قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (18) سورت: سورۂ ابراہیم
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡۖ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَرَمَادٍ ٱشۡتَدَّتۡ بِهِ ٱلرِّيحُ فِي يَوۡمٍ عَاصِفٖۖ لَّا يَقۡدِرُونَ مِمَّا كَسَبُواْ عَلَىٰ شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ
{ نمونەی كافران} [ مَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ] نموونه‌ی ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ كوفریان به‌ په‌روه‌ردگاریان كردووه‌ كرده‌وه‌كانیان وه‌كو ته‌پوتۆزو لمێك وایه‌ كه‌ له‌ ڕۆژێكی زریان و گه‌رده‌لولى به‌هێزدا بایه‌كی سه‌خت بدات به‌و لمه‌دا، چۆن له‌ شوێنی خۆی نایهێڵێ و شوێنه‌كه‌ی چۆڵ ئه‌كات ئه‌وانیش له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كرده‌وه‌یان بۆ نامێنێت و هه‌مووی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ [ لَا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَى شَيْءٍ ] توانایان نیه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ كۆی بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌و هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ چۆن ناتوانن له‌ دونیا ئه‌و ته‌پ وتۆزو لمه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ [ ذَلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ (١٨) ] ئا ئه‌مه‌یه‌ گومڕایی دوور له‌ ڕێگای حه‌ق.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (18) سورت: سورۂ ابراہیم
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں