قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (214) سورت: سورۂ بقرہ
أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ
[ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ ] ئایا وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ ئێوه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌؟ واته‌: وانیه‌ [ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتانتان به‌سه‌ردا نه‌یات [ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ ] كه‌ ئه‌وان تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برینداری بوون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَزُلْزِلُوا ] وه‌ ترسێندران وه‌ زه‌وی له‌ ژێریاندا هه‌ژێندرا [ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ ] تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: خوایه‌ كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆ دێت داوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد [ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ (٢١٤) ] خوای گه‌وره‌ موژده‌ی پێدان كه‌ بزانن سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌ نزیكه‌ بۆ باوه‌ڕداران
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (214) سورت: سورۂ بقرہ
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں