدەستی ڕاستی دەستی کرد بەلێدانیان تاوەکو بیانشکێنێت.
عربی تفاسیر:
فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ
دوای ئەوەی گەلە بتپەرستەکەی زانیان چی ڕوویداوە بەپەلە گەڕانەوە.
عربی تفاسیر:
قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ
ئیبراھیمیش بەدامەزراوی لەسەر باوەڕەکەی ڕووبەڕوویان بوویەوە، وە بەسەرزەنشت لۆمەکردنەوە پێی وتن: ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن بەدەستی خۆتان تاشیوتانن ؟!
عربی تفاسیر:
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ
لەکاتێکدا اللە (سبحانە وتعالی) خۆتان و کاروکردەوەتانی بەدیھێناوە، وە یەکێک لەکارەکانتان تاشینی ئەم بتانەیە، تەنھا زاتی ھەق تەعالای اللە یە شایانی ئەوەیە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدرێت.
عربی تفاسیر:
قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنٗا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ
جا کاتێک دەسەوسان بوون لەوەی بەبەڵگە ڕووبەڕووی ئیبراھیم ببنەوە پەنایان بردە بەر ھێز، لەنێو یەکدا پرس و ڕایان کرد کەچی پێ بکەن، لە کۆتاییدا وتیان: بینایەکی بۆ دروست بکەن و پڕی بکەن لەدار و گڕی تێ بەربدەن و دواتر ئیبراھیمی تێ فڕێ بدەن.
عربی تفاسیر:
فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ
گەلەکەی ئیبراھیم ویستیان خراپ بەسەر ئیبراھیم بھێنن، بەوەی لەناوی بەرن و ئیسراحەت بکەن لەدەستی، بەڵام ئێمە ئەوانمان خەسارۆمەند کرد کاتێک ئاگرەکەمان سارد و سەلامەت کرد لەسەر ئیبراھیم.
عربی تفاسیر:
وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
ئییراھیم پێی وتن: بێگومان من دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ لای پەروەردگارم و خاک و وڵاتی گەلەکەم بەجێ بھێڵم، تاوەکو بتوانم زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بپەرستم، پەروەردگارم ڕێنوماییم دەکات بۆ ھەر کارێک خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژمی تێدا بێت.
عربی تفاسیر:
رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
ئەی پەروەردگارم مناڵێکی صاڵحم پێ ببەخشە تاوەکو یارمەتیم بدات و جێگای گەلەکەیشم بۆ بگرێتەوە لە غەریبایەتیدا.
عربی تفاسیر:
فَبَشَّرۡنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٖ
اللە تەعالا دەفەرموێت: ئێمەیش نزاکەیمان گیرا کرد، وە موژدەی مناڵێکی لەسەرخۆ و ھێمنمان پێدا، ئەو مناڵەیش ئیسماعیل بوو ( علیە السلام).
عربی تفاسیر:
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ
جا کاتێک ئیسماعیل بوو بەگەنجێکی جوان و پێگەیشتوو، وە بتوانێت لەگەڵ باوکیدا بڕواتە دەرەوە، ئیبراهیمی باوکی خەوێکی بینی، وە خەوی پێغەمبەرانیش وەحی و نیگایە لە لای اللە تەعالاوە، ئیبراھیم ناوەڕۆکی خەوەکەی بۆ ئیسماعیل گێرایەوە و پێی وت: ئەی کوڕە شیرینەکەم بێگومان من لەخەودا بینیم تۆم سەردەبڕی، جا سەرنج بدە و ڕات چییە لەم بارەیەوە، ئیسماعیلیش وەڵامی باوکی دایەوە و پێی وت: ئەی باوکی شیرینم، ئەوەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردویت بە سەربڕینم جێ بەجێی بکە، دڵنیابە بە ویستی اللە تەعالا دەمبینی لە ئارامگران دەبم، وە لەوانە دەبم ڕازین بە حوکم و بڕیاری زاتی پیرۆزی اللە.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• من مظاهر الإنعام على نوح: نجاة نوح ومن آمن معه، وجعل ذريته أصول البشر والأعراق والأجناس، وإبقاء الذكر الجميل والثناء الحسن.
یەکێک لەو ناز و نیعمەتانەی الله تەعالا بەخشیبووی بە نوح: ڕزگار کردنی بوو لەگەڵ ئەوانەی باوەڕیان پێ ھێنابوو، وە زوڕییەت و نەوەکانی کرد بە ئەسڵ و بنەمای مرۆڤایەتی و ڕەچەڵەک و جۆرەکانی، وە ھێشتنەوەی ناو و ناوبانگی جوان لەناو خەڵکیدا.

• أفعال الإنسان يخلقها الله ويفعلها العبد باختياره.
کار و کردەوەی مرۆڤەکان اللە تەعالا بەدیھێناون، وە بەندەکانیش سەرپشکن لە ئەنجامدانیدا.

• الذبيح بحسب دلالة هذه الآيات وترتيبها هو إسماعيل عليه السلام؛ لأنه هو المُبَشَّر به أولًا، وأما إسحاق عليه السلام فبُشِّر به بعد إسماعيل عليه السلام.
سەربڕاوەکە بە پێی مانا و مەبەستی ئەم ئایەتانە بریتییە لە ئیسماعیل (علیە السلام) لەبەر ئەوە یەکەم جار اللە تەعالا موژدەی ئەوی داوە بە ئیبراھیم، بەڵام ئیسحاق (علیە السلام) لەدوای ئیسماعیل اللە تەعالا موژدەی بەخشینی بە ئیبراھیم دا.

• قول إسماعيل: ﴿سَتَجِدُنِي إِن شَآءَ اْللهُ مِنَ اْلصَّابِرِينَ﴾ سبب لتوفيق الله له بالصبر؛ لأنه جعل الأمر لله.
وتەکەی ئیسماعیل (سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ اْللهُ مِنَ اْلصَّابِرِينَ) ھۆکاری تەوفیقی اللە تەعالا بوو بۆی کە ئارامگر و خۆگری بکات لەبەردەم ئەو تاقیکردنەوە قورس و گرانەدا، چونکە بڕیارەکەی جێھێشت بۆ اللە تەعالا.

فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ
کاتێک ھەردووکیان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالا بوون، ئیبراھیم کوڕەکەی بەڕوودا خستە سەر زەوی، تاوەکو فەرمانی سەربڕینەکە جێ بەجێ بکات کە پێی کرابوو.
عربی تفاسیر:
وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ
بانگی ئیبراھیممان کرد لە كاتێكدا دەیویست فەرمانەکەی اللە تەعالا بە سەربڕینی کوڕەکەی جێ بەجێ بکات: بانگمان کرد: ئەی ئیبراھیم.
عربی تفاسیر:
قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بەدڵنیاییەوە ئەو خەونەی بینیت جێ بەجێتکرد، بەوەی خۆت یەکلایی کردەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەت، بێگومان ئێمە - چۆن پاداشتمان دایتەوە بەوەی رزگارمان کردیت لەم ناڕەحەتیە گەورەیە- ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە، بەوەی لەناڕەحەتی و ناخۆشیەکان ڕزگاریان دەکەین.
عربی تفاسیر:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ
بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بوو، بەدڵنیاییەوە ئیبراھیم لێی دەرچوو بە سەركەوتوویی.
عربی تفاسیر:
وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ
بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل، تا لەبری ئەو سەر ببڕرێت.
عربی تفاسیر:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
مەدح و سەنای ئیبراھیممان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
عربی تفاسیر:
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ
درود و سەلامی نەبڕاوەی اللە تەعالا بۆ ئیبراھیم، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لە ھەموو زەرەر و زیان و ئافاتێک.
عربی تفاسیر:
كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ھەروەکو چۆن ئەم پاداشتەی ئیبراھیممان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش دەدەینەوە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ اللە تەعالا.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان ئیبراھیم لەبەندە باوەڕدارەکانمان بوو، لەو بەندانەی کە وەفایان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مانا و مەبەستانەی بەندایەتی و عبودیەت دەیگەیەنێت.
عربی تفاسیر:
وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
مژدەی کوڕێکی ترمان بە ئیبراھیمدا، کە دەبێت بە یەکێک لە پێغەمبەران و بەندە صاڵح و چاکەکان، ئەویش ئیسحاقە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو گوێڕایەڵییە تەواوەی بۆ اللە تەعالای ھەبوو، کاتێک ویستی ئیسماعیل سەر ببڕێت کە تاکە کوڕی بوو.
عربی تفاسیر:
وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ
فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا، وە ناز و نیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ و نەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی و بۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون و ئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ و بێباوەڕی و سەرپێچی کردنی پەروەردگاری.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
بەدڵنیاییەوە منەتمان نا بەسەر موسا و ھاروندا بە پێغەمبەرایەتی، ھەردووکمان کردن بە پێغەمبەر.
عربی تفاسیر:
وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
خۆیان و گەلەکەیمان، گەلی بەنو ئیسرائیلمان لەتەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد، ڕزگارمان کردن لەکۆیلایەتی فیرعەون و نوقم بوون لەناو دەریادا.
عربی تفاسیر:
وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
سەرمان خستن بەسەر فیرعەون و سەربازەکانیدا، وە زاڵ بوون و سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا.
عربی تفاسیر:
وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ
تەورات کە پەرتووکێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لەلایەن اللە تەعالاوە کەھیچ ناڕوونییەکی تێدا نەبوو بەخشیمانە موسا و ھارون.
عربی تفاسیر:
وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
وە ڕێنوماییمان کردن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئاینی ئیسلامە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڕەزامەندی پەروەردگاری بەدیھێنەر.
عربی تفاسیر:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
مەدح و سەنای موسا و ھارونمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
عربی تفاسیر:
سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ھەردووکیان، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆیان لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی موسا و ھارونمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش بە تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاریان دەدەینەوە.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان موسا و ھارون لەبەندە باوەڕدارە چاکەکانی ئێمەن، ئەو بەندانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەیە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە بێگومان ئیلیاسیش یەکێک بوو لە پێغەمبەران، پەروەردگار کردبووی بە پێغەمبەر، اللە تەعالا نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرایەتی و پەیامەکەی بەسەردا ڕشتبوو.
عربی تفاسیر:
إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک وتی بە گەلەکەی، ئەوانەی کە نێررابوو بۆ لایان لە بەنو ئیسرائیل: ئەی گەلەکەم ئایا لە اللە تەعالا ناترسن؟ بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن، وەک بەجێھێنانی فەرمانی تەوحید و یەکخواپەرستی، وە دوور بکەنەوە لەرێگریەکانی، وەک دوور کەتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا ؟!
عربی تفاسیر:
أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ
ئایا لەبری اللە تەعالا بتەکەتان (بەعل) دەپەرستن، وە واز دەھێنن لە پەرستنی باشترین و چاکترینی بەدیھێنەرەکان (کە اللە تەعالایە) ؟!
عربی تفاسیر:
ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
اللە ئەو پەروەردگارەیە بەدیھێناون، وە پەروەردگاری باوپایرانیشتانە کە پێشتر ئەوانیشی بەدیھێناوە، ھەر ئەو شایانی پەرستنە، نەک ئەو بتانەی کە ھیچ سوود و زیانێک بەکەس ناگەیەنن.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• قوله: ﴿فَلَمَّآ أَسْلَمَا﴾ دليل على أن إبراهيم وإسماعيل عليهما السلام كانا في غاية التسليم لأمر الله تعالى.
ئەو وتەیەی اللە تەعالا کە دەفەرموێت (فَلَمَّآ أَسْلَمَا) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیبراھیم و ئیسماعیل لەوپەڕی تەسلیم بووندا بوون بۆ فەرمانی اللە تەعالا .

• من مقاصد الشرع تحرير العباد من عبودية البشر.
یەکێک لەمەبەستەکانی شەریعەت ڕزگار کردنی بەندەکانە لە کۆیلایەتی مرۆڤەکانەوە بۆ بەندایەتی پەروەردگاریان.

• الثناء الحسن والذكر الطيب من النعيم المعجل في الدنيا.
مەدح و سەنا و باس و خواسی چاک و پاک یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار کە پێشی دەخات بۆ بەندەکانی لە دونیادا.

فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ
گەلەکەی ئیلیاسیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، وە بەو ھۆیەشەوە ئامادە دەکرێن لەسزای دۆزەخدا.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لە کەسانی باوەڕداری موخلیس و دڵسۆز لەپەرستنی ناو گەلەکەی نەبێت، ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەوەی بھێنێنرێن بۆ ناو سزای دۆزەخ.
عربی تفاسیر:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
مەدح و سەنای ئیلیاسمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
عربی تفاسیر:
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ
درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ئیلیاس، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی ئیلیاسمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارانی ناو بەندە باوەڕدارەکانمان دەدەینەوە.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان ئیلیاس لەبەندە باوەڕدارە ڕاست و دروست و ڕاستگۆکانی ئێمە بوو، ئەو بەندانەی راستگۆ بوون لە باوەڕەکەیان لەگەڵ پەروەردگاریان.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە بێگومان لوط یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە موژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
عربی تفاسیر:
إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
ئەی موحەممەد باسی ئەوە بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک لوط خۆی و کەسوکار و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لەو سزایەی نێررایە سەر گەلەکەی.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
جگە لە پیرەژنێک نەبێت (مەبەست پێی ژنەکەی لوط خۆیەتی)، ئەو سزایەی دابەزییە سەر گەلەکەی ژنەکەیشی گرتەوە، چونک وەک ئەوان بێباوەڕ بوو.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان ئەوانی ترمان لە گەلەکەی لەناوبرد، ئەوانەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان نەکرد بەو پەیام و بانگەوازەی ھێنابووی.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ
- ئەی خەڵکی مەککە - ئێوەیش لەکاتی سەفەر کردنتان بۆ شام لەدەمەو بەیانیدا تێدەپەڕن بەلای شوێنەواری ماڵ و خانووە ڕوخاوەکانیاندا.
عربی تفاسیر:
وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ھەروەھا شەویش تێدەپەڕن بەلایاندا، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن، وە پەند وەرناگرن لەو سەرەنجامەی بەھۆی بێباوەڕی و داوێن پیسییانەوە پێی گەیشتن ، کە لەناو گەلانی تری پێشیندا وێنەی نەبووە ؟!
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە بێگومان یونس یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە مژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
عربی تفاسیر:
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
کاتێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە اللە تەعالا لە گەلەکەی ڕایکرد و سواری کەشتییەکی پڕ لەسەرنشین و کەلوپەل بوو.
عربی تفاسیر:
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ
لەبەر پڕی و بارگرانی نزیک بوو کەشتییەکە نوقمی ناو دەریا بێت، سەرنشینەکان لەناو خۆیاندا تیرووپشکیان کرد تاوەکو ھەندێکیان بخەنە ناو دەریاوە لەترسی ئەوەی لەبەر زۆری سەرنشینەکانی نوقمی ناو دەریا نەبێت، ئەوە بوو یونس لەوانە بوو کە ناویان لەتیروپشکەکەدا دەرچوو کە بخرێتە ناو دەریاوە، سەرەنجام یونسیان خستە ناو دەریاوه.
عربی تفاسیر:
فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ
جا کاتێک خستیانە ناو دەریاکەوە ماسییەکی گەورە (نەھەنگێک) یونسی قوتدا، وە شایانی لۆمە و سەرزەنشت بوو، چونکە بەبێ مۆڵەتی پەروەردگاری گەلەکەی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەریا.
عربی تفاسیر:
فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ
بەڕاستی ئەگەر یونس لەو کەسانە نەبوایە کە زۆر یادی اللە تەعالایان دەکرد پێش ئەوەی ئەمەی بەسەر بێت، وە ھەروەھا ئەگەر تەسبیحات کردنی ناو سکی نەھەنگەكە نەبوایە.
عربی تفاسیر:
لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
ئەوا تا ڕۆژی قیامەت لەناو سکی ئەو نەھەنگەدا دەمایەوە و دەبوو بە گۆڕی ئەو.
عربی تفاسیر:
۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ
لەناو سکی نەھەنگەکە فڕێماندایە دەرەوە بۆ زەوییەکی ڕووتی بێ دار و درەخت و ئاوەدانی، ئەو لەبەر ئەوەی ھێندە لەسکی نەھەنگەکەدا مابوویەوە جەستە و لاشەی لاواز بوو بوو.
عربی تفاسیر:
وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ
لەو زەوییە وشک و چۆڵەوانییە کە فڕێ درایە سەری ڕووەکی کولەکەمان بۆ ڕواند، تاوەکو لە سێبەرەکەیدا دانیشێ و لەبەرەکەیشی بخوات.
عربی تفاسیر:
وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ
ئەمجا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای گەلەکەی کەسەد ھەزار کەس بەڵکو زیاتریش دەبوون.
عربی تفاسیر:
فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ
گەلەکەی باوەڕیان پێھێنا و پەیامەکەیان بەڕاست زانی، اللە تەعالایش بەھرەمەندی کردن لەخۆشی و نیعمەتەکانی دونیا تاماوەیەک، تا ئەو کاتەی کاتی دیاریکراویان لەسەر زەوی کۆتایی ھات و مردن.
عربی تفاسیر:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ
- ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟!
عربی تفاسیر:
أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ
چۆن بڕوایان وابوو کە فریشتەکان مێن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیارەوە نەبوون و بەچاوی خۆیان نەیانبینی کە ئێمە فریشتەکانمان بەدیھێنا.
عربی تفاسیر:
أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵەبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
عربی تفاسیر:
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
عربی تفاسیر:
أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ
ئایا اللە تەعالا کچی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە کە ئێوە ڕقتان لێی دەبێتەوە و حەزی پێ ناکەن، ھەڵیبژاردووە بەسەر کوڕاندا کە ئێوە پێتان خۆشە؟! نەخێر ھیچی وانیە، اللە تەعالا نە کوڕی ھەیە و نە کچ، لەکەس نەبووە و کەسیشی لێ نابێت.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• سُنَّة الله التي لا تتبدل ولا تتغير: إنجاء المؤمنين وإهلاك الكافرين.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە و ھەرگیز ناگۆڕێت: اللە تەعالا باوەڕداران ڕزگار دەکات و بێباوەڕانیش لەناو دەبات.

• ضرورة العظة والاعتبار بمصير الذين كذبوا الرسل حتى لا يحل بهم ما حل بغيرهم.
پێویستە پەند و ئامۆژگاری وەربگیررێت لە سەرەنجامی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەران و بە درۆیان دانان، تاوەکو ئەوەی بەسەر ئەواندا ھات بەسەر ئەمانیشدا نەیەت.

• جواز القُرْعة شرعًا لقوله تعالى: ﴿ فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ ﴾.
بەپێی شەرع دروستە تیروپشک ئەنجام بدرێت، بەبەڵگەی ئەو ئایەتەی کە اللە تەعالا فەرموویەتى : (فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ).

مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ
ئەوە چیتانە ئەی بتپەرست و موشریکینە چۆن بڕیارێکی ستەمکارانەی وا دەدەن، کچان بۆ اللە تەعالا دادەنێین و کوڕانیش بۆ خۆتان؟!
عربی تفاسیر:
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
ئایا بیرتان لە بەتاڵی ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە نەکردوەتەوە ئێوەی لەسەرن؟! ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە قسەیەکی لەو شێوەیەتان نەدەکرد.
عربی تفاسیر:
أَمۡ لَكُمۡ سُلۡطَٰنٞ مُّبِينٞ
یان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکراتان لە پەرتووک یان لە پێغەمبەرێکەوە پێیە ؟!
عربی تفاسیر:
فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
دەی ئەو کتێبەتان بھێنن بەڵگەکانی ئێوەی تێدایە لەسەر ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن.
عربی تفاسیر:
وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ
بتپەرست و موشریکەکان لە نێوان اللە تەعالا و فریشتە نادیارەکان لێیان نەسەب و خزمایەتیان دانابوو، کاتێک وایانزانی کە فریشتەکان کچانی اللە تەعالان، بەدڵنیاییەوە فریشتەکان باش زانیان ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن لەبتپەرست و موشریکەکان ئامادەی حساب و لێپرسینەوە دەکرێن لە ڕۆژی دواییدا.
عربی تفاسیر:
سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەشتانێک شایانی ئەو نییە لە مناڵ و شەریک و ھاوەڵ و شتانێکی تریش.
عربی تفاسیر:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لەبەندە موخلیس و دڵسوزەکانی اللە تەعالا نەبێت، ئەوان وەسفی ئەو زاتە پیرۆزە ناکەن بەشتانێک شایانی ئەو نەبێت، لە سیفاتی بەرز و بڵندی و کەمال و تەواوی.
عربی تفاسیر:
فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ
- ئەی بتپەرست وموشریکینە - بێگومان ئێوە و ئەو بتانەیش جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن.
عربی تفاسیر:
مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ
ئەوە نین بتوانن کەس لە ئاینی ھەق و ڕاستی گومڕا و سەرلێشێواو بکەن.
عربی تفاسیر:
إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ
جگە کەسێک اللە تەعالا بڕیاری لەسەردابێت کە دۆزەخییە، بێگومان اللە ئەوەی لەسەر جێ بەجێ دەکات کە بڕیاری بۆ داوە و کافر و بێباوەڕ دەبێت و دەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام ئێوە و خواکانتان کە دەیانپەرستن دەسەڵاتی ئەوەتان نییە.
عربی تفاسیر:
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ
فریشتەکان بەندایەتی خۆیان بۆ اللە تەعالا ڕوون دەکەنەوە و خۆیان بەری دەکەن لەوەی بتپەرست و موشریکەکان بەگومان و خەیاڵی خۆیان داویانەتە پاڵیان: ھەموو کەسێک لە ئێمە شوێن و مەقامێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ پەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ
وە بێگومان ئێمە - ھەموو فریشتەکان - بەڕیز وەستاوین لەپەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوداین، وە بەڕاستی ئێمە اللە تەعالا پاک و بێگەرد ڕادەگرین لەھەرچی سیفەت و وەسفێکە شایانی ئەو نەبێت.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ
وە بێگومان ئێمە - ھەموو فریشتەکان - بەڕیز وەستاوین لەپەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوداین، وە بەڕاستی ئێمە اللە تەعالا پاک و بێگەرد ڕادەگرین لەھەرچی سیفەت و وەسفێکە شایانی ئەو نەبێت.
عربی تفاسیر:
وَإِن كَانُواْ لَيَقُولُونَ
بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
عربی تفاسیر:
لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرٗا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
عربی تفاسیر:
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەقورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
عربی تفاسیر:
فَكَفَرُواْ بِهِۦۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت وگەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆلایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد وکافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ سَبَقَتۡ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلۡمُرۡسَلِينَ
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا.
عربی تفاسیر:
إِنَّهُمۡ لَهُمُ ٱلۡمَنصُورُونَ
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردووە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لە پێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا.
عربی تفاسیر:
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا.
عربی تفاسیر:
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ
- ئەی پیغەمبەر - بۆ ماوەیەک کە اللە تەعالا دەیزانێت، واز لەو بتپەرست و موشریکە سەرسەخت و نکۆڵیکەرانە بھێنە و گوێیان پێ مەدە، تا کاتی سزادانیان دێت.
عربی تفاسیر:
وَأَبۡصِرۡهُمۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ
چاوەرێیان بكە کاتێک سزا دێتە سەریان، ئەوانیش بەچاوی خۆیان دەیبینن، کاتێک بینیان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت.
عربی تفاسیر:
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە پەلەی ھاتنی سزای اللە تەعالایانە ؟!
عربی تفاسیر:
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمۡ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلۡمُنذَرِينَ
جا کاتێک سزای اللە تەعالا دادەبەزێتە سەریان، ئەوە خراپترین بەیانی بەیانی ئەوان دەبێت (واتا لەکاتی بەیانیدا کە ئەوان نووستن و بێ ئاگان سزا دادەبەزێت بۆ سەریان)
عربی تفاسیر:
وَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ
- ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە تا اللە تەعالا بڕیاری سزادانیان دەدات.
عربی تفاسیر:
وَأَبۡصِرۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ
تەماشا بکە و ببینە، ئەمجا لەمەولا ئەوانیش ئەبینن چی سزا و تۆڵەیەکی اللە تەعالا دەیانگرێتەوە.
عربی تفاسیر:
سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگاری تۆ ئەی موحەممەد، لەوەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەوەسف و سیفەتە ناتەواوەکان.
عربی تفاسیر:
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە سەلام و درودی اللە تەعالایش لەسەر گشت پێغەمبەران بێت.
عربی تفاسیر:
وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە سوپاس و ستایشی نەبڕاوە ھەمووی بۆ اللە تەعالا، ئەو شایستەی ئەو سوپاس و ستاییشەیە، وە پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• سُنَّة الله نصر المرسلين وورثتهم بالحجة والغلبة، وفي الآيات بشارة عظيمة؛ لمن اتصف بأنه من جند الله، أنه غالب منصور.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە پێغەمبەران و میراتگرانیان بە بەڵگە و زاڵبوون سەردەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، لەم ئایەتانەدا مژدەیەکی گەورەی تێدایە بۆ ئەوانەی ئەو وەسفی کردوون بە سەربازانی اللە، بێگومان ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون.

• في الآيات دليل على بيان عجز المشركين وعجز آلهتهم عن إضلال أحد، وبشارة لعباد الله المخلصين بأن الله بقدرته ينجيهم من إضلال الضالين المضلين.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر دەسەوسان بوونی بتپەرست و موشریکەکان وە دەسەوسان بوونی خواکانیشیان لەوەی بتوانن ھیچ کەسێک گومڕا و سەرلێشێواو بکەن، وە مژدەیشی تێدایە بۆ بەندە دڵسۆز و موخلیسەکانی اللە تەعالا، بەوەی ئەو زاتە پیرۆزە بەدەسەڵاتی خۆی ڕزگاریان دەکات لە گومڕاکردنی گومڕابوانی گومڕاکەران.

 
معانی کا ترجمہ سورت: سورۂ صافات
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ترجمے کی لسٹ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بند کریں