قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ سورت: سورہ دُخان   آیت:

سورەتی الدخان

سورہ کے بعض مقاصد:
تهديد المشركين ببيان ما ينتظرهم من العقوبة العاجلة والآجلة.
هەڕەشە کردن لە موشریکەکان بە ڕوونکردنەوەى ئەوەى چاوەڕێیانە لە سزای نزیک -لە دونیادا- و سزای دواخراو لەنێو گۆڕ و قیامەت.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
عربی تفاسیر:
وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
سوێند بە قورئانی پیرۆز کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستی سوێند بەم پەڕاوە ڕوونکەرەوەیە.
عربی تفاسیر:
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةٖ مُّبَٰرَكَةٍۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ
بێگومان ئێمە قورئانمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردە خوارەوە، کە مەبەست پێی لە شەوی (قەدر)ــە، ئەو شەوە شەوی خێر و بێرێکی زۆر زۆرە، بەدڵنیاییەوە ئێمە بەم قورئانە بەندەکان دەترسێنین.
عربی تفاسیر:
فِيهَا يُفۡرَقُ كُلُّ أَمۡرٍ حَكِيمٍ
لەم شەوەدا بڕیاری ھەموو کارێکی بتەو بەڕێک و پێکی لە ڕزق و ڕۆزی و کاتی مردنی ھەموو بەدیھێنراوێک و جگە ئەوانەیش لەوەی لەو ساڵەدا ڕوو دەدات دراوە.
عربی تفاسیر:
أَمۡرٗا مِّنۡ عِندِنَآۚ إِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ
ھەموو بڕیارێکی بتەو بەڕێک و پێکی لای ئێمە بە وردی دەدرێت، بێگومان ئێمە خۆمان پێغەمبەران دەنێرین تاوەکو خەڵکی ئاگادار بکەنەوە بیانترسێنن.
عربی تفاسیر:
رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بە ڕەحم و بەزەیی پەروەردگارت پێغەمبەران دەنێرێن بۆ ئەوانەی ڕەوانە دەکرێن بۆ لایان، بێگومان ئەو زاتی پیرۆزی اللە بیسەری وتە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوە و نیەتیان، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە.
عربی تفاسیر:
رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان لەوە ئەوا باوەڕی بھێنن بە پێغەمبەرەکانم.
عربی تفاسیر:
لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، ھەر ئەوە ژیان دەبەخشێت و مردوان زیندوو دەکاتەوە و زیندووانیش دەمرێنێت، جگە ئەو کەس نییە بتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە و زیندووەکانیش بمرێنێت، ئەو زاتە پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری باوباپیرانی پێشویشتانە.
عربی تفاسیر:
بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ يَلۡعَبُونَ
ئەو بتپەرست و موشریکانە دڵنیا نین لەھەق و ڕاستی و باوەڕیان پێی نییە، بەڵکو بەگومانن لێی، ئەوان گەمە و گاڵتە دەکەن و باوەڕی پێ ناکەن.
عربی تفاسیر:
فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٖ مُّبِينٖ
- ئەی پێغەمبەر - چاوەڕێی سزای نزیکی گەلەکەت بکە لە ڕۆژێکدا کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرا دەکات، بەچاوی خۆیان دەیبینن لەتاو سەختی برسێتیاندا.
عربی تفاسیر:
يَغۡشَى ٱلنَّاسَۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٞ
گەلەکەت ھەمووی دەگرێتەوە، و پێیان دەوترێت: ئەو سزایە دووچارتان بوو، سزایەکی بەئێش و ئازارە.
عربی تفاسیر:
رَّبَّنَا ٱكۡشِفۡ عَنَّا ٱلۡعَذَابَ إِنَّا مُؤۡمِنُونَ
ھانا و ھاوار دەبەن بۆلای پەروەردگاریان و لێی دەپاڕێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو سزایەی ناردووتە بۆ سەرمان ھەڵیگرە و لایبە لەسەرمان، ئەگەر سزاکەمان لەسەر لابدەی ئەوا باوەڕ بەخۆت و بە پێغەمبەرەکەت دەھێنین.
عربی تفاسیر:
أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكۡرَىٰ وَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مُّبِينٞ
ئەمانە چۆن بیر دەکەنەوە و تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان لە کاتێکدا پێغەمبەرێکیان بۆ ھاتووە پەیامەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە، وە چاک چاک خۆیان و ئەمانەت پارێزی و دەست پاکیەکەشیان ناسیوە؟!
عربی تفاسیر:
ثُمَّ تَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ وَقَالُواْ مُعَلَّمٞ مَّجۡنُونٌ
پاشان پشتیان ھەڵکردووە ڕوویان لێ وەرگێرا و وتیان: ئەم کابرایە پێغەمبەر نییە و کەسێکی تر ئەم قورئانەی فێر دەکات، وە ئەمە مرۆڤێکی شێت و وێت و خەڵەفاوە.
عربی تفاسیر:
إِنَّا كَاشِفُواْ ٱلۡعَذَابِ قَلِيلًاۚ إِنَّكُمۡ عَآئِدُونَ
بێگومان ئێمە کاتێک بۆ ماوەیەکی کەم سزاکەتان لەسەر ھەڵدەگرین، بە دڵنیاییەوە جارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ سەر بێباوەڕی و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکەتان.
عربی تفاسیر:
يَوۡمَ نَبۡطِشُ ٱلۡبَطۡشَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەبە کەسزای سەخت بە بێباوەڕانی گەلەکەت لە ڕۆژی بەدردا دەدەین، بێگومان لەبەر بێباوەڕی و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکەی ئێمە تۆڵەیان لێ دەسێنینەوە.
عربی تفاسیر:
۞ وَلَقَدۡ فَتَنَّا قَبۡلَهُمۡ قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَ وَجَآءَهُمۡ رَسُولٞ كَرِيمٌ
بەدڵنیاییەوە پێش ئەمانە گەلەکەی فیرعەونمان تاقیکردەوە، پێغەمبەرێکی بەرێزیان لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ ھات بانگی دەکردن بۆ یەکخواپەرستی، ئەو پێغەمبەرەیش موسا بوو (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
عربی تفاسیر:
أَنۡ أَدُّوٓاْ إِلَيَّ عِبَادَ ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
موسا بە فیرعەون و گەلەکەی وت: واز لە بەنوئیسرائیل بھێنن بوم، ئەوان بەندەی اللە تەعالان، ئێوە مافی ئەوەتان نییە بیانکەن بە کۆیلە و بەندەی خۆتان، بێگومان من پێغەمبەرم و لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوم، وە دەست پاک و ئەمانەت پارێزم لەوەی فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی، ھیچ شتێکی لێ کەم و زیاد ناکەم.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• نزول القرآن في ليلة القدر التي هي كثيرة الخيرات دلالة على عظم قدره.
دابەزینی قورئان لە شەوێکی پیرۆزی پڕ خێر و بەرەکەتی وەک شەوی (قەدر) دا بەڵگەیە لەسەر گەورەیی و شکۆی ئەو قورئانە.

• بعثة الرسل ونزول القرآن من مظاهر رحمة الله بعباده.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەران و دابەزینی قورئان یەکێکە لە ڕەحم و بەزەییەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی.

• رسالات الأنبياء تحرير للمستضعفين من قبضة المتكبرين.
پەیامی پێغەمبەران بۆ ڕزگار کردنی بێ نەوا و لانەوازەکان ھاتووە لەدەست چنگ و کەڵپەی ستەمکار و کەسانی خۆبەزلزان.

وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
وە خۆتان بەسەر اللە تەعالادا بە گەورە نەزانن و وازبھێنن لەپەرستنی، وە بەسەر بەندەکانی ئەودا فیز و دەعیە لێ بدەن، بێگومان من بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون
عربی تفاسیر:
وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ
وە بەدڵنیاییەوە پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوەیش کە بە بەرد بەردبارانم بکەن و بمکوژن.
عربی تفاسیر:
وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ
ئەگەر باوەڕ ناکەن بەوەی ھێناومە بۆتان ئەوا وازم لێ بھێنن و بە خراپ نزیکم مەکەونەوە.
عربی تفاسیر:
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە اللە تەعالا پاڕایەوە و فەرمووی: بێگومان ئەو گەلە-فیرعەون دەست و پێوەندەکەی- گەلێکی تاوانبارن و شایستەی ئەوەن سزایان بۆ پێش بخەیت و ھەر لەم دونیادا سزایان بدەیت.
عربی تفاسیر:
فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
اللە تەعالا فەرمانی کرد بە موسا خۆی و گەلەکەی بەشەو لەشار دەربچن، وە ئاگاداریان بکاتەوە کە فیرعەن و گەلەکەی شوێنیان دەکەون.
عربی تفاسیر:
وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٞ مُّغۡرَقُونَ
وە فەرمانی پێکرد کاتێک لە دەریاکە خۆی و بەنوئیسرائیل پەڕینەوە، وازی لێ بھێنە با وەک خۆی بە ھێمنى بمێنێتەوە -مەبەست پێی ئەوەیە کاتێک سەرەتا موسا گۆچانەکەی لێدا و دوو لەت بوو و پەڕێنەوە ئەوبەر موسا ویستی جارێکی تر گۆچانەکەی بداتەوە لەدەریا بۆ ئەوەی بێتەوە یەک، بەڵام پەروەردگار فەرمانی پێکرد وازی لەدەریا بھێنە با بەھێمنی وەک خۆی بمێنێتەوە خۆمان دەیدەینەوە بەیەکدا- بێگومان فیرعەون و سەربازەکانی لەناو دەریادا نوقم دەبن و تیادەچن.
عربی تفاسیر:
كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
فیرعەون و گەلەکەی چەند باخ و باخات و ئاو و کانی و ڕووباریان لە دوای خۆیان بەجێھێشت !
عربی تفاسیر:
وَزُرُوعٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
وە چەند کشتوکاڵ و شوێنی مانەوەی باش و خاسیان لەدوای خۆیان بەجێھێشت !
عربی تفاسیر:
وَنَعۡمَةٖ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ
وە لەدوای خۆیان چەند نازو نیعمەت و بەخشش و خۆشگوزەرانیان بەجێھێشت.
عربی تفاسیر:
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
بەو شێوەیەی بۆمان باسکردن ئاوایان بەسەرھات، ھەموو ئەو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و کشتوکاڵ و کۆشک و تەلارانەمان لەدوای ئەوان بەخشى بە بەنوئیسرائیل و بوون بەمیراتگری ئەوان.
عربی تفاسیر:
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ
نە ئاسمان و زەوی بۆ فیرعەون گەلەکەی گریان کاتێک نوقمی ناو دەریا بوون، وە نە مۆڵەتیش دران تاوەکو تەوبە بکەن بگەرێنەوە لە تاوان و گوناھیان.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ
بە دڵنیاییەوە بەنوئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزایەکی ڕیسواکەر، کاتێک فیرعەون و گەلەکەی کوڕەکانیان دەکوشتن و ئافرەتەکانیشان دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان.
عربی تفاسیر:
مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيٗا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
لە سزای فیرعەون ڕزگارمان کردن، بێگومان فیرعەون کەسێکی لووت بەرز و خۆبەزلزان بوو، ھەموو سنوری فەرمانەکانی اللە تەعالا و ئاینەکەی بەزاندبوو.
عربی تفاسیر:
وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
بێگومان عیلم و زانیاریمان ھەبوو کە بەنوئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆیاندا، لەبەر زۆری پێغەمبەرەکانیان.
عربی تفاسیر:
وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ
وە گەلێک بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکرامان پی بەخشین کەپشتگیری موسامان پێکرد، کە نیعمەتی ئاشکرابوون بۆیان وەک نیعمەتی گەزۆکە و باڵندەکە ، دەھات لەبەردەمیاندا دەنیشتەوە بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخۆن، وە چەندان نیعمەتی تریش.
عربی تفاسیر:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ
بێگومان ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و دەڵێن:
عربی تفاسیر:
إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ
تەنھا ئەو مردنە ھەیە لە ژیانی دونیادا بەسەرمندا دێت، ئیتر دوای ئەو مردنە ژیانێکی تر نییە، وە ھەرگیز جارێکی تر زیندوو ناکرێینەوە.
عربی تفاسیر:
فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی موحەممەد - تۆ و شوێنکەوتوانت ئەگەر ڕاست دەکەن دوای مردن زیندوو بوونەوە و حیساب و لێپرسینەوە ھەیە، ئەوا باوباپیرانمان کە پێشتر مردوون جارێکی تر بۆمان زیندوو بکەنەوە.
عربی تفاسیر:
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەم بتپەرست و موشریکانەی گەلەکەت بەھێزترن یان گەلی توبەع و ئەوانەی پێش ئەوانیش؟ وەک گەلی عاد و سەموود، کە ھەر ھەموویانمان لەناوبرد، بێگومان ھەموویان بێباوەڕ و تاوانبار بوون.
عربی تفاسیر:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە گاڵتە و گەپ و بێھوودە بەدیمان نەھێناوە.
عربی تفاسیر:
مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
ئاسمانەکان و زەویمان لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بەدیھێناوە، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• وجوب لجوء المؤمن إلى ربه أن يحفظه من كيد عدوّه.
پێویستە باوەڕدار پەنا بگرێت بە پەروەردگاری تاوەکو بیپارێزێت لە فروفێڵ و تەڵەکەی دوژمنەکانی.

• مشروعية الدعاء على الكفار عندما لا يستجيبون للدعوة، وعندما يحاربون أهلها.
دروستە باوەڕدار دوعا و نزا بکات لە بێباوەڕان کاتێک زانی نایەن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و دژایەتی خەڵکەکەی دەکەن.

• الكون لا يحزن لموت الكافر لهوانه على الله.
گەردون خەفەت ناخوات و دڵتەنگ نابێت بەمردنی بێباوەڕان، چونکە مردنی ئەوان ئاسانە بەلای پەروەردگارەوە.

• خلق السماوات والأرض لحكمة بالغة يجهلها الملحدون.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بووە، بەڵام زۆرێک لە مولیحد و بێباوەڕان ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی.

إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ مِيقَٰتُهُمۡ أَجۡمَعِينَ
بێگومان ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە و بەندەکانی جوودا دەکاتەوە لە یەکتر (چاکەکانیان بۆ بەھەشت و خراپەکانیشیان بۆ دۆزەخ) کاتێکی دیاریکراوی ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھەموویانی تێدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوەی و پاداشت دانەوەی باوەڕداران و تۆڵە سەندەنەوە لە بێباوەڕان و گوناھباران.
عربی تفاسیر:
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي مَوۡلًى عَن مَّوۡلٗى شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
لەو ڕۆژەدا ھیچ کەس و نزیک و خزمێک بۆ کەس و خزم و نزیکەکەی، وە ھیچ ھاوڕێیەک بۆ ھاوڕێکەی ھیچی پێ ناکرێت، وە ناتوانێت سوودی پێ بگەیەنێت، یان ڕێگری سزای اللە تەعالای لێ بکات، چونکە ئەو ڕۆژە موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بانگەشە و ئیدعای ئەوە بکات دەسەڵات و ھێزی ھەیە.
عربی تفاسیر:
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
مەگەر کەسێک اللە تەعالا ڕەحم و بەزەیی پێدا بێتەوە، ئەوە سەرکەوتوو و سەرفرازە و سوود لەکار و کردەوە چاکەکانی دەبینێت کەپێش خۆی خستبوون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش بەڕەحم و بە بەزەییە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربی تفاسیر:
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ
بێگومان درەختی ژەقنەمووت کە اللە تەعالا لە بنی بنەوەی دۆزەخ ڕوواندویەتی.
عربی تفاسیر:
طَعَامُ ٱلۡأَثِيمِ
خواردنی کەسانی زۆر تاوانبارە، کەسانی بێباوەڕ لەبەرووبومی پیس و چەپەڵی ئەو درەختە دەخۆن.
عربی تفاسیر:
كَٱلۡمُهۡلِ يَغۡلِي فِي ٱلۡبُطُونِ
کاتێک بەری ئەم درەختە دەخۆن وەک زەیتی ڕەش لەناو سک و ھەناویاندا لەبەر زۆر گەرمیەکەی دەکوڵێت.
عربی تفاسیر:
كَغَلۡيِ ٱلۡحَمِيمِ
وەک ئاوێکی کوڵ بە کوڵ، کاتێک دەیخۆن ھەموو ھەناو و ناوسکیان ئەتاوێنێتەوە.
عربی تفاسیر:
خُذُوهُ فَٱعۡتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
اللە تەعالا فەرمان دەکان بە فریشتە دەرگاوان و دڵڕەقەکانی دۆزەخ و پێیان دەفەرموێت: بیانگرن وڕایانکێشن و بەتوندی پەلکێشی ناوەڕاستی ئاگریان کەن.
عربی تفاسیر:
ثُمَّ صُبُّواْ فَوۡقَ رَأۡسِهِۦ مِنۡ عَذَابِ ٱلۡحَمِيمِ
پاشان ئاوی کوڵا و کوڵ بکەن بەسەر ئەم سزادراوەدا، وە ھیچ کاتێک سزای لێی جودا ناکرێتەوە و لە كۆڵی نابێتەوە.
عربی تفاسیر:
ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ
بە گاڵتە و سووکایەتی پێکردنەوە و پێی دەوترێت: ئەم سزا بەئێش و ئازارە بچەژە، چونکە بێگومان تۆ لە دونیادا لەناو گەل و ھۆزەکەت زۆر بەدەسەڵات و ڕێزلێگراو بوویت.
عربی تفاسیر:
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمۡتَرُونَ
بەدڵنیاییەوە ئەم سزایە ئەو سزایە بوو کە ئێوە لە دونیادا گومانتان لێی ھەبوو کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوو بدات، بێگومان ئێستا ھیچ گومانتان لێی نەما و بەچاوی خۆتان دەیبینن.
عربی تفاسیر:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ
بێگومان ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن و فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی لەو ڕۆژەدا لە شوێنێکی ئەمیندان و بێ ترس و دوورن لەھەموو خەم و پەژارەیەک.
عربی تفاسیر:
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
ئەوەتان لەناو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و سەرچاوەی خۆشدان لە ئاوریشمی ناسك و ئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن.
عربی تفاسیر:
يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
لە بەھەشتدا جلوبەرگی ئاوریشمی زۆر ناسک و ئەستوور لەبەر دەکەن، وە بەرامبەر یەکتر دادەنیشن و پشت ناکەنە یەکتری، (سەرگەرمی قسە و باسی خۆشن لەناو خۆیاندا).
عربی تفاسیر:
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ
ھەروەک بەو شێوەیە ڕێزمان گرت لەو خواناسانە، ھەروەھا ڕێزیان لێدەگرین بەوەی حۆریە چاو جوان و چاوگەش و چاو فراوانەکانیش دەکەینە ھاوسەریان.
عربی تفاسیر:
يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ
بانگی خزمەتکارەکانیان دەکەن تاوەکو ھەموو جۆرە میوەیەکی بەھەشتیان بۆ بھێنن، وە بێ ترسن لەوەی ئەو میوانەیان لێ ببڕێت و نەمێنێت.
عربی تفاسیر:
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلۡمَوۡتَ إِلَّا ٱلۡمَوۡتَةَ ٱلۡأُولَىٰۖ وَوَقَىٰهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
بەھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی تێدا دەمێننەوە، جگە لەو مردنەی لە دونیا چەشتیان ئیتر جارێکی تر نامرنەوە، وە پەروەردگاریان بەفەزڵ و چاکەی خۆی پاراستنی لە سزای سەختی ئاگری دۆزەخ.
عربی تفاسیر:
فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
بەفەزڵ و چاکەی پەروەردگارت - کەچوونە ناو ئەو بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەت و پاراستنیشی لە ئاگری دۆزەخ - بەڕاستی ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەی گەورەیە، کەھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەوە نییە.
عربی تفاسیر:
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بەزمانی تۆ کە زمانی عەرەبیە، بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
عربی تفاسیر:
فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ
- ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی سەرکەوتنی خۆت و تیاچوونی ئەوان بکە، بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانی تیاچوونی تۆن، بەڵام سەرەنجام ھەر تۆ سەرکەوتووی ھەردوو دونیایت و ئەوانیش ڕیسوا و زەلیلی ھەردوو دونیان.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• الجمع بين العذاب الجسمي والنفسي للكافر.
کۆکردنەوەی سزای جەستەیی و دەروونی بۆ بێباوەڕان لەم ئایەتانەدا بەڕوونی دیارە.

• الفوز العظيم هو النجاة من النار ودخول الجنة.
بردنەوە و سەرکەوتنی گەورە، ئەو بردنەوە و سەرکەوتنەیە مرۆڤ بچێتە بەھەشت و ڕزگاری بێت لە ئاگری دۆزەخ.

• تيسير الله لفظ القرآن ومعانيه لعباده.
اللە تەعالا لەفز و دەستەواژە و ماناکانی قورئانی پیرۆزی ئاسانکردووە بۆ بەندەکانی.

 
معانی کا ترجمہ سورت: سورہ دُخان
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ترجمے کی لسٹ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بند کریں