قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (18) سورت: سورۂ فرقان
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِي لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعۡتَهُمۡ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ نَسُواْ ٱلذِّكۡرَ وَكَانُواْ قَوۡمَۢا بُورٗا
[ قَالُوا سُبْحَانَكَ ] پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ت و پیاوچاكان ئه‌ڵێن: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار [ مَا كَانَ يَنْبَغِي لَنَا أَنْ نَتَّخِذَ مِنْ دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ ] بۆ ئێمه‌ نه‌بوو جگه‌ له‌ تۆ كه‌سانێكی تر بكه‌ین به‌ وه‌لی و دۆست و پشتیوانی خۆمان به‌ڵكو ته‌نها تۆمان به‌ وه‌لی خۆمان داناو تۆمان ئه‌په‌رست و ئێمه‌ به‌رین له‌ په‌رستنى ئه‌وان بۆ ئێمه‌، وه‌ ئه‌وان له‌ خۆیانه‌وه‌ ئێمه‌یان په‌رست و ئێمه‌ پێى رازى نین [ وَلَكِنْ مَتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى نَسُوا الذِّكْرَ ] به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تی خۆت ڕژاند به‌سه‌ر خۆیان و باوك و باپیرانیان، وه‌ ته‌مه‌نیان درێژ بوو تا ئامۆژگاری تۆ و تێڕوانین له‌ كتابه‌كانی تۆیان له‌بیر كرد [ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا (١٨) ] وه‌ ئه‌وان قه‌ومێكى به‌هیلاكچوو تیاچووبوون.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (18) سورت: سورۂ فرقان
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں