قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (21) سورت: سورۂ روم
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَكُم مَّوَدَّةٗ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
خواى گەورە خۆشەویستى و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوان هاوسەرەكانەوە [ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] وە یەكێكی تر لە نیشانەكانی تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە كە لە نەفسی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون، واتە: لە پەراسوى چەپى ئادەم حەوای دروست كردووە [ لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا ] بۆ ئەوەی ئەو خێزانانە وەكو سوكناو هێمنی و ئارامی و پشوویەكی دەروونی بێت بۆ ئێوە [ وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ] وە خۆشەویستی و ڕەحم و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوانتانەوە، یان (مَوَدَّةً) واتە: جیماع (وَرَحْمَةً) واتە: منداڵ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٢١) ] ئا ئەمانە هەمووی بەدڵنیایی بەڵگەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو تێیبفكرن.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (21) سورت: سورۂ روم
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں