قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (41) سورت: سورۂ آل عمران
قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمۡزٗاۗ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ كَثِيرٗا وَسَبِّحۡ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِبۡكَٰرِ
[ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده‌ بزانم تا شوكرانه‌بژێری تۆی پێ بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته‌ [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌بێت كه‌ سێ ڕۆژ ناتوانیت قسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا بكه‌ی ته‌نها به‌ هێماو به‌ ئاماژه‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ساغیت، وه‌ ئه‌و سێ ڕۆژه‌ خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه‌ بۆ شوكرانه‌بژێری و زیكرى خوای گه‌وره‌ [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (٤١) ] وه‌ زۆر زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌، (عه‌شی) له‌ دوای زه‌واله‌وه‌ هه‌تا خۆرئاوابوونه‌، (ئیبكار) یش له‌ دوای فه‌جره‌وه‌ تا كاتی چێشته‌نگاو، له‌و كاتانه‌دا زۆر زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ بكه‌ .
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (41) سورت: سورۂ آل عمران
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں