قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (20) سورت: سورۂ ھود
أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يَكُونُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ مَا كَانُواْ يَسۡتَطِيعُونَ ٱلسَّمۡعَ وَمَا كَانُواْ يُبۡصِرُونَ
[ أُولَئِكَ لَمْ يَكُونُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئا ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا ڕزگاریان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ش هیچ دۆست و پشتیوانێكی تریان نیه‌ كه‌ ڕزگاریان بكات له‌ سزای خوای گه‌وره‌ یان سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ يُضَاعَفُ لَهُمُ الْعَذَابُ ] سزای ئه‌مانه‌ چه‌ند قاتێكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆیان هه‌ڵبه‌ستووه‌ بۆ خواى گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌و ڕێگریان كردووه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌و ئیسلامیان وه‌سف كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ دینێكی ناڕێك و خراپه‌ (كافران له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانێك كه‌ نه‌یانكردبێت، وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوێك كه‌ كردبێتیان سزا ده‌درێت) [ مَا كَانُوا يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ ] ئا ئه‌مانه‌ نه‌یانئه‌توانی گوێ له‌ حه‌ق بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ ئاست حه‌قدا كه‌ڕ ئه‌كرد [ وَمَا كَانُوا يُبْصِرُونَ (٢٠) ] وه‌ حه‌قیشیان نه‌ئه‌بینی و خۆیان كوێر ئه‌كرد له‌ ئاست بینینی حه‌قدا.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (20) سورت: سورۂ ھود
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں